العقیدە (بیروباوەڕی ئیسلامی) ـ1ـ

مه‌سعوود ئه‌مین


*پێناسەی بیروباوەر لە زمانەوانیدا : بریتی یە لەوەی كە مرۆڤ دڵی پێوە گرێداوە بە گرێدانێكی دامەزراو جا ئەم گرێدانە لەسەر حەق بێت یا لەسەر ناحەق .

*پێناسەی بیروباوەر لە شەرعدا : بریتی یە لەو كردارانەی كە پێویستە دڵ بە ڕاستی بزانێت وە نەفسیش لەسەری ئارام بێت تا ببێتە ڕاستی یەكی دامەزراو وە نابێت گومانی تێكەڵ بێت .

وە باوەڕی دامەزراو نابێت سەر بكێشێت بۆ گومان و پێویستە ئەم باوەڕە هاوڕێك بێت لەگەڵ كردارەكاندا وە نابێت ئەم باوەڕە جێگەی گومانی تێدابێتەوە . چونكە گەر باوەڕ نەگاتە پلەی دامەزراوی پێی ناوترێ باوەڕی تەواو .

* لەبەر ئەوە پێی دەوترێت بیروباوەڕ لەبەرئەوەی مرۆڤ دڵی لەگەڵدا گرێ دەدات .

* پێناسەی بیروباوەڕی ئیسلامی : بریتی یە لە باوەڕی دامەزراو بە پەروەردگارێتی و پەرستراوێتی و ناوو سیفەتە بەرزەكانی خودا . وە بە فریشتەكان و پێغەمبەران و ڕۆژی دوایی و قەزا و قەدەر و خێر و شەڕەكەی وە بە پەرتووكە ئاسمانی یەكان و گشت (غەیب) و نادیارەكان وە باوەڕ بە بنەڕەتە
سەرەكی یەكانی دین و هەموو ئەوانەی كە پێشینە چاكەكانمان لەسەری هاوڕان وە مل كەچ كردنی تەواو بۆ خودای گەورە لە (حكم) بەڕێوەبردن و گوێڕایەڵی و شوێن كەوتنی پێغەمبەر (علیە الصلاە و السلام) .

* بیروباوەڕی ئیسلامی چەند ناوێكی تریشی هەیە لای ئەهلی سوننە و جەماعە . ئەوانیش :
1- (التوحید) واتە یەك خودا پەرستی .
2- (السنە) واتە سوننەت .
3- (أصول الدین) واتە بنەڕەتی ئایین .
4- (الفقە اڵاكبر) واتە فیقهی گەورە .
5- (الشریعە) واتە شەریعەت .
6- (الإیمان) واتە باوەڕ .