‏إظهار الرسائل ذات التسميات سه ره تا. إظهار كافة الرسائل
‏إظهار الرسائل ذات التسميات سه ره تا. إظهار كافة الرسائل

چۆن پـــیـــاز وات لێ ئەکات بگری؟؟


له ناو خانه كانى پياز هه ندێ ماددەى كيميايى هەيە كه گۆگرديان تێدايه. كاتێك پياز لەت ئەكەى خانەكانى دەشكێن .ئەم مادده كيميايي يانه كارليك دەكەن دەگۆڕێن بۆ ماددەى (( گۆگرديى زوو بەهەواداچوو )) و دەچنه ناو هەوا.

پاشان ئەو مادده گۆگرديانه كاركێك دەكەن لەگەل ( ئاوى چاو )  و ( ترشى گۆگرديك ) دروست دەكەن
كه دەبيته هۆى سوتانەوه ..

كۆتايی يەكانى دەمار لەناو چاودا زۆر هەستيارن و بۆيه توشى (التهاب ) دەبن لەم حالەتەدا ميشك كارده كات و به کەناڵەکانی فرمێسك دەليت ئاوى زياتر بەرهەم بهينه و ئەم ترشه روون بكەوه بۆيه دەگریت بۆ ئەوەى جاوەكانت بپارێزيت لەم ترشه ..

ئامۆژگارى بۆ كەم كردنەوەى ئەم كيشەيه:
١-بڕينى پيازەكه لەناو ئاوى سارد,چونكه مادده كيميايه گۆگرديەكان لەگەل ئاو كارلێك دەكەن لەجياتى ئەوەى بكەن بەچاوەكانت.
٢-دەتوانى پيازەكه بۆ ماوەى ده خولەك بخەيه ناو فرێزەر پلەى گەرمى نزم كارلێكه كيميايى يەكانى ناو پيازەكه هێواش دەكاتەوه .

له‌ شارۆچكه‌ی ته‌كیه‌ یه‌كێتی چه‌ند پێشێلكارییه‌ك ئه‌نجام ئه‌دات.

وێب بلاگی گه‌نجینه‌
له‌ شارۆچكه‌ی ته‌كیه‌ لیستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان چه‌ند پێشێلكارییه‌ك له‌ كاتی بانگه‌شه‌ی  هه‌ڵبژاردنا ئه‌كات ئه‌ویش به‌ هه‌لواسینی ئاڵای لیسته‌كه‌یان به‌ ئاڵا كۆمه‌لی ئیسلامییه‌وه‌.
ئه‌م كاره‌ی لیستی یه‌كێتی له‌ كاتێكدا به‌پێی ڕێنمای كۆمسیۆن نابێت هیچ لیستێك له‌ سه‌ر حیسابی لیستی تر بانگه‌شه‌  بۆ خۆی بكات.


بۆ بینی وێنه‌كان به‌ گه‌وره‌یی كلیك له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ بكه‌



ره‌شكه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ 60 جۆرى نه‌خۆشی‌ به‌سوود

ڕه‌شكه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ زۆر نه‌خۆشی‌ به‌كاردێت و زیاتر له‌ (60) جۆری‌ نه‌خۆشیدا، له‌ زۆرێك له‌ ده‌رمانخانه‌كاندا ره‌شكه‌ وه‌كڕ چاره‌سه‌ر ده‌فرۆشرێت.
گیای‌ ڕه‌شكه‌ له‌گه‌ڵ زه‌یتی‌ باڵنده‌ (كومینول)ی‌ لێدروست ده‌كرێت كه‌ بۆ زۆر نه‌خۆشی‌ به‌سوده‌ و ئاوێته‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ رۆنی‌ ره‌شكه‌دایه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك ماده‌ی‌ لێده‌رده‌هێنرێت وه‌ك (جاما تربین، بیتابانین، باراسمین، زه‌یتی‌ مه‌لحه‌م) كه‌ به‌سودن بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ (60) جۆر نه‌خۆشی‌.

پزیشكه‌كان ره‌شكه‌ به‌ چاره‌سه‌رێكی‌ سروشتی‌ داده‌نێن كه‌ به‌سوده‌ بۆ هه‌رسكردن و گه‌ده‌ و ده‌ورانی‌ خوێن، ره‌شكه‌ به‌ دوو رێگه‌ به‌كاردێت یان له‌ شێوه‌ی‌ حه‌ب دا یان به‌شێوه‌ی‌ هاڕاو ، به‌لام به‌هه‌ر جۆرێك بێت به‌سوده‌ بۆ له‌ش .

ئه‌گه‌ر كه‌وچكێكی‌ بچوك ره‌شكه‌ بخورێت ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی‌ نه‌هێشتنی‌ غازات، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ قه‌رنابیت و كه‌له‌رم دا بكوڵێنرێت و پاشان بخورێت، یان كه‌وچێك بكرێته‌ كوپێك ئاوی‌ گه‌رمه‌وه‌ پاشان دابنرێت بۆ ماوه‌ی‌ (10) خوله‌ك تا بتوێته‌وه‌ و ساردبێته‌وه‌ ئینجا بخورێته‌وه‌ به‌یانیان و ئێواران زۆر به‌سوده‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشی‌.

هه‌روه‌ها ره‌شكه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشی‌ بۆ جوانكاریش به‌سوده‌، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر هاڕاوه‌ی‌ ره‌شكه‌ بگیرێته‌وه‌و دواتر بدرێت له‌ پێستی‌ ده‌موچاو پاشان بشۆرێت ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی‌ جوانكردنی‌ پێست و لابردنی‌ میكرۆبی‌ سه‌رپێست




کەمخه‌وی قه‌باره‌ى مێشكی مرۆڤ بچووك ده‌كاته‌وه‌ 



لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ئاشكرای ده‌كات كه‌ بێ خه‌وی له‌ شه‌ودا ده‌بێته‌هۆی بچووكبوونی قه‌باره‌ى مێشكی مرۆڤ.

بۆ یه‌كه‌م جار وێنه‌ی "ئیم. ئار. ئای" له‌سه‌ر مێشك نیشانیده‌دات كه‌ نه‌خه‌وتن و بێ خه‌وی ده‌بێته‌هۆی دابه‌زینی خانه‌ خۆڵه‌مێشیه‌كانی مێشك و کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر چالاكی مێشك.

دكتۆر "ئالتنا" له‌ زانكۆی كه‌مبریج ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجام داوه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت" نه‌خه‌وتن و بێخه‌وی له‌ كاتی شه‌ودا خانه‌ خۆڵه‌مێشیه‌كانی مێشك لاواز ده‌كات و له‌ئه‌نجامدا ته‌نگژه‌ ده‌خاته‌به‌رده‌م چالاكی مێشک.

هه‌روه‌ها دكتۆر "كرامێر" سه‌رۆكی ناوه‌ندی ده‌مارناسی كلۆرادۆ ده‌ڵێت" ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ئاشكرای ده‌كات كه‌ نه‌خه‌وتن و خه‌وتنی خراپ زیانی زۆری هه‌یه‌ بۆ مێشك و پێویسته‌ ده‌رمانی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری بێ خه‌وی بدۆزرێته‌وه‌ .

ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی كه‌ ئاو ناخواته‌وه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر خواردییه‌وه‌ ده‌مرێت !!!


خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ( وجعلنا من الماء كل شئ حي] الأنبياء 30 
واته‌ هه‌موو شتێكمان له‌ ئاو دروستكردووه‌ !!!

وه‌ هه‌مووشتێكیش له‌م ژیانه‌دا پێویستی به‌ ئاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بژێت ، وه‌ ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو زینده‌وه‌رانه‌ .



به‌ڵام زانایان ئاژه‌ڵێكیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌رگیز ئاو ناخواته‌وه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ریش خواردییه‌وه‌ ده‌مرێت ..

پیكه‌وه‌ با ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ بناسین ..
ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ ( كه‌نغه‌ر) ه‌ كه‌ له‌ بیابانه‌كانی ئوسترالیا ده‌ژێت .. هه‌رگیز ئاو ناخواته‌وه‌ و ئه‌شتوانێت بژێت ..

وه‌ كێشه‌كه‌ی له‌نێوان 60 بۆ 70 كیلۆ دایه‌ ..
هه‌ركاتێك ئاوی خوارده‌وه‌ مردووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ( وجعلنا من الماء كل شئ حي] الأنبياء 30 واته‌ هه‌موو شتێكمان له‌ ئاو دروستكردووه‌ !!!
ئه‌م ئایه‌ته‌ بۆ سه‌رجه‌مه‌ و ناتوانین بڵین هیچی لێ جیابكه‌ینه‌وه‌ ..

ئێستا ده‌چینه‌ سه‌ر زانستی زینده‌وه‌رزانی :
كاتێك لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م ئاژه‌ڵه‌ڵه‌ ده‌كه‌ین ده‌بینین كه‌ سه‌ره‌ ڕای هه‌بوونی كۆئه‌دامه‌كانی ( هه‌رس و هه‌ناسه‌ و سوڕان ) كارگه‌یه‌كی تایبه‌تی دروستكردنی ئاوی هه‌یه‌ كارگه‌یه‌ك به‌ته‌واوی واتا كارگه‌یه‌ !!!

ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ جۆره‌ خۆراكێك ده‌خوات كه‌ وشكه‌ ( زۆر وشك ) هه‌یچ دڵۆپه‌ ئاوێكی تیانییه‌ !!به‌ڵام دوای هه‌رسكردنی له‌ كۆئه‌ندامی هه‌رسیدا گازی ( هایدرۆجین ) ( H ) ثةيدا دةبێت ،، وه‌ هه‌مووشمان ده‌زانین كه‌ ئاو له‌ دوو گه‌ردی هایدرۆجین و گه‌ردێكی ئۆكسجین پێك دێت (H2O)
ئه‌م ئاژه‌ڵه‌ ئۆكسجین له‌ هه‌واوه‌ وه‌رده‌گریت و له‌ كارگه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ دوو گه‌ری هایدرۆجین تێكه‌ڵی ده‌كات و ئـــــــاو دروست ده‌كات له‌ ناوه‌وه‌ی له‌شیدا ....

مازوه‌ته‌وه‌ بڵێین سوپاس بۆ ئه‌وو خوایه‌ی كه‌ باشترینی دروستكارانه‌ ..

ڕێگربه‌ له‌وه‌ی كـــه‌ فەیسبوکەکەت هاک بکرێت



خۆت لە هاککەرەکان بپارێزە وڕێگربه‌ له‌وه‌ی كـــه‌  فەیسبوکەکەت هاک بکرێت
سەرەتا بچۆره‌ به‌شی Settings دواتر Security
لە بەشی Login Notificatiosn نسەح ببده‌ لە Email کە هەر کەسێک چوە ئەکاونتەکەتەوە بە ئیمەیڵ ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌ ..

لە خوارەوە نوسراوە Trusted Contacts لەوێدا 3  بۆ 5 کەسی سیقە پێکراو هەڵبژێرە  کاتێک هاک کرای ئەوكه‌سانه‌ بۆت ئەهێننەوە 

لە بەشی Login Approvals.... ئەمە زۆر گرنگە و  لەو بەشەدا سەح بدە لە Requies a security code...... ئینجا هەر کەسێک لە برۆوسەرێکی 
نادیاروە هاتە ئەکاونتەکەتەوە داوای پرسیارە نهێنیەکەتی لێ ئەکا کە تۆ داوناوە....

رێژەی باران بارین لە ھەرێمی کوردستان

زاڤ پرێس

لەو شەپۆلە بارانەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە ناوچەی دھۆک زۆرترین و سلێمانی کەمترین رێژەی باران بارینیان تێدا تۆمار کراوە.
رادەی بەفر بارینی ئەمساڵ لەچاو ساڵ پار کەمترە بەپێی کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێم.لەو شەپۆلە بارانەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، ناوچەی دھۆک زۆرترین و سلێمانی کەمترین رێژەی باران بارینیان تێدا تۆمار کراوە.
فازڵ ئیبراھیم، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەدوێنێ وە ھەرێمی کوردستان کەوتۆتە ژێر کاریگەریی دوو نزمە پاڵەپەستۆ، وەک پێشبینیی کرابوو، یەکێکیان لەدەریای سپی ناوەڕاست و ئەوی دیکەیان لە دەریای سوور. ئەنجام شەپۆلێک بارانی بە خوڕ شارەکانی ھەرێمی گرتۆتەوە.

کاسیاس بەردەوامە لەریکۆرد شکاندن

ئیستا کاسیاس بوو بە یەکەم گۆڵپاریزی ڕیاڵ مەدرید لە مێژوودا کە زۆرترین کات گۆڵی لێ تۆمارنەکرابیت (658 خولەک و بەردەوام لە زیاد بوندایە توانی ریکۆردی گۆڵ پارێزی پێشو بشکێنێت کە بە ناوی بۆیۆیە بە 658 خولەک)



ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ سه‌ردانی‌ باكوری‌ كوردستان ده‌كات‌



دوێنێ‌ پێنج شه‌مه‌ 12-12 ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بەرەو باكوری كوردستان بەڕێكەوت، بەڵام بەهۆی كەشوهەواوە سەردانەكی ئه‌نجام نه‌دا.

محمد حەكیم ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی هەواڵەكەی پێگه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ پشت ڕاستكرده‌وه‌ و رایگەیاند"دوێنێ‌  مامۆستا عەلی باپیر بەرەو باكوری كوردستان چووە، بەڵام لەسنوری زاخۆ بەهۆی بەفربارینێكی زۆرەو نەیتوانیوە بگات باكوری كوردستان‌و گەڕاوەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان سەردانەكەی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بۆ ئەوە بووە كە پڕۆسەی ئاشتی لەتوركیا لەگەڵ بەرپرسانی كوردی باكوری كوردستان‌و بەتایبەت بەدەپە تاوتوێ‌ بكات.

هەر بەپێی ئەو زانیاریانە مامۆستا عەلی باپیر چەند پەیامێكی لەگەڵ خۆشیدا هەڵگرتووە كە پەیوەندی بەپڕۆسەی ئاشتی‌و بارودۆخی سوریاوە هەیە.

بڕیاریشە لەدوای ئاسایی بوونەوەی كەش‌و هەوا سەردانی باكوری كوردستان بكات‌و پەیامەكەی بە بەدەپەو لایەنە كوردییەكانی تر بگەیەنێت.

به‌شی كاروچالاكیی