چەند ئامارێك لەدوای تەواوبونی یاریەکانی ئەمشەوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا

  • بۆ یەکەمین جار لە دوای 40 ساڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنسلیگ
  • بۆ یەکەمین جار لە مێژووی چامپیۆنسلیگ یانەی مان یونایتد 3 گۆڵی لێ تۆماردەکردێت لەلایەن یانەیەکی ئەڵمانیەوە
  • تۆماس مۆلەر تاکە یاریزانی ئەڵمانیە لە مێژووی چامپیۆنسلیگ کە زۆرترین گۆڵی تۆمارکردبێت لە قۆناغی دوای کۆمەڵەکان(11- گۆڵ)
  • لە کۆتا حەوت ساڵدا هەر یانەیەک بەرشەلۆنەی دەرکردبێت ئەو یانەیە نازناوەکەی بەدەستهێناوە ( ئەتلەتیکۆ
  • بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2011 وە مان یونایتد لەیاریەکی چامپیۆنسلیگ لە دوو گۆڵ زیاتری لێ تۆمارکرا
  • لە یاری ژمارە 500 ئنێستا ، لیۆنێل میسی بۆ یاری 200 هەم لەژیانی وەرزشیدا نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات
  • بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا یانەی بایرن میونیخ بۆ سێ وەرزی یەک لەدوای یەک سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنسلیگ
  • بۆ یەکەمین جار لەساڵی 2007 وە یانەی بەرشەلۆنە نەیتوانی سەربکەوێت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنسلیگ ( ژمارەی پیوانەیی وەستێنرا )
  • ئەتلەتیکۆ بوو بە یەکەم یانە لە ساڵی 2003 وە کە بتوانیت لە بەرشەلۆنە بباتەوە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی
  • ئەتلەتیکۆ بوو بە چوارەم یانەی ئیسپانی کە بەرشەلۆنە دەربکات لە پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکاندا
  • ژاڤی هێرناندز بوو بەیەکەم یاریزان لە ساڵی 2004 کە هیچ پاسێکی هەڵەی نەبێت لە یاریەکی چامپیۆنسلیگ (100 پاسی دروست)
  • بۆ جاری 4 هەم لە کۆتا 5 وەرزدا بایرن میونیخ سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی ( جاری 16 هەم لە مێژووی هەردوو سەردەمی چامپیۆنسلیگ ، دووەم زۆرترین دوای ریاڵ مەدرید )
  • پیپ گواردیۆلا وەکو ڕاهێنەر هیچ کاتێک نەبووە سەرنەکەوێت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنسلیگ ( هەروەها وەکو راهینەر لەکۆی 17 یاری بەرامبەر یانەی ئنگلیزی تەنها 3 جار توشی شکست هاتووە )
  • لە مێژووی چامپیۆنسلیگدا هیچ کاتێک نەبووە یانەی مان یونایتد نەتوانێت گۆل تۆماربکات لەیاری بەرامبەر یانەی ئەڵمانی ( 16 یاری )
  • ماوەی نیوان گۆڵەکەی پاتریک ئیڤرا و مانزۆکیچ تەنها 73 چرکە بوو

ليست هناك تعليقات: