چەند نموونەیەک لە ڕەوشتی پێغەمبەر سه‌لامی خودای لیبیت

چەند نموونەیەک لە ڕەوشتی پێغەمبەر سه‌لامی خودای لیبیت)...
١. خوای گەورە ئەفەرمووێ: {{ فَبِمَا رَحْمَەٍ مِنَ الڵّهِ لِنْتَ ڵهُمْ ۖ ۆڵوْ كُنْتَ فَڤًّا غَلِیڤَ الْقَلْبِ ڵانْفَچُّوا مِنْ حَوْلِكَ ۖ فَاعْفُ عَنْهُمْ ۆاسْتَغْفِرْ ڵهُمْ ۆشَاوِرْهُمْ فِی الْأَمْڕ ۖ فَإِژَا عَزَمْتَ فَتَۆكَّلْ عَڵی الڵّهِ ۚ إِنَّ الڵّهَ یُحِبُّ الْمُتَۆكِّلِینَ ) } .(آل عمران:159)
واتە: "بەهۆی سۆز و بەزەیی خوا بۆیان نەرم بوویت، وە ئەگەر دڵ ڕەق بویتایە ( ئەو خەڵکانەی لە دەورت جەم بوون) پەرتەوازە دەبوون لە دەورت، جا بیان بەخشە و داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکە، ڕاوێژیان پێبکە لە کاردا، ئەگەر سووربووی لەسەر کردنی کارێک پشت بەخوا ببەستە، بەڕاستی خوا ئەوکەسانەی خۆش دەوێت کە پشتی پێدەبەستن".

لەم ئایەتە پیرۆزەوە بەدیار ئەکەوێت کە پێغەمبەری ئازیز (د.خ) کەسێکی نەرم بووە، وە دووربووە لە دڵ ڕەقی، دووبارە بۆمان دەر ئەکەوێ کە نەرم و نیانی خۆشەویستی زیاد ئەکات و خەڵکی لەدەورەت کۆ ئەکاتەوە، وە ڕەقیش بەرامبەرخەڵکی، خەڵکی لەدەورەت پەرتەوازە ئەکات، وە خوای گەورە باس لەوە ئەکات کە پێغەمبەر (د.خ) لە کارەکانیدا پشتی بەخوا بەستووە و ڕاوێژی بە هاوەڵانی کردووە، هەروەک لە چەندەها نموونەدا دیارە..

سێ سوودی ئەم ئایەتە پیرۆزە: 
- هاوڕێیەتی و مامەڵە لەگەڵ خەڵکی بە نەرم و نیانی، خۆشەویستی درووست ئەکات لەنێوانمان، هەروەک ئەمە ڕەوشتی پێغەمبەر (د.خ) بووە..
- هەوڵدان و پابەند بوون بە لێخۆش بوون و لە خەڵکی بوورین کارێکی جوانە..
- ڕاوێژ کردن لە ئیسلامدا کارێکی گەورەیە، پێویستە هەموو کەسێک لە کاتی پیویستیدا بیکات.


٢. خوای گەورە ئەفەرمووێ: " وَإِنَّكَ لَعَلَى خُلُقٍ عَظِيمٍ " ( القلم : 4 )
واتە: بەڕاستی تۆ لەسەر ڕەوشتێکی بەرزی.

ڕەوشت بەرزی پێغەمبەری سەروەرمان (د.خ) هێندە زۆر بووە تا ئەوڕاددەیەی خوای باڵادەست بە ئایەت ئەمەی پێ ئەفەرمووێت، جا ڕەوشت لەهەموو کارو هەستێکدا ڕەنگ ئەداتەوە، ئەمەش گشتگیرە..
ڕەوشتبەرزی پێغەمبەر (د.خ) خۆشەویستی ئەومان لا زیاد ئەکات..


٣. ئەنەس ئەفەرمووێ: پێغەمبەر (د.خ) هەرگیز قسەی ناشرینی نەکردووە، نەفرەتکەر نەبووە، ئەگەر سەرزەنشتی یەکێکی بکردایە، ئەیفەرموو ( ئەوە چیەتی ماڵی بە قور گیرێ./ البخاري

ليست هناك تعليقات: