کۆتا بریاری کارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە لەسەر پڕۆژە نوێیەکەی یاریگاکەیان

لەئەنجامی ڕاپرسیەکدا لەسەر یاریگا نوێەکەیان کە بۆ دەستەی کارگێری یانەکە ساز کرابوو ئەندامانی یانە کەتەلۆنیەکە هاورای خۆیان دووپات کردەوە لەسەر پرۆژە نوێیەکەی سەرۆکی پێشوی یانەکەیان ساندرۆ رۆسێل ،بەرێژەی زیاتر لە %70 یان رایان لەسەر ئەوە بوو کە یاریگایەکی نوێ درووست بکەن ، لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەی کە بۆ سەرۆکی یانەکە ساز کرابوو بارتیمۆ نرخی تێچوی یاریگا نوێیەکەی بە (600) خەمڵاند کە لەساڵی 2017 دەست پێ دەکات و ساڵی 2021 تەواو دەبێت زیاد لە 100هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت