حه‌زره‌تی مه‌حوی ئه‌فه‌رموێ....



عــه‌جیبم دێ له‌عـه‌قـڵی ئه‌وكه‌سه‌واتـێده‌گامـه‌رده‌
كه‌چی وه‌ك خان وخانم دائیما دڵ خۆشو بێ ده‌رده‌
به‌پیری مه‌رگه‌وه‌ فرسه‌خ به‌فرسه‌خ ڕۆیون مه‌ردان
ئـه‌وی بـاكی لـه‌مـردن بــێ دیـاره‌ بڵـح و نـامـه‌رده
له‌به‌رقاپی مه‌حه‌ببه‌ت ئه‌وخوداپێ داوه‌یه‌ڕووسوور
لـه‌ئه‌حبابی قه‌دیمی به‌زمی ئولـفه‌تماوه‌تن دوو ته‌ن
یه‌كێ په‌روانه‌هه‌م ده‌رده‌،یه‌كێ بولبول هه‌م فه‌رده
بــراله!ئـه‌م هـه‌موو ئۆبـاڵه‌بـێ بـه‌وگـه‌ردنه‌ حه‌یفه‌
بنیشێ بـه‌م حـه‌ده‌ئه‌م گـه‌رده‌ له‌ومینای بـێ گـه‌رده‌
لـه‌ده‌ورمدا حه‌سار،ئافه‌ت،له‌سه‌رخه‌یمه‌ دوودی ئاه
لـه‌سایه‌ی عیشقه‌وه‌بوومه‌شه‌هی سحیب سه‌راپه‌رده‌
چلۆن ئه‌ودێته‌چاوی من كه‌من كه‌یه‌كسه‌عونسوری ئاوه‌
مــه‌حاڵه‌من كه بـچمه‌ دڵـیه‌وه‌،دڵ كیشوه‌ری بــه‌رده
ته‌پوتۆزی غوباری دیم وڕێگه‌ی گۆڕی و ده‌ی وت:
ده‌تــرسم دامه‌نم ئاخـرببێ ئـاڵوده‌ بـه‌م گـــــه‌رده‌
ده‌ـبینم ئه‌هـلی دڵ یاســه‌نگه‌سـاره‌ ،یاله‌سه‌رداره
دیاری عیشق،ئه‌گه‌رساغت ده‌وێ،هه‌رداره‌هه‌ربه‌رده‌
له‌باغی سێوبه‌ی داباسی ڕه‌خساروچه‌نه‌ی كه‌ی بوو
خه‌جوڵ ماسێو وترسا،كه‌وائه‌وسوره‌،ئه‌م زه‌رده‌
ئه‌گه‌رچی من گه‌دام ئه‌وشا،له‌عورفی عیشقدا((مه‌حوی))
بــه‌سه‌نیسبه‌ت له‌به‌ینا،منسیابه‌خت،ئه‌وسیاچه‌رده‌


‌‌

ليست هناك تعليقات: