چەند ئامارێکی نوێ کە ئەمرۆ تۆمارکرا


 ژمارەی گۆڵەکانی گۆنزالۆ هیگواین لەم وەرزەدا ( 17 گۆڵ ) زیاترە لە ژمارەی گۆڵەکانی دیەگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا لەیەکەم وەرزید لەگەڵ ناپۆلی ( 14 گۆڵ )
- بۆ یەکەمین جار لەم وەرزەدا یانەی لیڤەرپوول کارتی سووری وەرگرت لە پریمەرلیگ
. بۆ یەکەمین جار لە مانگی 3 ی ساڵی پارەوە میلان 4 سەرکەوتنی یەک بەدوای یەکی تۆمارکرد


. بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2011 وە پاریس سانجێرمان توشی شکست هات لە دوو یاری بەدوای یەکدا
. لە کۆی 49 یاری کە ئەنجامی داوە لەم وەرزەدا یانەی پاریس سانجێرمان لە 3 یاریدا گۆڵی تۆمارنەکردووە ( دووانیان لە کەمتر لەهەفتەیەکدا رویدا )


- دیەگۆ کۆستا بۆ جاری 3 هەم نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات لەو 9 پەنالتیەی کە ئەنجامیداوە لەم وەرزەی لالیگادا
. دیەگۆ کۆستا بوو بەیەکەم یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە وەرزی 2006-2007 وە کە +3 پەنالتی لەیەک وەرزدا لەدەستبدات ( ئەو کات تۆریس بوو بە 4 پەنالتی )


.مارتن سکێرتل لەم ساڵدا ( 7 ) گۆڵی تۆمار کردووە لەکاتێکدا پێشتر لە 151 یاریدا ئەو ژمارە گۆڵەی تۆمار کردووە-
.مان سیتی لەم ساڵدا 50 گۆڵی تۆمار کردووە لە تایمی دووەم زیاتر لە هەر یانەیەکی-


سیانەی لیڤەرپول (سوارێز ، ستۆریچ ، جیرارد ) لەساڵی 2014 (31) گۆڵیان تۆمار کردووە زیاتر لەهەر یانەیەکی تری خولەکە
.بەو گۆڵەی کۆتینهۆ تۆماری کرد لیڤەرپوڵ بۆیە چوارەم یانە زۆرترین گۆڵ تۆمار بکات لە پرێمەرلیگ لەدوای هەریەکە لە(مان يونايتد (1،683) و ئەرسنال (1،473) و چیڵسي (1،422)، لیڤەرۆوڵ 1،400 گۆڵ-
.لیڤەرپوڵ تا ئێستا لە پرێمەر لیگ 93 گۆڵی تۆمار کردووە زۆرترین گۆڵ تۆماری کردبێت لە وەرزێکدا 99 گۆڵ بووە-

ليست هناك تعليقات: