ڕه‌شكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆر نه‌خۆشی به‌كاردێت و زیاتر له (60) جۆری نه‌خۆشیدا، له زۆرێك له ده‌رمانخانه‌كاندا ره‌شكه وهكڕ چاره‌سه‌ر ده‌فرۆشرێت.
پزیشكه‌كان ره‌شكه به چاره‌سه‌رێكی سروشتی داده‌نێن كه به‌سوده بۆ هه‌رسكردن و گه‌ده و ده‌ورانی خوێن، ره‌شكه به دوو رێگه به‌كاردێت یان له شێوه‌ی حه‌ب دا یان به‌شێوه‌ی هاڕاو ، به‌لام به‌هه‌ر جۆرێك بێت به‌سوده بۆ له‌ش .
ئه‌گه‌ر كه‌وچكێكی بچوك ره‌شكه بخورێت ئه‌وا ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی غازات، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ قه‌رنابیت و كه‌له‌رم دا بكوڵێنرێت و پاشان بخورێت، یان كه‌وچێك بكرێته كوپێك ئاوی گه‌رمه‌وه پاشان دابنرێت بۆ ماوه‌ی (10) خولهك تا بتوێته‌وه و ساردبێته‌وه ئینجا بخورێته‌وه به‌یانیان و ئێواران زۆر به‌سوده بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی.
هه‌روه‌ها ره‌شكه جگه له‌وه‌ی به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی بۆ جوانكاریش به‌سوده، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر هاڕاوه‌ی ره‌شكه بگیرێته‌وه‌و دواتر بدرێت له پێستی ده‌موچاو پاشان بشۆرێت ئه‌وا ده‌بێته هۆی جوانكردنی پێست و لابردنی میكرۆبی سه‌رپێست
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق