كاتێك گواردێلا هاته بایرن میونخ هه‌موو شتێكی گوڕی, ئه‌و كه‌سێكی مه‌بده‌ئیه و ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێك له یاریگادا جێبه‌جێ بكات, هه‌روه‌ها له‌كاتی یارییه‌كاندا زۆربه‌ی كات له لا ته‌نیشته‌كان په‌ستان ده‌خاته سه‌ر تیپی دژبه‌ر. بۆ نموونه: له ساتی یارییه‌كانیدا له 41% پاستانی تیپه‌كه و له چه‌پی یاریگادا له 31% تۆپه‌كانی تیپه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت و یاریزانێكی دیاری وه‌ك (فلیپ لام) له ناوه‌ندی یاریگاكه‌دا قورسای تیپه‌كه‌یه. یانه‌ی میونخ له‌كاتی یارییه‌كانیدا به شێوازی (4,1,4,1) یاریی ده‌كات و له ساتی ده‌ستپێكی یارییه‌كانی یانه‌كه‌دا یاریزانه‌كانی میونخ دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر دوولایه‌نی جیاوازی وه‌ك پلانی (4,1,2,3).
ئه‌وه‌یش ستراتیجێتێكی تایبه‌ت به پیپی گه‌وره‌یه. هه‌مان شێوه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گواردێلا گرنگی زۆر ده‌دات به شێوازی یاریی سێ گۆشه‌ی زێڕین و به‌رده‌وام له یاریگادا یاریزانه‌كانی دابه‌شی سه‌ر دوو شێوازی یاریی ده‌بن, وه‌ك یاریزانان (فلیپ لام, شیڤانی شتایگه‌ر, كرۆز)و دواتریش له ناوه‌ندی یاریگادا سیانینه‌یه‌كی دیكه له قوڵایی یاریگادا دروست ده‌كرێت, له لایه‌ن یاریزانان (ئالبا, ڕیبیری, كروز) و له لایه‌كی دیكه‌دا له هێڵی هێرشبردندا هه‌رسێ یاریزان (مۆله‌ر, ڕیبیری, ڕۆبن)یه‌ك ده‌گرن. ئه‌و یاریزانانه‌ی ناوه‌كانی زیاد له جارێك دووباره ده‌بێته‌وه ڕۆڵی زیاد له یاریزانێك ده‌بینن و ئه‌وه‌یش ده‌ری ده‌خات یانه‌ی بایرن میونخ هه‌م به پلان و هه‌م به‌و یاریزانانه‌ی هه‌یانه له پێش یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌ش ترسی ئیداره‌ی یانه‌ی مه‌له‌كییه, هه‌رچه‌نده له باسێكی دیكه‌م دا باسی گرفته‌كانی گواردێلایشم كردووه.
نوسەر: هەوراز کاوە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق