ئه‌وه‌ی به‌دیم كرد ئه‌وه بوو هیچ یانه‌یه‌ك تا ئه‌م ساته وه‌خته هێنده‌ی سیمۆنی و تیپه‌كه‌ی به باشی خۆیان بۆ خولێكی گه‌وره‌ی ئاوای ئه‌وروپا ئاماده نه‌كردووه, هه‌روه‌ها تینیۆتی یاریزانه‌كانی سیمۆنی ئه‌وه ده‌رده‌خات هه‌موویان به یه‌ك جه‌سته و ڕووح بۆ بردنه‌وه و جه‌نگان له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوی گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا ئاماده سازن. هێزی سیمۆنی ڕێكخستنی تیپه‌كه‌ی و هه‌موو پێكه‌وه یاریی كردن بوو, كه پێم وایه به‌وه‌ی ئه‌مشه‌و كردیان تا یاریی كۆتایی ناوه‌ستنه‌وه. .،هه‌رچی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه جگه له یانه‌یه‌كی ڕووخاوی بێ پلان و ڕاهێنه‌رێكی كه‌م ته‌رخه‌م, له‌م ساته‌دا هیچ دیكه‌ی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه. یاریی ئه‌مشه‌وی یانه‌ی به‌رشه ئه‌و ڕاستییه‌ی ده‌رخست كلۆری یانه‌كه ته‌نیا به‌رگری نیه, به‌ڵكو ئه‌و تیپه له ئیداره‌ی یانه‌كه تا خاڵی هێرشبردن پێویستی به گوڕینی به‌رده‌وام و گرنگی دانه‌وه‌یه به بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان و پێویسته زۆر یاریزانی ئه‌و تیپه شایسته‌ی یاریی كردن له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یان لێ بسه‌نرێته‌وه.
نوسەر: هەوراز کاوە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق