ڕاهێنه‌رى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیا و ئیسپانیا ڕووبه‌ڕووى دوو كێشه‌ى ته‌واو جیاواز و لێكنه‌چوو بوونه‌ته‌وه. ئاریشه‌ى ڕاهێنه‌ره‌كه‌ى ئیسپانیا ئه‌وه‌یه، كه له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ختى یاریزانانى وڵاته‌كه‌ی دایه بۆ مۆندیالى به‌ڕازیل، چونكى بۆ هه‌ر جێگه‌یه‌كى یارییكردن، چه‌ندین ئه‌ستێره‌ى ئاستبه‌رز و لێهاتووى هه‌یه، ئه‌مه‌ش دلبۆسكى ڕاهێنه‌ر ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ڵبژارده‌ى سه‌خت بۆ ده‌ستنیشانكردنى 23 یاریزان بۆ مۆندیالى 2014، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چه‌ندین ئه‌ستێره‌ى هاوئاستى هه‌یه، كه هه‌م ئه‌ستێره‌ن و شایه‌ن به‌وه‌ن یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى ماتادۆر بن، هه‌م ڕاهێنه‌ر ناچاره له‌و ژماره زۆره‌ى ئه‌ستێره‌ى ئاستبه‌رز، ته‌نها 23 هه‌ڵبژێرێت له‌ناو ئه‌و ژماره زۆره‌ى ئه‌ستێره‌دا له هێڵى ((به‌رگری و ناوه‌ند و هێرشبردن)).
واته خیاره‌كانى به‌رده‌م دلبۆسكى هه‌م قوورسه و هه‌میش زۆره و هه‌میش تووشى ئیحراجى ده‌بێت، ئاخر كام شوێنه‌ى یارییكردن ده‌گریت ئیسپانیا چه‌نده‌ها ئه‌وستێره‌ى بۆ ئه‌و شوێنه ئاماده‌یه تا به‌شداریى پێبكات.
له ئیتاڵیا وێنه‌یه‌كى پێچه‌وانه و ته‌واو دژ به یه‌ك بۆ ڕاهێنه‌رێكى دیكه هاتۆته پێش، ئه‌ویش پراندێلى ڕاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیایه، كه تووشى ناڕه‌حه‌تییه‌كى گه‌وره ده‌بێت تا پێكهاته‌كه‌ى بۆ مۆندیالى به‌ڕازیل ئاشكرا بكات.
پراندێلى خاوه‌نى ژماره‌یه‌ك یاریزانه، نه ئه‌ستێره‌یه‌كى ئاستبه‌رزن و له ئاست و خه‌ون و ئاواته‌كانى ئیتاڵیادان، نه ئه‌توانن جێگه‌ى هیوا و بڕواى ڕاهێنه‌ره‌كه بن، تا بتوانێت گره‌و له‌سه‌ر به ده‌ست هێنانى نازناو بكات، چونكى هه‌م ئاستى یاریزانه‌كان له یه‌كدییه‌وه نزیكه و نه هیچ كامێكیان توانیویانه سه‌د ده‌رسه‌د گره‌نتى ئه‌وه به ده‌ست بهێنن، كه له مۆندیالى داهاتوو به‌شدار ده‌بن، جگه له (جیانلویجى بووفۆن)ى گۆڵپارێز.
ئه‌شێ ئیتاڵیا گرفتى له‌وه‌دا نه‌بێت، كه كێ بۆ هێڵى به‌رگرى ده‌ستنیشان بكات، به‌ڵام زه‌حمه‌ته به ئاسانى له هێڵى ناوه‌ند و هێڵى هێرشبردن یاریزانى ئاستبه‌رزى ده‌ستكه‌وێت، ئاخر هێرشبه‌ره‌كانى بریتین له‌م ناوانه، كه هیچ كامیان جیاوازى ئاستى له‌وى دیكه زۆر به‌رزتر نییه ((بالۆتێلى، دێسترۆ، شیرۆ ئیمۆ بێلى، لۆكا تۆنى، كاسانۆ، پاتزینى، ئۆسڤاڵدۆ و ئه‌لیسیۆ چێرچى...تاد).
ئه‌م هێرشبه‌رانه له ئاست خه‌ون و خواسته‌كانى ئیتاڵیا نین. هاوكات گرفتى له هێڵى ناوه‌ندیش هه‌یه هه‌ر بۆیه به‌و ته‌مه‌نه زۆره‌وه ناتوانێت ده‌ستبه‌ردارى تواناكانى یاریزانێكى به‌ته‌مه‌نى وه‌ك ئه‌ندریا پێرلۆ بێت. به كورتى دلبۆسكى له‌به‌ر یاریزانى ئاستبه‌رز سه‌رى لێشێواوه، كه نازانێت كامیان به‌ر بژار بكات، هه‌رچى پراندێلى راهێنه‌رى ئاتزوورییه ، گیرۆده‌یه به ده‌ست ژماره‌یه‌ك یاریزانى ئاست مامناوه‌نده‌وه، نه ئه‌وه‌یه بێ دوودڵى هه‌ڵیانبژێرێت و نه ئه‌وه‌یشه به ته‌واوى ده‌ستبه‌ردارییان بێت، چونكه له‌مانه باشترى نییه.
نوسەر: ئه‌حمه‌د سه‌نگاوى
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق