گرنگترین ئامارەکانی کلاسیکۆ


- کارتە زەردەکەی ئیسکۆ خێراترین کارتی زەردی ریاڵ مەدرید بوو لە کلاسیکۆ لە ساڵی 2000 وە

- لە کۆتا 36 یاری کۆتایی جامی شادا 29 جاریان ئەو یانەیەی یەکەم گۆڵی تۆمارکردووە نازناوەکەی بەدەست هێناوە

- گۆڵەکەی دیماریا خێراترین گۆڵی ریاڵ مەدرید بوو لە ساڵی 1989 وە لە یاری کۆتایی جامی شا

- میسی تاکە یاریزانی بەرشەلۆنەیە کە بەشداری 25 کلاسیکۆی یەک لەدوای یەک بکات ، دواین جار کە بەشداری نەکردبێت ساڵی 2007 بوو

- ریاڵ مەدرید بۆ جاری 19 هەم لە مێژوویدا توانی نازناوی جامی شا بەدەست بهێنیت

- گاریس بەیل بوو بەیەکەم یاریزانی وێڵزی لە مێژوودا گۆڵ لە کلاسیکۆ تۆماربکات 

- بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2003 وە بەرشەلۆنە لە 3 یاری بەدوای یەکدا توشی شکست هات

-کاسیاس بوو بەیەکەم گۆڵپاریز لە مێژووی جامی شادا کە 1.029 خولەک گۆڵی لێ تۆمارنەکرێت

- بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا بەرشەلۆنە توشێ شكست هات یەک بەدوای یەک لە 3 پاڵەوانیتی جیاوازدا

- ئەنشیلۆتی بوو بەدووەم راهێنەری ئیتاڵی لە مێژوودا کە بتوانیت نازناوی جامی شای ئیسپانیا بەدەست بهێنت لە دوای کلاودۆ رانیری لە ساڵی 1999

- بۆ یاری 6 هەم لەسەریەک میسی نەیتوانی لە کلاسیکۆی جامی شا گۆڵ تۆماربکات

- بارتراش چووە ریزی ئەو یاریزانەنەی بەرشەلۆنە کەلەیەکەم یاری کلاسیکۆدا توانیان گۆڵ تۆماربکەن ( نەیمار - ڤیا - پیدرۆ - ئیبراهیمۆڤیچ - پیکیە ).















ليست هناك تعليقات: