زێوه‌ر(1875—1948)
زێوه‌رناوی عبدلله ی كوڕی محمدی ئه‌فه‌ندی مه‌لاڕه‌سول
به‌بنه‌چه‌پشده‌رییه له‌ساڵی1875ی زاینی به‌رامبه‌ر1291ی كۆچی له‌شاری سلێمانی له‌گه‌ڕه‌كی
كانیسكان هاتۆه‌ته‌دنیاوه.وه‌ك خۆی بۆمانی گێراوه‌ته‌وه له‌ڕۆژنامه‌ی ژین 618ی
شوباتی 1941نوسیویه:
((ئه‌وڕۆژه‌ی ناردمیانه قوتابخانه ته‌صــادوفی
نه‌ورۆرۆزی كورد،مامۆستاكه‌م وه‌ره‌قه‌یه‌كی (نه‌ورۆزنامه)شی دابه‌من پاره‌ی بۆبه‌رم
.منداڵان له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌ڵ ئه‌په‌ڕین ونه‌ورۆزنامه‌یان ئه‌خوێنده‌وه‌منیش
سه‌یرم ئه‌كردن و نه‌م ئه‌زانی بیخوێنمه‌وه‌و.كه‌هاتمه‌وه ماڵه‌وه ده‌ستم كرد به‌گریان،باوكم
وتی بۆچی ئه‌گری .ئه‌وه‌پاره‌بۆمامۆستا ئه‌وه‌ش بۆخه‌رجی خۆت .وتم بۆپاره‌ناگریم
.ره‌فیقه‌كانم هه‌مووئه‌م كاغه‌زه ئه‌خوێننه‌وه ومن هیچ نازانم وتی ڕۆڵه‌عاجزمه‌به
من فێرت ئه‌كه‌م،میقدارێك خه‌ریك بوو شیعرێ فێربووم (نوروزشد نوروزشد)ئه‌نجا
وامزانی میرزا شه‌فیعم....))
دوایی له حه‌وت ساڵانه خرایه حوجره‌ی مه‌لاسه‌عید(خواجه
ئه‌فه‌ندی)بۆبه‌رخوێندن،قورئان و ناگه‌هان و گولستان ئه‌خوێنێ،به‌ده‌م فرارسی
خوێندنه‌وه ده‌ست ئه‌كات به(نصــاب صـبيان)ئه‌چێته‌فه‌قێیه‌تی ،له‌پێشاهه‌رله‌سلێمانی
،به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا فارسیه‌كه‌ی لای خواجه ئه‌فه‌ندی هه‌رئه‌خوێند،له‌پاشا
ئه‌چی بۆ مه‌ریوان و بانه‌وله‌وێوه بۆ موكریان و سابڵا‌غ و به‌سه‌رڕه‌واندوزدا ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆهه‌ولێروكه‌ركوك
و دێته‌وه بۆ سلێمانی له‌مزگه‌وتی (بن ته‌به‌ق)مزگه‌وتی عیرفان ده‌رزی عه‌روز و قافیه له‌لای عیرفان ئه‌فه‌ندی
ئه‌خوێنێ و ئه‌بێ به‌موسته‌عیدێكی باش.
زێوه‌رلوگوزه‌راندا زۆرئاماده‌نه‌بوو.به‌موچه‌یه‌كی
كه‌می خانه‌نشینی. شاهانه‌و سه‌ربه‌رزانه ڕای ئه‌بوارد ئه‌وه‌تا له‌نامه‌كه‌یدا
كاتێ نامیلكه‌ی چیرۆكی خێوی ناو مزگه‌وت وصـۆفی كه‌ریمی چه‌رچی پێشكه‌ش به‌حسن به‌گی جاف(حسن
فهمی)ئه‌كات تێیدا نوسیوویه((ئه‌م ڕجای خوصووصيه‌م له‌خزمه‌تدائه‌وه‌نده‌یه‌نه‌عه‌ریضه‌كه‌م به‌عه ريضه‌ی طه‌له‌ب بناسه‌ونه‌كتێبه‌كه‌له‌ضمنی هیچ مه‌طله‌بێكاته‌قدیم نه‌كراوه به‌ئومێدی هیچ جائیزه‌و موكافه‌ئات
نه‌نێرراوه.ڕجائه‌كه‌م كه‌ئه‌ویش هه‌ربه‌مححه‌به‌ت ویادگاری قبوڵی بفه‌روون
:بێخودكه‌ته‌شریفی له‌خزمه‌تدایه‌ئه‌زانێ شاره‌زایه‌تاعومرم گه‌یشتۆتهئه‌م وه‌قته
شیعرفرۆشیم نه‌كردووه‌و ئێوه‌ش هه‌روای بزانن به‌گم.)ئینجا لێره‌وه بائه‌وه‌بڵێین
كه‌كه‌سێك خۆی بڵێ شیعرفرۆشیم نه‌كردووه ئایاویژدان ئه‌فرۆشێ ؟؟ستایش و پیاهه‌ڵدان
بۆ پله‌و پایه‌و پاره ئه‌كات؟؟؟؟
هه‌روه‌كو له‌شیعری ((كوردێكم ئه‌وێ)))
كوردێكم ئه‌وێ زرنگ و چالاك
بۆمودده‌عی چوست و بێ باك
كوردێكم ئه‌وێ كه‌ڕۆژی ئه‌مڕۆ
جێ خه‌نجه‌ره‌كه‌ی نه‌كابه‌سیواك
كوردێكم ئه‌وێ به‌هۆش ودانش
بۆوه‌زعی زه‌مانه خاوه‌ن ئیدراك
كوردێكم ئه‌وێ نه‌كا مه‌رایی
بۆخاوه‌نی فلس ومولك وئه‌ملاك
كوردێكم ئه‌وێكه‌خواش بناسێ
ئیمانی ببێ به‌شاهی(لولاك)
كوردێكم ئه‌وێ نه‌بێ به‌دایم
مه‌شغوڵی خه‌و خه‌یاڵ و خۆراك
كوردێكم ئه‌وێ كه‌مال وفیكری
لای میلله‌ته‌كه‌ی بگاته ئه‌فلاك
كوردێكم ئه‌وێ كه‌وا نه‌ترسێ
هه‌رگیز له‌وه‌زیرو میری سه‌فاك
كوردێكم ئه‌وێ كه‌هێزی وابێ
بێگانه‌بخاته‌سه‌رزه‌وی و خاك
كوردێكم ئه‌وێ له‌ڕێ ی وه‌ته‌ندا
بێ غه‌ش بكه‌وێته خزمه‌تی چاك
كوردێكم ئه‌وێ هه‌مووبرابن
هیچ فه‌رقی نه‌كا نه‌باب ونه‌داك
گـه‌وره‌به‌بــچوك بڵێ بــراله
چوكه‌ش كه‌به‌گه‌وره‌كه‌ی بڵێ كاك
بێ گیانی ئه‌كه‌م هه‌زار زوحاك
به‌رهه‌مه‌كانی زێوه‌ر زۆرن ئه‌مانه‌ش كه‌له‌سه‌رده‌می
خۆیدا چاپ كراون:
1-ژیانی پێغه‌مبه‌ران.
2-ده‌سته‌گوڵی لاوان.
3-چیرۆكی خێوی ناو مزگه‌وت.
4-داستانی (سوزناك كربلا)شیعره‌به‌فارس له‌چاپ دراوه.1988
5-چیرۆكی حوكمه‌تێكی خه‌یاڵ وبه‌شێك له‌كتێبی(من
عمان الی العمادیة)كه‌ئه‌وه‌یان وه‌رگێڕانه‌وله‌ساڵی 199له‌ده‌زگای خاك وبنكه‌ی ئه‌ده‌بی
گه‌لاوێژ دووجار چاپكراوه.
6-(فه‌رهه‌نگی زێوه‌ر)ده‌ستنوسه‌و ئاماده‌یه‌بۆچاپ
بریتیه له23هه‌زار وشه‌ی عه‌ره‌بی وه‌رگێڕاوه‌ته‌سه‌رزوبانی كوردی وخراوه‌ته سه‌ر
شێوه‌ی ئیملای تازه.
7-سۆزی نیشتیمان به‌شێكی كه‌می دیوانی شیعری
1597چاپكراوه.
8-وه‌رگێڕانی كتێبی (الزنبقةالبیضاء)كه‌هی
نوسه‌رێكی ڕوسی بوو به‌ناوی (گریگوری بتروف) .
9-دیوانی زێوه‌ر .
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌بڵێین كه مامۆستا((محمدفاضل
مسته‌فا)) نامه‌ی ماجستیری له‌سه‌ر(زێوه‌روژیان وبه‌رهه‌مه‌كانی)له‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین
به‌سه‌ركه‌وتوی وه‌رگرتوه ،زێوه‌ر له‌ژیانی خێزانی دا دووژنی هێناوه یه‌كه‌میان
كچی خاڵی بووه ناوی ڕه‌عناخانی كچی حاجی حه‌سه‌نی سه‌لیم ئاغای جوامێرئاغای پشده‌ری
بووه دوكچی (زوهره وحلاو)ی لێ بووه ،ژنی دووه‌می شه‌مسه‌ی كچی حمه سوری مه‌لاقادربووه‌كه‌ئه‌ویش
به‌خزمایه‌تی له‌دایكی شه‌مسه خانه‌وه‌ئه‌گاته‌وه‌به‌زێوه‌ر له‌میش سێ كچ (جه‌میله
و ئامینه وشایسته)و دووكوڕ(محمود و حه‌سه‌ن)ی لێ بووه زێوه‌ر له‌ڕۆژی 10-11-1948 هه‌رله‌شاری سلێمانی وله‌گه‌ڕه‌كی(شێخان)ه‌كانی
ئاسكان شه‌قامی كاك ئه‌حمه‌دی شێخی ئێستا له‌ته‌نیشت مزگه‌وتی عیرفان (بن ته‌به‌ق)له‌ته‌مه‌نی
73 ساڵیدا كۆچی دوای كرد له‌گردی گوڵان به‌خاك سپێردراوه
ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌ك له‌شیعره‌كانی مامۆستا
زێوه‌ر :
بۆكچان
كرمه‌ك وگواره‌ولاگیره‌وقاپ و قورئانم
ده‌رسـی دیـنیـیه و ئه‌خـلاقـه‌لـه‌گه‌ڵ ئـیمانم
عه‌صـمه‌ت ونـامووس وحـه‌یازیـنه‌تــمه
ئــه‌ده‌ب تـه‌ربــــیه‌یه لازمــه‌ی ئــیمانم
قیمه‌ت وقه‌دری كچان شه‌رم وحه‌یاوئه‌ده‌به
ڕێی ئه‌ده‌ب عیلمه منیش شه‌فته‌ی عیرفانم
صنعه‌تی ئیشی ده‌س ومه‌عریفه‌تێكم كه‌نه‌بێ
تیغ بێ جه‌وهه‌ر و نه‌قش ڕه‌فه و هه‌یوانم
خدمه‌تی دایكم وباوكم وه‌كو نوێژ فه‌رزه‌لام
خاكی سه‌رڕێگه‌یان سورمه‌یه بۆچاوانم
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق