كورته‌یه‌ك له‌سه‌رنه‌خۆشی مه‌لاریـــــــــــا

                              مه لاريا

مه لاريا يه كێكه له‌ونه‌خؤشيه‌ سه‌خته‌كان له‌جيهان دا,كه خه مڵێنراوه ساڵانه نزيكه ى (500) ملیۆن حاڵه تى توشبون هه‌يه‌ونزيكه‌ى (700)هه‌زاربۆ(2.7)مليۆن كه‌س ده‌مرن به‌هۆى ئه‌م نه‌خۆشيه‌وه‌.
ئه‌م نه‌خۆشيه‌ساڵی 1889 له‌لايه‌ن دووپزيشكه‌وه دۆزرايه‌وه‌به‌ناوه‌كانى (كارلس لويس و لافيران ),
ئه‌م نه‌خۆشيه‌به‌هۆى جۆره‌پاراسيتێكه وه‌دروست ئه‌بێ به‌ناوى (plasmodium), وه زياتربڵاوه‌له ناوچه‌كانى ئاسيا وتوركيا وئه فريقا ....هتد.
 وه‌ئه م نه‌خۆشيه‌ده گوازرێته‌وه‌له‌ڕێگه‌ى جۆره‌مێشوله‌يه‌كه‌وه‌به‌ناوى(anopheles mosquito).

له‌نيشانه‌كانى ئه‌م ئه‌م نه‌خوشيه :
1-له‌رزوتا
2-ئا ره‌ق كردنه‌وه
3-هه‌ندێ جاركه‌م خوێنى
4-گه‌وره‌بونى سپڵ وجگه ر

ئه‌م ‌نه‌خۆشيه‌ده‌گوازرێته‌وه‌له‌ڕێگه‌ى:
1-گواستنه‌وه‌ى خوێن
2-دايك بۆ منداڵه‌كه‌ى له كاتى سكپڕى يان منداڵبون
3-به كارهێنانى سرنجى پيسبوو

له‌كاتى هه بوونى نيشانه كان ده‌بێ به‌زوترين كات سه‌ردانى دكتۆربكه‌ى بۆوه‌ رگرتنى چاره‌‌سه‌رى پێويست وه‌ئه‌گه‌رى دواكه‌وتنى نه‌خۆش له‌سه‌ردانى پزيشك له وانه‌يه‌ببێته‌هۆى مردن .















ئاماده‌كردنی:سه‌یوان ره‌مه‌زان له‌زمانی ئینگلیزیه‌وه‌ 

ليست هناك تعليقات: