شه‌وی پێشوو له‌میانه‌ی دووه‌م گه‌وره‌ترین خولی وڵاتی ئیسپانیا و له جامی شای ئه‌و وڵاته‌دا, یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به ئه‌نجامی (2به1) له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی برده‌وه. سه‌ره‌تا هه‌ردوو ڕاهێنه‌ره ئامانجیان بوو به بردنه‌وه‌ی ئه‌و نازناوه دڵی هانده‌رانی یانه‌كه‌یان و متمانه‌ی ئه‌وان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن, به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجامه خراپ و بێ متمانه‌ی ئه‌وان له‌ی هانده‌ره‌كانیان. هه‌ردوو یانه تاكه خول بوو له‌م وه‌رزدا بگه‌نه كۆتاییه‌كه‌ی و گرنگ بوو بۆیان ئه‌نجامه‌كه به‌لای خۆیاندا یه‌كلا بكه‌نه‌وه. لێره‌دا به كورتی و به چه‌ند خاڵێك هێزی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و هۆكاری بردنه‌وه‌ی ئه‌و یانه‌یه به‌رانبه‌ر به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاشكرا ده‌كه‌م.
.1
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید (كارلۆ ئه‌نشلۆتی) به هه‌مان پلانی وه‌رزی یه‌كه‌می (خۆسه مۆرینۆ) یاریی كرد و سه‌ركه‌وتنی ده‌سته‌به‌ر كرد, كه مۆرینۆ له یه‌كه‌م یاریی خۆیدا به‌رانبه‌ر به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یاریزانه‌كانی ئازاد و په‌یوه‌ست به بنكه‌یه‌كی دیاری كرا‌و نه‌كرد.
2. یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید باشترین و گه‌وترین و مه‌ترسیداترین یاریزانی بۆسه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یاریی نه‌كرد, كه‌چی به‌بێ ڕۆناڵدۆ بوونه خاوه‌نی نازناوه‌كه.
3. ئه‌نشلۆنی پلانه‌كه‌ی وا داڕشتبوو, كه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه قه‌ده‌غه‌ی تۆپه ترسناكه‌كان و داگیركردنی ڕووبه‌ری زۆری یاریگاكه و گۆڕینه‌وه‌ی تۆپه‌كانی لێ‌كردبوون.
4. له‌كاتی گرتنی تۆپ له‌لایه‌ن یاریزانانه‌ی به‌رشلۆنه به به‌رده‌وامی دوو یاریزانی یانه‌ی مه‌له‌كی گوشاریان ده‌خسته سه‌ر ئه‌و یاریزانه‌ی به‌رشه‌لۆنه, كه تۆپه‌كه‌ی له جنگی خۆی نابوو.
5. ئیسكۆ وه‌ك یاریزانی دروستكار و ناوه‌ند ڕۆڵی باڵای هابوو, هه‌روه‌ها كه‌مجار وه‌ك پلانێكی بۆ دارێژراو یاریزانانی ڕیاڵ گۆشاریان له لاكانی یاریگاكه‌وه ده‌كرد, مه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ی ڕووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ (پینتۆی) گۆڵپارێزه‌دا بونایه‌ته‌وه و پشتی ته‌واویان به جوڵه و تیژِه‌ی به‌رده‌وام ده‌به‌ست.
6. یاریزانه‌كانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌كاتی هێرشی تیپی به‌رانبه‌ر به كۆمه‌ڵ دوایی یاریزانه‌كانی به‌رشه نه‌ده‌كه‌وتن, به‌ڵكو هه‌موو یه‌ك یه‌ك په‌یوه‌ستن بوون به ئه‌رك و فرمانی و به‌رگری به‌ردوامی خۆیان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق