له ناو خانه كانى پياز هه ندێ ماددەى كيميايى هەيە كه گۆگرديان تێدايه. كاتێك پياز لەت ئەكەى خانەكانى دەشكێن .ئەم مادده كيميايي يانه كارليك دەكەن دەگۆڕێن بۆ ماددەى (( گۆگرديى زوو بەهەواداچوو )) و دەچنه ناو هەوا.
پاشان ئەو مادده گۆگرديانه كاركێك دەكەن لەگەل ( ئاوى چاو ) و ( ترشى گۆگرديك ) دروست دەكەن
كه دەبيته هۆى سوتانەوه ..
كۆتايی يەكانى دەمار لەناو چاودا زۆر هەستيارن و بۆيه توشى (التهاب ) دەبن لەم حالەتەدا ميشك كارده كات و به کەناڵەکانی فرمێسك دەليت ئاوى زياتر بەرهەم بهينه و ئەم ترشه روون بكەوه بۆيه دەگریت بۆ ئەوەى جاوەكانت بپارێزيت لەم ترشه ..
ئامۆژگارى بۆ كەم كردنەوەى ئەم كيشەيه:
١-بڕينى پيازەكه لەناو ئاوى سارد,چونكه مادده كيميايه گۆگرديەكان لەگەل ئاو كارلێك دەكەن لەجياتى ئەوەى بكەن بەچاوەكانت.
٢-دەتوانى پيازەكه بۆ ماوەى ده خولەك بخەيه ناو فرێزەر پلەى گەرمى نزم كارلێكه كيميايى يەكانى ناو پيازەكه هێواش دەكاتەوه .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق