‏إظهار الرسائل ذات التسميات وە رزشيی. إظهار كافة الرسائل
‏إظهار الرسائل ذات التسميات وە رزشيی. إظهار كافة الرسائل

ژیان و زانیارینامەی کاسیاس


ئیکەر کاسیاس فرناندێز (بە ئیسپانی: Iker Casillas Fernández) یاریزانێکی تۆپی پێی ئیسپانییە، لە دایکبووی (٢٠/٠٥/١٩٨١) لە شارۆچکەی مۆستۆلێس لە ناوچەی مەدریدی خاوەن دەسەلاتی سەربەخۆ. ئێستا لە تیپی پایتەختی ئیسپانیا، ڕیال مەدرید یاری دەکات و گۆڵچی یەکەمی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیاییە. سەرەتایی مێژوو ژیانی گۆڵچێتی (ئیکەر کاسیاس) دەگەرێتەوە بۆ شاری (مۆستینۆس) کە ھەر لە تەمەنی(٥) ساڵیەوە لە بواری تۆپی پێدا ھەوڵی داوە و لە ٩ ساڵیەوە گۆڵچی یانەی ڕیاڵ مەدریدی کردوو , لەگەڵ ھاورێکانیدا ھەموو ڕۆژێک دوای تەواو بوونی قوتابخانە یاریان دەکرد و ھەمیشە کاسیاسیش گۆڵچی دەبوو ,ھەروەھا کاسیاس ڕای گەیاند لەبیرم دێت ھەندێک لە ھاورێکانی باوکم جل وبەرگی ڕیاڵ مەدریدو ھەڵبژاردەکەیان بۆدەکڕیم ودەیانکردم بەگۆڵچی و باوکیشم تۆپی بۆ ھەڵدە دام , بەڵام ژیانی وەرزشی من وەک ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی یاریم کردبێت, بەھۆی ئەوەی من ھەمیشە لە یاریەکاندا وەک گۆڵچی لەگەڵ ھاوڕێکانم داسەرکەتوانە ‌ بەشداری یاری تۆپی پێم کردووە, ئەمەش وای لە ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدریدکرد , ١٠سال مەوپێش ئیدارەی یانەکەیان داوایان لێکردم کەلە پێکھاتەی پلەیەکی یانەکە لەجامی کیشوەرەکان یاری بکەم , ئەوکاتەتەمەنم ١٦ساڵ بوو یەکەم یاریم بەرامبەر یانەی ‌ (فاسکۆ دیگاما) ئەنجام دا و کەیاریەکەمان بە(٢×١) بردەوە .شایانی باسە بۆساڵی داھاتوو دووبارە بانگھێشتیان کردم بۆ ئەوەی لە خولی ئیسپانی بەرامبەر یانەی (ئۆفریدۆ) یاری بکەم ,لەو کاتەوە لەگەڵ یانەکەدا مەشق و ڕاھێنانم ئەنجامداوە و وەک گۆڵچی سێیەمی یانەکە وگۆڵچی یەکەمی پلەدوو و لەوکاتەوە لەگەڵ (بیساری) دەستم بە گۆڵچێتی یانەی ریاڵ مەدرید کردووە ,بەڵام کاتێک لە سەرەتادا دەچیتە ژوورەی خۆگۆڕینی یانەکەت پێویستە چاوەڕوانی ھەموو شتێک بیت ھەرچەندە ڕۆژانە پێکەوەبووین ، لە ھەمان کاتدا من ھەرگیز لە ئاستی ئەواندا نەبووم وەک (سوکێر ومیاتۆڤیچ وسیدۆرف و ڕائول وڕیدۆندۆ) بەھێزترین یاریزانی یانەکە و جیھان بوون لەگەڵ ئەوەشدا زۆر بەیان یاریمەتی دەرم بوون لەوانەش مۆریانتس وکارانکا لە قوتابخانەش (خەیمی و گۆتی و فرناندۆ ساونت) ھەوڵیان لەگەڵ دەدام و لەڕاستیدا پەیوەندی یەکی باشم ھەبوو لەگەڵ (کارانکا) ھەرچەندە یاریزانەکان زۆربەیان تەمەنیان ٢٤ ساڵ زیاتر بوو لە بەرامبەریشدا من تەمەنم ١٧ساڵ بوو, بەڵام من یاریزانێکی قوتابخانە بووم و تەنھا ڕاھێنانم لەگەڵ دەکرد , جێ ی ئاماژەپێدانە لە دوای ٢بۆ ٣ساڵ توانیم ببمە کەسێکی بەشدار بوو لەیاریەکانی یانەکەدا ,بەڵام ھاوڕێیەتی و تێگەیشتنی نێوان یاریزانەکانی یانە کەمان بۆ تە ھۆی سەرکەتنمان لەویاریانەی بەشداری یمان تیاداکردووە,بۆنموونە ھەندێ لەیاریزانەکانمان وەک چاڤی و جێنا وتۆرێس ھەر لەساڵی ١٩٩٩وە کاتێک بۆھەڵبژاردەی لاوان لەجامی لاوان یاریمان دەکرد و ھاوڕێی یەکتربووین , کە ئەوجامە لەوساڵەدا لەنایجیریا ئەنجام درا وتوانیمان ئەو نازناوە بۆ ھەڵبژاردەکە پێکەوە بە دەست بێنین, بەڵام خۆشەویسترین ھاورێم کە تا ئێستا باشترین ھاورێی منە (زینەدین زیدانە) کە لە ڕابردوو ئێستاش دا باشترین ھاڕێم بووە , ئەو ھەمیشە ھێزێک بووە بۆ یانەکە و منیش ,ھەرچەندە خەڵکی دەڵێن ھەندێ جار باش نەبووە ,بەڵام بەبڕوای من یاریم لەگەڵ گەورەترین کەسایەتی وەرزشیدا کردووە ,ئەمەش لەکاتێک دادێت کە من یاریم لەگەڵ مارادۆنا و پیلی و کرۆیف نەکردووە, بەڵام خۆشترین یادگاریم لەگەڵ زیداندا ھەیە ,چونکە نەکەلای من, بەڵکو لای سەرجەم ھاندەرانی و ھاورێکانی و خێزانە کەی زۆر خۆشەویستە وئەمەش بەھۆی ڕەوشت بەرزی بەتوانایی لێھاتووی لەناو یاریگاو لە سەرجەم بوارەکانی ژیانیدا , ھەروەھا کاسیاس ڕای گەیاند خۆشترین ساتەکانی ژیانم ئەوە بوو کەئاواتەکەم ھاتەدی و بوومە گۆڵچی سەرەکی یانەی ڕیاڵ مەدرید , ڕاستە کە من خولی یانە پاڵەوانەکان ولیگای ئیسپانیم بەدەست ھێناوە ,بەڵام خۆشترینیان گەیشتنم بوو بەیانەی شاھانە, شایانی باسە ‌ ئەو کاتەی کەزۆرناخۆش بوو بەلامەوە ساڵی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٢ بوو ,چونکە لەو ساڵەدا لەزۆربەی یاریەکانی خولی لیگا بە شێوەیەکی سەرەکی یاریم کرد,بەڵام لەناوەڕاستی دەوریدابوومە گۆڵچی (یەدەک), لەگەڵ ئەوەشدا کەکارێکی عادلانە نەبوو ,بەڵام پێویست بوو لەسەرم ڕێزی بڕیارەکان بگرم , لەبەرئەوە قورسترین وناخۆشترین کات بوو لەژیانمدا .جێ ی ئاماژە پێدانە ھەموو ئەو کەسانەی کەڕاھێنانم لەگەڵ کردوون وەک یاریزان وڕاھێنەر بەتایبەتی کاتێک لەساڵی ٢٠٠٤کارلۆس کیرۆش ڕاھێنەربوو و لەڕیزی ھەڵبژاردەکەشم دلبۆسکی ڕاھێنەرم بوو , دلبۆسکی ھەمیشە داوای ئاست بەرزی لێھاتووی زیاتری لێدەکردم و ھەوڵی لەگەڵدا دەدام کەپێش بکەوم بۆیە لێپرسراوێتی زۆری دەدامێ , لە ھەمان کاتدا بەراستی ئەوەی زۆرجێ ی شانازیە بۆ من کەھاندەران بەو جۆرە لەسەرشەقامەکان وڕۆژنامەکان زۆر بەرێزە وە باسم دەکەن ,ئەمە مانای ئەوەیە کەکارەکەم سەرکەوتوو بووە وھەوڵدانەکانم بەفیرۆ نەچوو ,ڕاستە کەمن مەھارەیەکی باشم نیە ,بەڵام بەدرێژای ١٠ ساڵ کارێکی باشم ئەنجام داوە کە ‌ ئەوە جێگەی شانازیەبۆ من,شایانی باسە ئەوەی لەم ساتە دا ڕووبەرووم دەبێتەوە ئەوەیە کەباشتربم لەئاستدا ,لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی ئێستا پێی گەیشتووم بەئاسانی بەدەستم نەھێناوە, بەڵکو توانا وماندووبوونی زۆرم لەپێناویدا داوە , جێ ی بیرھێنانەوە گەیشتن بە پێکھاتەی سەرەکی یانەی ڕیاڵ مەدرید شتێکی ھەروا ئاسانیە, لەلایەکی ترەوە مانەوە لەیەک ئاستدا زۆر قورسە, چونکە ڕۆژانە یاریزانەکان تووشی پێکان وکێشە ی زۆردەبن , بەتایبەتی ھەندێک لە ھاندەران وڕۆژنامە نووسان لەیاری کلاسیکۆدا زۆر لەسەر یاریزانەکان دەدوێن و باسیان لێوەی دەکەن ,بەڵام بەبڕوای من یاری کلاسیکۆ دوای تەواو بوونی یاریەکە ھیچ گرنگیەکی نیەو تەنھا وەک یاریەکی ئاسایی بەشداری دەکەم و ھەوڵ دەدەم بۆ بەدەست ھێنانی ٣خاڵی ئەویاریە, بەڵام ھەندێک لە خەڵکو ھاندەران و ڕۆژنامە نووسان بەململانێیەکی خۆشی ناو دەبەن, ئەمەش دەبێتە ھۆکارێک بۆ باسکردن و لێ وورد بوونەوەی ‌یاریەکە بۆماوەی ٢بۆ ٣ھەفتە لەلایەن ڕۆژنامەکان و ھاندەرانەوە . شایانی باسە کاسیاس ڕای گەیاند گۆڵچی یەکانی ئیسپانیا بەگشتی باشن , بۆنموونە وەک (پیپی ڕێنا وڤاڵدێز پالۆپ ),لەھەمان کاتدا منیش بەپێ توانا ھەمیشە ھەوڵم داوە بۆ ئەوەی ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەم , بەڵام ئەوەی لەژیانی داھاتوومدا حەز دەکەم ڕووبدات بەردەوام بوونمە لەسەر ئەم کارەم وخزمەت کردنمە بەوەرزشی تۆپی پێ , ھەرچەندە دەزانم ئەمە بۆمن کەمێک قورسە. ھەروەھا ئامۆژگاریم بۆ لاوان تەنھا خۆشی و چێژ وەرگرتنە لەو یاریانەی کە دەی بینن لەناو یاریگاو لەشاشەکانەوە , ھەرچەندە باوکەکان لێپرسراوی ‌ یەکەمن لەمنداڵەکانیان کە لە داھاتوودا ببنە یاریزانێکی بەتوانای تۆپی پێ ,لە ھەمان کاتدا باوکەکان خۆیان حەز لە باشتر دەکەن بۆ مندالەکانیان ، بەڵام نابێت دوو دڵ بن لەژیاندا بۆ ئەوەی لە داھاتوودا ببنە یاریزانێکی ناوداری جیھان وەک (مارادۆنا و ڕۆناڵدۆ و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و کاکا و لیۆنێل مێسی)
دەستکەوتەکان
ڕیال مەدریدی ئیسپانی
خولی تۆپی پێی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا ٥ جار
جامی شای ئیسپانی ١ جار
جامی سووپەری ئیسپانی٤ جار
خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ٢ جار
جامی سووپەری ئەوڕووپا ١ جار
جامی ئینتەرناشناڵ کە لەئێستا گۆڕدراوە بۆ جامی جیهانی یانەکان ١ جار
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانی
جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠
جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ساڵی ٢٠٠٨
جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپا بۆ خوار تەمەنی ١٧ ساڵ لە ساڵی ١٩٩٧
جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپا بۆ خوار تەمەنی ١٩ ساڵ لەساڵی ١٩٩٩
دەستکەوتی تاکەکەسی[دەستکاری]
وەک کاپتن هەردوو جامی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ وە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ساڵی ٢٠٠٨ بەرزبکاتەوە
نازناوی بڕاڤۆی ساڵی ٢٠٠٠
٥ جار لە ناوی باشترین پێکهاتەی یەکێتی ئەوڕووپا هاتووە وەک گۆڵپارێزێک
جامی زامۆڕا کە دەدرێتە ئەو گۆڵچیەی کە کەمترین گۆلی لێ تۆمار دەکرێت لە خوولی ئیسپانی لە ساڵی ٢٠٠٧-٢٠٠٨
باشترین گۆڵپارێزی جیهان لەساڵانی ٢٠٠٨ وە ٢٠١٠
ناوی لە ئەستێرەکانی فیفای ساڵی ٢٠١٠ هاتووە



ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ى پێشه‌نگه‌كانی ئیسپانیا و ئینگلته‌را


له‌ خولی ئیسپانیا و ئینگلته‌را كێبڕكێیه‌كی سه‌خت و ماندووكه‌ر هه‌ر درێژه‌ ده‌كێشێت. كێبڕكێیه‌ك، به‌كه‌ڵكی ئه‌وه‌ نایه‌ت بچوكترین هه‌ڵه‌ی تێدا بكه‌یت. یه‌ك هه‌ڵه‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ماندووبوون و ته‌قه‌للای وه‌رزه‌كه‌ت به‌هه‌ده‌ر بچێت و ده‌رفه‌تی پاڵه‌وان بوونت له‌كیسی خۆت بده‌یت. كێبڕكێیه‌ك، پێشه‌نگه‌كان چه‌ند ئه‌ركیان زه‌حمه‌ته‌، چه‌ند ڕكابه‌ره‌كه‌كانیان سه‌رسه‌ختانه‌ و پشوودرێژانه‌ له‌گه‌ڵیان جه‌نگاون و گۆڕه‌پانه‌كه‌یان بۆ چۆڵ نه‌كردوون و هه‌ر به‌دوایانه‌وه‌ن و چاوه‌ڕوانن پێیه‌كی خوار دابنێن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م ترس و كێشه‌ی به‌دواكه‌وتنه‌شدا، پێشه‌نگه‌كان پێویستییان به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ نییه‌، واته‌ ئه‌م مان سیتی و هه‌م ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، نه‌ پێویستیان به‌وه‌یه‌ ئاوڕ له‌ ڕكابه‌ره‌كانیان بده‌نه‌وه‌، نه‌ ترسیان له‌وه‌یه‌ ڕكابه‌ره‌كانیان بیان گرنه‌وه‌، نه‌ پێویستیان به‌وه‌یه‌ بیر له‌ ئه‌نجامی یاریی ڕكابه‌ره‌كانیان بكه‌نه‌وه‌، نه‌ چاره‌نووسیان به‌ ده‌ست ڕكابه‌ره‌كانیانه‌وه‌یه‌، به‌ڵكوو چاره‌نووسی خۆیان به‌ ده‌ستی خۆیانه‌، نه‌وه‌ك نه‌یاره‌كانیان، ئه‌وه‌ ڕیاڵ مه‌دریده‌ چاوی بڕیوه‌ته‌ شكستی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، چونكه‌ به‌ خاڵ له‌دوایه‌، ئه‌وه‌ لێڤه‌رپووڵه‌ چاوی بڕیوه‌ته‌ یاریی مان سیتی و خه‌ون به‌ شكست، یان یه‌كسانبوونی مان سیتییه‌وه‌ ده‌بینێت، نه‌وه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، ئاخر مانچسته‌ر سیتی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ دوو یاریی داهاتوویی برده‌وه‌، پێویستی به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ نییه‌ له‌ دوا. هه‌مان لۆژیك بۆ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش ڕاسته‌.

نوسینی: ئەحمەد سەنگاوی


کورتەی یاری و سەرجەم گۆڵەکانی نێوان ریاڵ مەدرید و بایرن مونیخ




چەند ئامارێکی نوێ


-بۆ یەکەمین جار لە دوای زیاتر 40 ساڵ مان یونایتد توشی شكست هات لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر سەندرلاند لە پریمەرلیگ مۆیس رۆشتووە ئاگاداربن 

بۆ یەکەمین جار لە دوای 13 ساڵ یانەی فولهام ماڵئاوایی لە پریمەرلیگ کرد-

- خیتافی بۆ جاری سێهەم یەکسان دەبێت لە یاریگای کامپ نۆ ، وەلەسەر رەقەمە یەکسان بونەکانی ( 0-0 , 1-1 , 2-2-

- لە کۆتا 3 وەرزی پریمەرلیگ هیچ یاریزانێک هێندەی دزیکۆ بە لیدانی سەر گۆڵی تۆمار نەکردووە ( 10 گۆڵ-

 مان ستی بوو بەیەکەم یانە لە مێژووی یانە ئینگلزیەکان کە بتوانن 150 گۆل تۆماربکەن لە وەرزێکدا-

-بۆ یەکەمین جار لە دوای 30 ساڵ مان ستی دەتوانیت 2 یاری بەدوای یەکدا لە ئیڤەرتۆن بباتەوە

-بۆ جاری 23 هەم لەم وەرزەی پریمەرلیگدا یەکەمی ریزبەندی گۆرانکاری بەسەرداهات


پێوه‌ره‌كانی خولی ئینگلیزی به‌قازانجی كێ ?


پێش كۆتایی هاتنی خولی ئینگلیزی لێڤه‌رپووڵ و مانچسته‌ر سیتی له‌ كێبڕكێیه‌كی توندان بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پرێمه‌رلیگی ئینگلیزی. هه‌ر یانه‌ و خاوه‌نی 80 خاڵه‌، ه لێڤه‌رپووڵ و مان سیتی له‌ به‌ده‌ستهێنانی خاڵ یه‌كسانن. گه‌ر بێت هه‌ردوولا له‌ دوو یاریی داهاتووییان سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ركه‌ن، ئه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ مانچسته‌ر سیتی ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا مانچسته‌ر سیتی ده‌بێته‌ یه‌كه‌م یانه‌ له‌ مێژووی خولی ئینگلیزی، كه‌ زۆر ترین جار نازناوه‌كه‌ به‌جیاوازی گۆڵ به‌ ده‌ستبهێنێت، دوایی ئه‌وه‌ی 2012 توانی له‌ هه‌فته‌ی كۆتایی و به‌ جیاوازی گۆڵ نازناوه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنێت، كه‌ ئه‌وكات ڕكابه‌ره‌كه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بوو له‌ دوا هه‌فته‌ له‌ كوینس پارك ڕینجه‌رزی برده‌وه‌. له‌ خولی ئینگلیزی گه‌ر خاڵی هه‌ردوو یانه‌ تا كۆتا هه‌فته‌ یه‌كسان بێت، ئه‌وه‌ جیاوازی گۆڵ پاڵه‌وانی وه‌رزه‌كه‌ ده‌ستنیشان ده‌كات، به‌ڵام له‌ خولی ئیسپانی پێوه‌ر بۆ بوون به‌ پاڵه‌وان به‌ ئه‌نجامی یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و دوو یانه‌یه‌یه‌، كه‌ به‌ خاڵ تا كۆتا هه‌فته‌ یه‌كسانن. له‌ ئیتاڵیا هه‌ردوو یانه‌ جارێكی دیكه‌ ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنی پاڵه‌وانی وه‌رزه‌. پرسیار ئه‌وه‌یه‌ له‌م له‌م سێ شێوازه‌ شیاوه‌؟ ئایا ئه‌و پێوه‌ره‌ی ئینگلته‌را بۆ ده‌ستنیشانكردنی پاڵه‌وان بڕیارێكی زاڵمانه‌ نییه‌ به‌ به‌راورد به‌ پێوه‌ره‌كانی خولی ئیسپانی و ئیتاڵی؟ باشه‌ یانه‌یه‌ك كاتێك یارییه‌ك براوه‌ ده‌بێت، یه‌ك گۆڵ بكات و 9 گۆڵ بكات، هه‌ر "خاوه‌نی سێ خاڵه‌" ئه‌ی ئیتر بۆچی چاره‌نووسی یانه‌یه‌ك به‌درێژایی 8 مانگ خۆ ماندوو كردن چاره‌نووسی ببێته‌ قوربانی ئه‌وه‌ی گۆڵی كه‌می تۆمار كردووه‌. ئه‌وه‌ ڕاسته‌، كه‌ ئه‌مه‌ بڕیارێكه‌ پێشوه‌خته‌ هه‌موو یانه‌كانی خولی ئینگلیزی پێی ڕازیبوون، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌یش جۆرێكه‌ له‌ نرخاندنی توانایی لێهاتوویی هێڵی هێرشبه‌ریی و تۆكمه‌یی هێڵی به‌رگری، كه‌ جیاوازی گۆڵ پاڵه‌وانی وه‌رز ده‌ستنیشان ده‌كات، به‌ڵام،ئه‌وه‌ سروشتی یارییه‌، زۆر كه‌ڕه‌ت تۆ هه‌موو تێكۆشانێكت بۆ به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه‌یه‌، بۆیه‌ په‌نا ده‌به‌یته‌ به‌ر كات به‌ فیڕۆدان و له‌كاتی گۆڵ تۆمار كردندا به‌رگریی له‌ گۆڵه‌كه‌ت ده‌كه‌یت، واته‌ ناكرێت هه‌موو یارییه‌ك بیر له‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رزیی گۆڵ تۆمار كردن بكه‌یته‌وه‌، چونكه‌ یانه‌كان له‌ ئینگلته‌را ئامانیان نییه‌ و ئاستی زۆربه‌یان له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكه‌. به‌كورتی بۆئه‌وه‌ی ڕه‌نجی هه‌م لێڤه‌رپووڵ به‌فیڕۆ نه‌ڕوات باشتر وا بوو، له‌ساتی یه‌كسانبوونی خاڵی نێوان دوو یانه‌ی ڕكابه‌ر هه‌ردوو یانه‌یه‌ به‌چه‌شنی یاساكه‌ی ئیتاڵیا جارێكی دیكه‌ بۆ سه‌لماندنی توانایی حه‌قیقی خۆیان یارییه‌كی دیكه‌یان ئه‌نجام بدایه‌ بۆ 
ده‌ستنیشانكردنی پاڵه‌وانی وه‌رز

نوسینی : ئەحمەد سەنگاوی


کورتەی یاریەکەی ریاڵ مەدرید و بایرن مونیخ ببینە بە دەنگی هەردوو بێژەر (فەهد عتەیبی و رەوف خلێف )






پێکانەکەی پیپی سوکە بەڵام سزا درو

دوای ئەوەی پیپی پرتوگالی و یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریەکەی شەوی رابردووی خولی یانەپالەوانەکان بەرامبەر یانەی بایرن مونیخ بەهۆی ئازارەوە نەیتوانی تا کۆتای یاریەکە تەواو بکات بە ناچاری داوای لە راهێنەر کرد دایگرێت ،پزیشکانی یانەی ریاڵ مەدرید ئەمرۆ پشکنینیان بۆ ئەنجام دا رایان گەیاند پێکانەکەی مەترسی دار نیە و دەتوانێت لە یاری داهاتوی یانەکەی بەشداری بکات ،بەڵام لەلایەکی ترەوە ئەو یاریزانە سزا درا دوای ئەوەی لە یاری کۆتای جامی شای ئیسپانیدا بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە کارتی زەردی وەرگرت بەوەش ژمارەی بوو بە دوو کارت  ئەمرۆ لیژنەی سزادانی ئیسپانیا بریاریاندا ئەو یاریزانە لە سالی داهاتودا ئە یاریزانە بۆی نیە لە یەکەم یاری یانەکەی لە جامی شادا بەشداری بکات .




دابەزینەکەی رۆناڵدۆ چەند ئاماری تۆمارکرد ؟!



- بۆ یەکەمین جار لەم وەرزەدا رۆناڵدۆ نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات لە یاریەکی چامپیۆنسلیگ

- بەفەرمی رۆناڵدۆ نەیتوانی یەکسان ببێتەوە لەگەڵ ژمارەی پیوانەییەکەی نیستلرۆی بە تۆمارکردنی گۆڵ لە 9 یاری یەک بەدوای یەکدا لە چامپیۆنسلیگ

- دوای 11 یاری یەک لە دوای یەک رۆناڵدۆ نەیتوانی گۆڵ تۆمارکرد ( وەستانی باشترین ئاماری رۆناڵدۆ لە ژیانی وەرزشیدا )






گرنگترین ئامارەکانی یاری نێوان ریاڵ مەدرید و بایرن مونیخ


- بەنزیمە سێهەم یاریزانە لە مێژووی چامپیۆنسلیگ کە بەکەمترین یاری بگاتە گۆڵی 36 هەم ( نیستلرۆی و میسی لە پێشیەوەن )

. بۆ یاری چوارهەم لەسەریەک گواردیۆلا لە یاریگای سانتیاگۆ لە 20 خولەکی سەروەتا گۆڵی لێ تۆماردەکرێت-

. یاری 50 هەمی ڕیاڵ مەدریدە لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنسلیگ ( ژمارەی پیوانەییە ) بایرن دووەمە بە 31 یاری-

. کەریم بەنزیمە ژمارەی گۆڵەکانی لە قۆناغی دوای کۆمەڵەکان گەیاندە 11 گۆڵ ، دووەم زۆترین گۆڵ لە مێژووی یاریزانە فەرەنسیەکان ( هێنری یەکەمە بە 12 گۆڵ )-

. ریاڵ مەدرید سەرکەوتنی بەدەست هێناوە لە کۆتا 20 یاری ئەوروپی کاتێک گۆڵی یەکەمی تۆمارکردووە لە بێرنابیۆ-

. ریاڵ مەدرید هەرگیز توشی شکست نابێت لە چامپیۆنسلیگ کاتێک بەنزیمە گۆڵ تۆماردەکات-

. بۆ یەکەمین جار لە 10 وەرزی ڕابردوو یانەیەک 15 کۆرنەر ئەنجامدەدات لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ-

- بۆ یاری 18 هەم لەسەریەک ریاڵ توشێ شكست نەهات لە یاریگای خۆیدا لە چامپیۆنسلیگ ، وە بایرن دوای 10 یاری بۆیەکەمن جار توشی شکست هات

- بایرن لە مێژوویدا 6 جار یاری رۆیشتنی 1-0 دۆراندووە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ، 5 یاری سەرکەوتووە بۆ قۆناغی داهاتوو

- لە مێژووی چامیۆسلیگدا هەرکاتێک ریاڵ مەدرید 1-0 لە یاریگای خۆیدا سەرکەوتنی بەدەست هێنابێت نەیتوانیوە سەربکەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو

- ئاریان رۆبن تەنها یەک گۆڵی تۆمارکردووە لە کۆتا 12 یاریدا  

- بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2000 وە بایرن نەیتوانی گۆل تۆماربکات لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنسلیگ

- هەرکاتێک یاریزانی فەرەنسی گۆڵی تۆمارکردبێت ریاڵ مەدرید توانیویەتی بایرن دەربکات لە قۆناغەکانی چامپیۆنسلیگ ( ئەنێلکا لە 2000 ) ( زەیدان لە 2004 )

- کاسیاس بە 81 بردنەوە بوو دووەم یاریزان لە مێژووی پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکان کە زۆرترین سەرکەوتن بەدەست بهێنێت ( چاڤی یەکەمە بە 88 بردنەوە )











ئایا دەزانیت ؟


یانەی بەنفیکا بوو بە 10 هەم یانە لە مێژوودا کە بتوانێت +33 نازناوی خولی ناوخۆیی بەدەست بهێنێت ( ڕێنجێرز یەکەمە بە 54 نازناو ) ، یانەی ناسراوی تر کەلەو ریزبەندیەدا هەبێت یانەی سەلتیکە بە 45 نازناو و یانەی ئەهلی میسریە بە 36 نازناو




سەیر و سەمەرەی نیو یاریگاکان


- لەم وەرزەی بۆندسلیگا تەنها 11 یاری بەئەنجامی 0-0 کۆتایی هاتووە بەڵام لە خولی فەرەنسیدا بەتەنها یانەی لیل 6 یاری بەو ئەنجامە کۆتایی پێهێناوە
- داڤید مۆیس تاوەکو ئێستا 294 رۆژ راهێنەرایەتی مان یونایتدی کردووە کە دەکاتە تەنها 3% ی ماوەی ڕاهێنەرایەتی فێرگۆسن کە 9734 ڕۆژ بوو 
- یاریزانی ئینگلیزی بۆبی مۆر لە ژیانی وەرزشیدا 666 ئەنجامداوە و بەشداری 6 یاری مۆندیالی 66 کردووە و تەنها 6 جاریش بوەتە کاپتنی هەڵبژاردە ( زۆری حە لە ژمارە 6 بووە
- لە 34 یاری سەرەتای لە پریمەرلیگ ڕیژەی سەرکەوتنەکانی داڤید مۆیس ( 50% ) لە کاتێکدا لە 34 یاری سەرەتای فێرگۆسن تەنها ( 41% ) بوو 


ئەمرۆ ساڵرۆژی لەدایک بوونی ریکاردۆ کاکایە لەبەرئەوە ئایا دەزانیت ؟?

- یەکەم یاریزان بوو کە ئەکاونتەکەی لە تویتەر 10 میلیۆن کەس تێپەربکات

- لە کۆی 634 یاریدا کە ئەنجامی داوە لە ژیانی وەرزشیدا تەنها 2 جار کارتی سووری وەرگرتووە

- لەهەر یاریەکدا گۆڵی بۆ بەرازیل تۆمارکردبێت هەرگیز ئەو هەڵبژاردە توشی شکست نەهاتووە

کاکا .... ئەگەر خۆشیشت نەوێت هەرگیز ناتوانیت رقت لی بیت



ئه‌وه‌ی مۆرینهۆ بۆی چاره‌سه‌ر ناكرێت


ئه‌گه‌رچی مۆرینهۆ له‌ خولی ئینگلیزی توشی گرفتی له‌ ده‌ستدانی ئه‌و خوله‌ بووه‌, به‌ڵام هانده‌رانی یانه‌ی بلوز ده‌یانه‌وێ ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر خولی ئینگلیزیشی له‌ ده‌ستدا, به‌ڵام دوایی زنجیریه‌ك هه‌وراز و نشێوی زۆر مۆرینهۆ وه‌كو ته‌حه‌دایه‌ك ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌بێته‌وه‌, یاریی ئه‌مشه‌وی یانه‌ شین پۆشه‌كه‌ یاری مانه‌وه‌ و جه‌نگان و هه‌ڵساندنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ تاڵه‌یه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ یانه‌كه‌ی تێ‌ كه‌وتووه‌, به‌ تایبه‌نی هێڵی به‌رگری یانه‌كه‌ و لاوازی یاریزانه‌كانی پێشه‌وه‌ی.

ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یری تیپی ئه‌تله‌تیكۆ بكه‌ین ئه‌و تیپه‌ له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ لێوان لێوه‌ له‌ هێز و تاقه‌ت پروكێنی به‌رگریكارانی یانه‌ی چێڵسی و گرنگه‌ ئه‌مشه‌و ئه‌وه‌ی مۆرینهۆ به‌ خاڵی لاواز و گرفتی گه‌وره‌ی داده‌نرێت چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كی بكات, ئه‌ویش ته‌نیا به‌یه‌ك هۆكار, كه‌ زۆریش ئه‌سته‌مه‌ مۆرینهۆ ده‌ست به‌رداری بێت, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ موو ڕێگا چاره‌ی هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ وازلیبێنێت كه‌ ئه‌و پلانه‌ گوشاری زۆر ده‌خاته‌ سه‌ر هێڵی به‌رگری یانه‌كه‌ی و زۆربه‌ی كاتیش به‌رگریكاره‌كانی به‌هۆی ئه‌و گوشاره‌ زۆرانه‌وه‌ بڕسكیان لێ‌ ده‌بڕێت و ده‌كه‌ونه‌ هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ و كوشنده‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی یانه‌ی ساندرلاند. كه‌واته‌ گه‌ر مۆرینهۆ وازی هێنا له‌ پلانی تۆپی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ دڵنیام یانه‌كه‌ی و یاریزانه‌كانیشی توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ پلانی دیكه‌ جێبه‌جێ‌ بكه‌ن و سه‌كه‌وتنی سیمۆنی ڕاگرن.

نوسینی : هه‌وراز كاوه‌


بین سپۆرت و سزادانی بینه‌ره‌كانی


ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی شێتانه‌ ئیداره‌ی كه‌ناڵی وه‌رزشی بین سپۆرت", به‌ربۆته‌ وێزی بینه‌ره‌كانیان و بێ‌ ڕه‌حمانه‌ و به‌بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مافی ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی كاره‌ته‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه‌ن بۆ بینینی یاریی خوله‌كانی (ئینگلیزی و ئیتاڵی و ئیسپانی) هتد. له‌ ئێستادا هه‌یه‌ ته‌نیا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ و تا 31\5 مافی بینینی یارییه‌كانی هه‌یه‌ و نزیكه‌ی (100) دۆلاری ئه‌مریكی پێ‌ داوه‌, كه‌چی ئه‌و كه‌ناڵه‌ له‌سه‌ر وه‌ختی قوڵبوونه‌ی كۆتایی یارییه‌كان و ئیداره‌كه‌ی هه‌ستاون به‌كردنه‌وه‌ی چه‌ند كه‌ناڵێكی دیكه‌ و له‌وێ‌ وه‌ یارییه‌كانی ئه‌و خولانه‌ی باسكران ده‌گوازنه‌وه‌ و بینه‌ره‌كانیان ناچار و بێزار كردووه‌, یا ده‌بێت یارییه‌كان نه‌بینین, یاخود ده‌بێت جارێكی دیكه‌ ئیشتراكی كه‌ناڵه‌ی (hd 11, 12) بكه‌ن, كه‌ ئێستا ئه‌و دوو كه‌ناڵه‌ یارییه‌كان ده‌گوازنه‌وه‌ و نرخه‌كه‌یشی زۆر گرانه‌. به‌ڵام ڕاستی بابه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌م كاته‌دا و دوایی بردنه‌وه‌ و به‌ده‌ست هێنانی یارییه‌كانی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی یانه‌كانی ئه‌وروپا و جامی جیهانی له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كانی (zdf), كه‌ناڵه‌كانی بین سپۆرت" نزیكه‌ی (75) ملیۆن دۆلار زیانیان پێ‌ ده‌گات. بۆیه‌ ناچار بین سپۆرت" ده‌بێت سزای بینه‌ره‌كانی خۆی بدات و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌ كه‌ باسمان كرد. ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئیداری بین" سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی خۆیان خستۆته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئیداری كه‌ناڵه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ ناچار بكه‌ن به‌ كارت, یاخود ئه‌و یاریانه‌ی باسكران په‌شیمان بكه‌نه‌وه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی. جگه‌ له‌وه‌یش ئه‌و كه‌ناڵه‌ له‌ ساڵی (1998)دا په‌خشی خۆی به‌ڕه‌سمی ده‌ست پێكردووه‌ و یه‌كێكه‌ له‌و كه‌ناڵه‌ دیارانه‌ی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا, كه‌ توانایه‌كی باشی هه‌یه‌ له‌ڕووی گوستنه‌وه‌ و وه‌شانكردنی پاڵه‌وانێنییه‌ دیار و گه‌وره‌كان, ئه‌و كه‌ناڵه‌ به‌ جامی جیهانی و بردنه‌وه‌ی ئه‌و خوله‌ گه‌وره‌یه‌وه‌ نه‌وه‌ستا, به‌ڵكو چه‌ند ڕۆژێكه‌ مافی ئه‌وه‌یشی به‌ده‌ست هێنا, كه‌ یارییه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و خولی ئه‌وروپا لیگ واشان بكه‌ن.

نوسینی: هه‌وراز كاوه‌

ئەگەر بەرشەلۆنە بێ هیوابێت لە نازناوەکە چی روو ئەدات

لەحاڵەتی دوورکەوتنەوەی بەرشەلۆنە لە کێبڕکێی بە دەست هێنانی لالیگا، ئەوکات کێبڕکێکە لە نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕیاڵ مەدرید دەمێنێتەوە، هەروەها دوور نییە چارەنووسی پاڵەوانی لالیگا بکەوێتە هەفتەی کۆتایی و چارەنووسی پاڵەوانی ئەم وەزە گرێدراو بێت بە یاریی نێون ئەتلەتیکۆ مەدرید و بەرشەلۆنە لە یاریگای نیوکامپ. بێگومان ئەو کات ڕیاڵ مەدرید و هاندەرانی دەبن بە هاندەری بەرشەلۆنە، تا سەرکەوێت بەسەر ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێشەنگ، بەڵام پرسیار ئەوەیە بەرشەلۆنە ئامادەیە هەوڵی بە دەست هێنانی سێ خاڵی هەفتەی کۆتایی بدات لە بەرژەوەندی ڕیاڵ مەدرید؟ یان سێ خاڵی یارییەکە دەکاتە دیاریی و پێشکەشی ئەتلەتیکۆ مەدریدی دەکات، لەپێناو بەباچوونی هەوڵەکانی ئەم وەرزەی ڕیاڵ مەدرید بۆ بە دەست هێنانی لالیگا؟

نوسینی : ئەحمەد سەنگاوی


چەند ئامارێکی نوێ لە سەر یاریەکەی بەرشەلۆنە و بلباو


 . بۆ جاری 10 هەم لەسەریەک بلباو توشی شکست هات لە یاریگا کامپ نۆ ( کۆتا 9 یاریشی دۆراندووە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ-

 .گۆڵەکەی پیدرۆ گۆڵی ژمارە 5555 ی بەرشەلۆنە بوو لە مێژووی لالیگا-

. لە کۆتا 7 یاریدا بەرشەلۆنە یەک گۆڵی لە گێمی یەکەمدا تۆمارکردووە ( ئەویش بە لێدانی سزا بووە-

. بۆ یەکەمین جار لە دوای 67 ساڵ یاریزانێک کەلە تینریفی لەدایک بووبیت دەتوانیت 15 گۆڵ لە لالیگا تۆماربکات ( پیدرۆ-

. دواین جار کە بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا گۆڵی لە بلباو تۆمارنەکردبیت ساڵی 1985 ىوو ( 29 یاری یەک لە دوای یەک لە لالیگا-
- میسی گۆڵ ژمارە 350 ی بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد-

. میسی سێهەم یاریزانە لەم وەرزەی لالیگا کە بتوانێت 2 گۆڵ بە لیدانی ڕاستەوخۆ تۆماربکات ( گۆڵی 14 هەمی بە لیدانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە-

. میسی گۆڵی 10 هەمی تۆمارکرد بەرامبەر بلباو ( ژمارەی پیوانەیی لە میژووی لالیگا-

 .میسی تاکە یاریزانە لە کۆتا 5 وەرزی لالیگا کە زۆرترین گۆڵی تۆمارکردبێت لە دەرەوەی هڵی سزا ( 28 گۆڵ-



چەند ئامارێکی چاوەروان نەکراو

بۆ یەکەمین جار لە دوای 18 ساڵ مان یونایتد ناتوانێت بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکات بۆ وەرزی داهاتوو-

بۆ یەکەمین جار لە دوای 10 ساڵ ئیڤەرتۆن توانی لە یاری هاتن و چووندا گۆڵ لە مان یونایتد تۆماربکات , وە بۆ یەکەمین جار لەدوای 40 ساڵ ئیڤەرتۆن هەردوو یاری پریمەرلیگ لە مان یونایتد دەباتەوە-

بۆ یاری 51 هەم لەسەریەک داڤید مۆیس پێکهاتەی سەرەکی جیاوازی بەکار هێنا-

  بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2011 وە ئەیاکس 5 گۆڵی لە یاریەکدا لێ تۆمارکرا ، ئەوەی سەیربوو ئەوە بوو کە 5 شووتی یەکەم لە یاریەکە 5 گۆڵ تۆمارکرا-

  بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا مان یونایتد هەر 4 یاریەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول و ئیڤەرتۆن دەدۆرێنێت لە وەرزێکی پریمەرلیگ- 

  بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 1987 وە ئیڤەرتۆن دەتوانێت لە وەرزێکی پریمەرلیگدا +20 سەرکەوتن بەدەست بهێنیت-

 بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 1990 وە مان یونایتد ناتوانێت 70 خاڵ بەدەست بهێنێت لە وەرزێکی پریمەرلیگ-



چەند ئامارێك لەسەر یاریەکەی لیڤەرپول و نۆرچ سیتی

 لویس سوارێز لەم وەرزەدا لە 30 یاریدا 30 گۆڵی تۆمار کردووە 12 گۆلی دروست کردووە-
 سوارێز لە کۆتا 5 یاری بەرامبەر نۆرچ سیتی 12 گۆڵی تۆمار کردووە-
 لیڤەرپوڵ لە مێژودا 5 جار هاتریکی کردووە لە نۆرچ سیتی ،3 هاتریکی سوارێز تۆماری کردووە-
 لیڤەرپوڵ لەم وەرزەدا 58 گۆڵی تۆمار کردووە لە گێمی یەکەم زیاتر لەهەر یانەیەکی تری خولەکە-
 لیڤەرپوڵ لە کۆتا 15 یاریدا سەرکەتنی بەدەست هێناوە زۆرترین بردنەوەی لەسەر یەکی 17 یاریە لەساڵی 2008 بوو-
 نۆرچ سیتی لەساڵی 2014 (7) یاری لەیاریگای خۆی ئەنجام داوە تەنها لەیەك یاریدا دۆراندویەتی ،دوو ەفتە پێش ئێستا بەرامبەر وێست هام (1-0)-
گۆۆۆڵ .... گۆڵ ... بەفەرمی لویس سوارێز بوو بەدووەم یاریزان لە مێژوودا کە بتوانێت 30 گۆڵ تۆماربکات لە یەک وەرزدا بە بێ ئەوەی هیچ یەکێکیان بە لێدانی سزا بووبێت-



چەند ئامارێکی نوێ


- بۆ یەکەمین جار لە ژیانیدا ماریۆ بالۆتێلی دەتوانیت لەیەک وەرزدا 14 گۆڵ تۆماربکات ، هەروەها بۆیەکەمین جار لە گەڵ میلاندا بە لیدانی سەر گۆڵی تۆمارکرد

- بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 1996 وە یانەی گالاتەسەرای بە جیاوازی 4 گۆڵ توشی شکست هات لە یاریگای خۆیدا لە خولی تورکی

- مۆرینهۆ لە ژیانی ڕاهێنەرایەتدا بۆ جاری 5 هەم توشی شکست هات لە یاریگای خۆیدا

- ڤیتۆ مانونی گۆڵپاریزی سەندلاند بوو بەیەکەم گۆڵپاریز لە ساڵی 2003 وە کە لە یاریەکی پریمەرلیگدا 14 تۆپ بگەڕێنێتەوە

- بۆ یاری 17 هەم لەسەریەک یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆیدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا ( ژمارەی پیوانەیی لە مێژووی کالچیۆ )




مۆرینهۆ لە ژمارە پێوانەیەکەی راگیرا

بۆ یەکەمین جار لە ژیانی راهێنەرایەتیدا مۆرینهۆ توشی شکست هات لە گەڵ چێلسی لە یاریگای خۆیدا لە پریمەرلیگ ( دوای 77 یاری )
مۆرینهۆ لەگەڵ چێلسی لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان تەنها 3 یاری دۆراندووە لە یاریگای خۆیدا . هەر سێ یاریەکە بەئەنجامی 2-1 دۆراندوویەتی و لەهەر سێ یاریەکەشدا چێلسی یەکەم گۆڵی تۆمارکردووە