باسێکی تێنسی سەر زەوی ئەم چەند ساڵەی رابردوو

یاری تێنسی سەر زەوی وەرزشێکی جیاوازە لە گشت وەرزشەکانی تر چ لە ڕوی هاندەر و چ لەڕوی یاریزانەوە هاندەری ئەم یارییە بەشێوەیەکی جیاواز عاشقی ئەم وەرزشە دەبن ، وە تاکە وەرزشە کە ناوی خۆشەویستی هاندەرانی هەڵگرتووە هەر وەکو عەرەب دەلێت (عشاق الکرە المضرب)، لەم ساڵانەی کۆتای لە رۆژهەلاتی ناوەرست بینەری ئەم یارییە زۆر ڕوی لە زیاد بوون کردووە بە تایبەت لە ولاتە عەرەبییەکاندا وە لە کوردستانی خۆشماندا رۆژ بەرۆژ زیاتر ئاوێتەی دەبن، بینەری ڕوو لە زیاد بون دەکات بەهۆی بەرز بونەوەی ئاستی یاریزانەکان و زۆر بونی ئەستێرەکانی ئەم یاریە
 پێم خۆشە کەمیك باسی ئەستێرەکانی ئەم دواییانەو شێوازی یاری کردنیان بەرامبەر بەیەك بخەمەڕوو
رۆجێر فێدرێر: لە کۆتای سالانی٢٠٠٣ وە ئەم ئەستێرە سویسرییە دەرکەتوە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا توانی خۆی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی ببینێتەوە لە روی شێوازی یاری کردنەوە بە شێوەی هێرش بردن یاری دەکرد و هیچ یاریزانێک توانای بەرەنگاربونەوەی لێدانە هێرشیەکانی نەبوو تا ئێستاشی لە گەڵدابێت زۆریك لە ئەستێرەکانی ئێستا هەر لەتوانایاندا نییە رکابەری بکەن، وە چەندین ژمارەی گەورەو گرنگی بەدەست هێناوە گرنگترینیان ٢١ ماستەر و ١٧ گراند سلام زۆرترین ماوەی پێشەنگی 
رافایل نادال: لە دوای ئەو ئاستە بەرزەی کە فێدرێر لە سەردەمی خۆیدا پێشکەشی دەکرد لە روی هێرش بردنەوە نادال هەستا بە پەیرەو کردنی شێوازێکی زۆر ئەستەم کە جگە لە نادال هیچ کەس توانای نەبوو بتوانێت پەیرەوی بکات ئەویش بەرگری بوو چونکە لە تێنسدا هەموو دەزانن بەرگری کردن زۆر قورسە چونکە یاریزان بەتەنهایە و تەنها دەبێت پشت بەخۆی ببەستێت وە نادال توانی %١٠٠ سەر کەوتبێت و روبەروی ئەو شێوازەی فێدرێر بێتەوە، وە جیهانێك نازناو لە چنگی دەربهێنێت و ببێتە داگیرکەری نازناوی پاڵەوانێتییەکانی یاریگای گڵ . نادال لە هەموو پاڵەوانێتیەکی گڵدا بە مورەشەحی یەکەم دادەنرێت بۆ بردنەوەی نازناوەکە و توانی چەندین نازناو ئامار بۆ خۆی تۆمار بکات ئەوانیش ٢٧ ماستەر کە ژمارەیەکی پێوانەیە وە ١٤ گراند سلام کە ٨ یان رۆلان گارۆسە ئەمیش پێوانەییە وە ئێستاش لە لوتکەی پێشەوەی ریزبەندی جێی خۆی قایم کردووە
نۆڤاك جۆکۆڤیچ: ناسراو بە "نۆلی" زۆر دواکەوت لە دۆزینەوەی شێوازی خۆی کە دەبوو روبەروی هێرش بردن و بەرگری بێتەوە کەئەمیش وای کرد کاری ئەم لەو دوو پاڵەوانەی پێشتر قورس تربێت چونکە لە پاڵەوانێتیەکاندا روبەری هەردوو شێوازەکە دەبویەوە ئەمیش هات داهێنانێکی تری لە وەرزشەدا کرد ئەویش بەپلانی ماندوو کردنی یاریزانی بەرامبەر یاری دەکرد بەشێوازی هێرش بردن لەگەڵ نادال و بە شێوازی تەکنیکی لەگەڵ فێدرێر و پاڵەوانەکانی تر یاری دەکرد تا لەساڵی ٢٠١١ خۆی و شێوازی خۆی و دەرکەوتنی خۆی بە دونیا ناساند، توانی هەر لەو ساڵەدا ٥ ماستەر و ٣ گراند سلام بەدەست بهێت وە بۆ یەکەم جار بێتە ریزبەندی پێشەنگ نۆلی ١٨ ماستەر و ٦ گراند سلامی بەدەست هێناوە ، وە گرنگرتیرین کارێك کە نۆلی کردبێتی ئەوە بوو کە کلاسیکۆی تێنسی لە ( فێدرێر و نادالە وە گۆری بۆ جۆکۆڤیچ و نادال ) چونکە راستە یاری فێدرێر و نادال تایبەتمەندی خۆی هەیە و بەهێزە بەلام سەر کەوتنەکانی نادال بەسەر فێدرێر دا کە ئێستا ٢٣ بە ١٠ یە وای لەو یارییە کرد کە ناوی کلاسیکۆی لێ کاڵ بێتەوە بەلام نۆلی نەیهێشت کلاسیکۆ بمریت لە تێنسی سەر زەویدا هەموو بینەر ئاشقی ئەو یارییەن لە ئێستادا ئەو بەشێکە لە کلاسیکۆ ، لەم کاتەدا نۆلی ١٨ و نادال ٢٢ بردنەوە دەتوانین بەمانای وشە بڵێین کلاسیکۆی تێنس .
 هەندێك ئەستێرەی تری ئەم یارییە دەیان توانی جێ دەستی خۆیان دیاری بکەن و بێنە ریزی پاڵەوانەکانەوە بەڵام هەندێکیان بەهۆی پێکانە یەك لە دوای یەکەکانەوە هەندێکی تریان بەهۆی بەرزی و نزمی ئاستان توانای ئەو کارەیان نەبوو لە بەهێزترینیان (مۆرای و دیل پێترۆ )

                              نوسەر: عوبێد قادر