ژیان و زانیارینامەی کاسیاس


ئیکەر کاسیاس فرناندێز (بە ئیسپانی: Iker Casillas Fernández) یاریزانێکی تۆپی پێی ئیسپانییە، لە دایکبووی (٢٠/٠٥/١٩٨١) لە شارۆچکەی مۆستۆلێس لە ناوچەی مەدریدی خاوەن دەسەلاتی سەربەخۆ. ئێستا لە تیپی پایتەختی ئیسپانیا، ڕیال مەدرید یاری دەکات و گۆڵچی یەکەمی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیاییە. سەرەتایی مێژوو ژیانی گۆڵچێتی (ئیکەر کاسیاس) دەگەرێتەوە بۆ شاری (مۆستینۆس) کە ھەر لە تەمەنی(٥) ساڵیەوە لە بواری تۆپی پێدا ھەوڵی داوە و لە ٩ ساڵیەوە گۆڵچی یانەی ڕیاڵ مەدریدی کردوو , لەگەڵ ھاورێکانیدا ھەموو ڕۆژێک دوای تەواو بوونی قوتابخانە یاریان دەکرد و ھەمیشە کاسیاسیش گۆڵچی دەبوو ,ھەروەھا کاسیاس ڕای گەیاند لەبیرم دێت ھەندێک لە ھاورێکانی باوکم جل وبەرگی ڕیاڵ مەدریدو ھەڵبژاردەکەیان بۆدەکڕیم ودەیانکردم بەگۆڵچی و باوکیشم تۆپی بۆ ھەڵدە دام , بەڵام ژیانی وەرزشی من وەک ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی یاریم کردبێت, بەھۆی ئەوەی من ھەمیشە لە یاریەکاندا وەک گۆڵچی لەگەڵ ھاوڕێکانم داسەرکەتوانە ‌ بەشداری یاری تۆپی پێم کردووە, ئەمەش وای لە ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدریدکرد , ١٠سال مەوپێش ئیدارەی یانەکەیان داوایان لێکردم کەلە پێکھاتەی پلەیەکی یانەکە لەجامی کیشوەرەکان یاری بکەم , ئەوکاتەتەمەنم ١٦ساڵ بوو یەکەم یاریم بەرامبەر یانەی ‌ (فاسکۆ دیگاما) ئەنجام دا و کەیاریەکەمان بە(٢×١) بردەوە .شایانی باسە بۆساڵی داھاتوو دووبارە بانگھێشتیان کردم بۆ ئەوەی لە خولی ئیسپانی بەرامبەر یانەی (ئۆفریدۆ) یاری بکەم ,لەو کاتەوە لەگەڵ یانەکەدا مەشق و ڕاھێنانم ئەنجامداوە و وەک گۆڵچی سێیەمی یانەکە وگۆڵچی یەکەمی پلەدوو و لەوکاتەوە لەگەڵ (بیساری) دەستم بە گۆڵچێتی یانەی ریاڵ مەدرید کردووە ,بەڵام کاتێک لە سەرەتادا دەچیتە ژوورەی خۆگۆڕینی یانەکەت پێویستە چاوەڕوانی ھەموو شتێک بیت ھەرچەندە ڕۆژانە پێکەوەبووین ، لە ھەمان کاتدا من ھەرگیز لە ئاستی ئەواندا نەبووم وەک (سوکێر ومیاتۆڤیچ وسیدۆرف و ڕائول وڕیدۆندۆ) بەھێزترین یاریزانی یانەکە و جیھان بوون لەگەڵ ئەوەشدا زۆر بەیان یاریمەتی دەرم بوون لەوانەش مۆریانتس وکارانکا لە قوتابخانەش (خەیمی و گۆتی و فرناندۆ ساونت) ھەوڵیان لەگەڵ دەدام و لەڕاستیدا پەیوەندی یەکی باشم ھەبوو لەگەڵ (کارانکا) ھەرچەندە یاریزانەکان زۆربەیان تەمەنیان ٢٤ ساڵ زیاتر بوو لە بەرامبەریشدا من تەمەنم ١٧ساڵ بوو, بەڵام من یاریزانێکی قوتابخانە بووم و تەنھا ڕاھێنانم لەگەڵ دەکرد , جێ ی ئاماژەپێدانە لە دوای ٢بۆ ٣ساڵ توانیم ببمە کەسێکی بەشدار بوو لەیاریەکانی یانەکەدا ,بەڵام ھاوڕێیەتی و تێگەیشتنی نێوان یاریزانەکانی یانە کەمان بۆ تە ھۆی سەرکەتنمان لەویاریانەی بەشداری یمان تیاداکردووە,بۆنموونە ھەندێ لەیاریزانەکانمان وەک چاڤی و جێنا وتۆرێس ھەر لەساڵی ١٩٩٩وە کاتێک بۆھەڵبژاردەی لاوان لەجامی لاوان یاریمان دەکرد و ھاوڕێی یەکتربووین , کە ئەوجامە لەوساڵەدا لەنایجیریا ئەنجام درا وتوانیمان ئەو نازناوە بۆ ھەڵبژاردەکە پێکەوە بە دەست بێنین, بەڵام خۆشەویسترین ھاورێم کە تا ئێستا باشترین ھاورێی منە (زینەدین زیدانە) کە لە ڕابردوو ئێستاش دا باشترین ھاڕێم بووە , ئەو ھەمیشە ھێزێک بووە بۆ یانەکە و منیش ,ھەرچەندە خەڵکی دەڵێن ھەندێ جار باش نەبووە ,بەڵام بەبڕوای من یاریم لەگەڵ گەورەترین کەسایەتی وەرزشیدا کردووە ,ئەمەش لەکاتێک دادێت کە من یاریم لەگەڵ مارادۆنا و پیلی و کرۆیف نەکردووە, بەڵام خۆشترین یادگاریم لەگەڵ زیداندا ھەیە ,چونکە نەکەلای من, بەڵکو لای سەرجەم ھاندەرانی و ھاورێکانی و خێزانە کەی زۆر خۆشەویستە وئەمەش بەھۆی ڕەوشت بەرزی بەتوانایی لێھاتووی لەناو یاریگاو لە سەرجەم بوارەکانی ژیانیدا , ھەروەھا کاسیاس ڕای گەیاند خۆشترین ساتەکانی ژیانم ئەوە بوو کەئاواتەکەم ھاتەدی و بوومە گۆڵچی سەرەکی یانەی ڕیاڵ مەدرید , ڕاستە کە من خولی یانە پاڵەوانەکان ولیگای ئیسپانیم بەدەست ھێناوە ,بەڵام خۆشترینیان گەیشتنم بوو بەیانەی شاھانە, شایانی باسە ‌ ئەو کاتەی کەزۆرناخۆش بوو بەلامەوە ساڵی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٢ بوو ,چونکە لەو ساڵەدا لەزۆربەی یاریەکانی خولی لیگا بە شێوەیەکی سەرەکی یاریم کرد,بەڵام لەناوەڕاستی دەوریدابوومە گۆڵچی (یەدەک), لەگەڵ ئەوەشدا کەکارێکی عادلانە نەبوو ,بەڵام پێویست بوو لەسەرم ڕێزی بڕیارەکان بگرم , لەبەرئەوە قورسترین وناخۆشترین کات بوو لەژیانمدا .جێ ی ئاماژە پێدانە ھەموو ئەو کەسانەی کەڕاھێنانم لەگەڵ کردوون وەک یاریزان وڕاھێنەر بەتایبەتی کاتێک لەساڵی ٢٠٠٤کارلۆس کیرۆش ڕاھێنەربوو و لەڕیزی ھەڵبژاردەکەشم دلبۆسکی ڕاھێنەرم بوو , دلبۆسکی ھەمیشە داوای ئاست بەرزی لێھاتووی زیاتری لێدەکردم و ھەوڵی لەگەڵدا دەدام کەپێش بکەوم بۆیە لێپرسراوێتی زۆری دەدامێ , لە ھەمان کاتدا بەراستی ئەوەی زۆرجێ ی شانازیە بۆ من کەھاندەران بەو جۆرە لەسەرشەقامەکان وڕۆژنامەکان زۆر بەرێزە وە باسم دەکەن ,ئەمە مانای ئەوەیە کەکارەکەم سەرکەوتوو بووە وھەوڵدانەکانم بەفیرۆ نەچوو ,ڕاستە کەمن مەھارەیەکی باشم نیە ,بەڵام بەدرێژای ١٠ ساڵ کارێکی باشم ئەنجام داوە کە ‌ ئەوە جێگەی شانازیەبۆ من,شایانی باسە ئەوەی لەم ساتە دا ڕووبەرووم دەبێتەوە ئەوەیە کەباشتربم لەئاستدا ,لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی ئێستا پێی گەیشتووم بەئاسانی بەدەستم نەھێناوە, بەڵکو توانا وماندووبوونی زۆرم لەپێناویدا داوە , جێ ی بیرھێنانەوە گەیشتن بە پێکھاتەی سەرەکی یانەی ڕیاڵ مەدرید شتێکی ھەروا ئاسانیە, لەلایەکی ترەوە مانەوە لەیەک ئاستدا زۆر قورسە, چونکە ڕۆژانە یاریزانەکان تووشی پێکان وکێشە ی زۆردەبن , بەتایبەتی ھەندێک لە ھاندەران وڕۆژنامە نووسان لەیاری کلاسیکۆدا زۆر لەسەر یاریزانەکان دەدوێن و باسیان لێوەی دەکەن ,بەڵام بەبڕوای من یاری کلاسیکۆ دوای تەواو بوونی یاریەکە ھیچ گرنگیەکی نیەو تەنھا وەک یاریەکی ئاسایی بەشداری دەکەم و ھەوڵ دەدەم بۆ بەدەست ھێنانی ٣خاڵی ئەویاریە, بەڵام ھەندێک لە خەڵکو ھاندەران و ڕۆژنامە نووسان بەململانێیەکی خۆشی ناو دەبەن, ئەمەش دەبێتە ھۆکارێک بۆ باسکردن و لێ وورد بوونەوەی ‌یاریەکە بۆماوەی ٢بۆ ٣ھەفتە لەلایەن ڕۆژنامەکان و ھاندەرانەوە . شایانی باسە کاسیاس ڕای گەیاند گۆڵچی یەکانی ئیسپانیا بەگشتی باشن , بۆنموونە وەک (پیپی ڕێنا وڤاڵدێز پالۆپ ),لەھەمان کاتدا منیش بەپێ توانا ھەمیشە ھەوڵم داوە بۆ ئەوەی ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەم , بەڵام ئەوەی لەژیانی داھاتوومدا حەز دەکەم ڕووبدات بەردەوام بوونمە لەسەر ئەم کارەم وخزمەت کردنمە بەوەرزشی تۆپی پێ , ھەرچەندە دەزانم ئەمە بۆمن کەمێک قورسە. ھەروەھا ئامۆژگاریم بۆ لاوان تەنھا خۆشی و چێژ وەرگرتنە لەو یاریانەی کە دەی بینن لەناو یاریگاو لەشاشەکانەوە , ھەرچەندە باوکەکان لێپرسراوی ‌ یەکەمن لەمنداڵەکانیان کە لە داھاتوودا ببنە یاریزانێکی بەتوانای تۆپی پێ ,لە ھەمان کاتدا باوکەکان خۆیان حەز لە باشتر دەکەن بۆ مندالەکانیان ، بەڵام نابێت دوو دڵ بن لەژیاندا بۆ ئەوەی لە داھاتوودا ببنە یاریزانێکی ناوداری جیھان وەک (مارادۆنا و ڕۆناڵدۆ و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و کاکا و لیۆنێل مێسی)
دەستکەوتەکان
ڕیال مەدریدی ئیسپانی
خولی تۆپی پێی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا ٥ جار
جامی شای ئیسپانی ١ جار
جامی سووپەری ئیسپانی٤ جار
خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ٢ جار
جامی سووپەری ئەوڕووپا ١ جار
جامی ئینتەرناشناڵ کە لەئێستا گۆڕدراوە بۆ جامی جیهانی یانەکان ١ جار
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانی
جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠
جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ساڵی ٢٠٠٨
جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپا بۆ خوار تەمەنی ١٧ ساڵ لە ساڵی ١٩٩٧
جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپا بۆ خوار تەمەنی ١٩ ساڵ لەساڵی ١٩٩٩
دەستکەوتی تاکەکەسی[دەستکاری]
وەک کاپتن هەردوو جامی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ وە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ساڵی ٢٠٠٨ بەرزبکاتەوە
نازناوی بڕاڤۆی ساڵی ٢٠٠٠
٥ جار لە ناوی باشترین پێکهاتەی یەکێتی ئەوڕووپا هاتووە وەک گۆڵپارێزێک
جامی زامۆڕا کە دەدرێتە ئەو گۆڵچیەی کە کەمترین گۆلی لێ تۆمار دەکرێت لە خوولی ئیسپانی لە ساڵی ٢٠٠٧-٢٠٠٨
باشترین گۆڵپارێزی جیهان لەساڵانی ٢٠٠٨ وە ٢٠١٠
ناوی لە ئەستێرەکانی فیفای ساڵی ٢٠١٠ هاتووە



ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ى پێشه‌نگه‌كانی ئیسپانیا و ئینگلته‌را


له‌ خولی ئیسپانیا و ئینگلته‌را كێبڕكێیه‌كی سه‌خت و ماندووكه‌ر هه‌ر درێژه‌ ده‌كێشێت. كێبڕكێیه‌ك، به‌كه‌ڵكی ئه‌وه‌ نایه‌ت بچوكترین هه‌ڵه‌ی تێدا بكه‌یت. یه‌ك هه‌ڵه‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ماندووبوون و ته‌قه‌للای وه‌رزه‌كه‌ت به‌هه‌ده‌ر بچێت و ده‌رفه‌تی پاڵه‌وان بوونت له‌كیسی خۆت بده‌یت. كێبڕكێیه‌ك، پێشه‌نگه‌كان چه‌ند ئه‌ركیان زه‌حمه‌ته‌، چه‌ند ڕكابه‌ره‌كه‌كانیان سه‌رسه‌ختانه‌ و پشوودرێژانه‌ له‌گه‌ڵیان جه‌نگاون و گۆڕه‌پانه‌كه‌یان بۆ چۆڵ نه‌كردوون و هه‌ر به‌دوایانه‌وه‌ن و چاوه‌ڕوانن پێیه‌كی خوار دابنێن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م ترس و كێشه‌ی به‌دواكه‌وتنه‌شدا، پێشه‌نگه‌كان پێویستییان به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ نییه‌، واته‌ ئه‌م مان سیتی و هه‌م ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، نه‌ پێویستیان به‌وه‌یه‌ ئاوڕ له‌ ڕكابه‌ره‌كانیان بده‌نه‌وه‌، نه‌ ترسیان له‌وه‌یه‌ ڕكابه‌ره‌كانیان بیان گرنه‌وه‌، نه‌ پێویستیان به‌وه‌یه‌ بیر له‌ ئه‌نجامی یاریی ڕكابه‌ره‌كانیان بكه‌نه‌وه‌، نه‌ چاره‌نووسیان به‌ ده‌ست ڕكابه‌ره‌كانیانه‌وه‌یه‌، به‌ڵكوو چاره‌نووسی خۆیان به‌ ده‌ستی خۆیانه‌، نه‌وه‌ك نه‌یاره‌كانیان، ئه‌وه‌ ڕیاڵ مه‌دریده‌ چاوی بڕیوه‌ته‌ شكستی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، چونكه‌ به‌ خاڵ له‌دوایه‌، ئه‌وه‌ لێڤه‌رپووڵه‌ چاوی بڕیوه‌ته‌ یاریی مان سیتی و خه‌ون به‌ شكست، یان یه‌كسانبوونی مان سیتییه‌وه‌ ده‌بینێت، نه‌وه‌ك به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، ئاخر مانچسته‌ر سیتی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ دوو یاریی داهاتوویی برده‌وه‌، پێویستی به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ نییه‌ له‌ دوا. هه‌مان لۆژیك بۆ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش ڕاسته‌.

نوسینی: ئەحمەد سەنگاوی


کورتەی یاری و سەرجەم گۆڵەکانی نێوان ریاڵ مەدرید و بایرن مونیخ




چەند ئامارێکی نوێ


-بۆ یەکەمین جار لە دوای زیاتر 40 ساڵ مان یونایتد توشی شكست هات لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر سەندرلاند لە پریمەرلیگ مۆیس رۆشتووە ئاگاداربن 

بۆ یەکەمین جار لە دوای 13 ساڵ یانەی فولهام ماڵئاوایی لە پریمەرلیگ کرد-

- خیتافی بۆ جاری سێهەم یەکسان دەبێت لە یاریگای کامپ نۆ ، وەلەسەر رەقەمە یەکسان بونەکانی ( 0-0 , 1-1 , 2-2-

- لە کۆتا 3 وەرزی پریمەرلیگ هیچ یاریزانێک هێندەی دزیکۆ بە لیدانی سەر گۆڵی تۆمار نەکردووە ( 10 گۆڵ-

 مان ستی بوو بەیەکەم یانە لە مێژووی یانە ئینگلزیەکان کە بتوانن 150 گۆل تۆماربکەن لە وەرزێکدا-

-بۆ یەکەمین جار لە دوای 30 ساڵ مان ستی دەتوانیت 2 یاری بەدوای یەکدا لە ئیڤەرتۆن بباتەوە

-بۆ جاری 23 هەم لەم وەرزەی پریمەرلیگدا یەکەمی ریزبەندی گۆرانکاری بەسەرداهات


پێوه‌ره‌كانی خولی ئینگلیزی به‌قازانجی كێ ?


پێش كۆتایی هاتنی خولی ئینگلیزی لێڤه‌رپووڵ و مانچسته‌ر سیتی له‌ كێبڕكێیه‌كی توندان بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پرێمه‌رلیگی ئینگلیزی. هه‌ر یانه‌ و خاوه‌نی 80 خاڵه‌، ه لێڤه‌رپووڵ و مان سیتی له‌ به‌ده‌ستهێنانی خاڵ یه‌كسانن. گه‌ر بێت هه‌ردوولا له‌ دوو یاریی داهاتووییان سه‌ركه‌وتن ده‌سته‌به‌ركه‌ن، ئه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ مانچسته‌ر سیتی ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی پرێمه‌رلیگ، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا مانچسته‌ر سیتی ده‌بێته‌ یه‌كه‌م یانه‌ له‌ مێژووی خولی ئینگلیزی، كه‌ زۆر ترین جار نازناوه‌كه‌ به‌جیاوازی گۆڵ به‌ ده‌ستبهێنێت، دوایی ئه‌وه‌ی 2012 توانی له‌ هه‌فته‌ی كۆتایی و به‌ جیاوازی گۆڵ نازناوه‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنێت، كه‌ ئه‌وكات ڕكابه‌ره‌كه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بوو له‌ دوا هه‌فته‌ له‌ كوینس پارك ڕینجه‌رزی برده‌وه‌. له‌ خولی ئینگلیزی گه‌ر خاڵی هه‌ردوو یانه‌ تا كۆتا هه‌فته‌ یه‌كسان بێت، ئه‌وه‌ جیاوازی گۆڵ پاڵه‌وانی وه‌رزه‌كه‌ ده‌ستنیشان ده‌كات، به‌ڵام له‌ خولی ئیسپانی پێوه‌ر بۆ بوون به‌ پاڵه‌وان به‌ ئه‌نجامی یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و دوو یانه‌یه‌یه‌، كه‌ به‌ خاڵ تا كۆتا هه‌فته‌ یه‌كسانن. له‌ ئیتاڵیا هه‌ردوو یانه‌ جارێكی دیكه‌ ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنی پاڵه‌وانی وه‌رزه‌. پرسیار ئه‌وه‌یه‌ له‌م له‌م سێ شێوازه‌ شیاوه‌؟ ئایا ئه‌و پێوه‌ره‌ی ئینگلته‌را بۆ ده‌ستنیشانكردنی پاڵه‌وان بڕیارێكی زاڵمانه‌ نییه‌ به‌ به‌راورد به‌ پێوه‌ره‌كانی خولی ئیسپانی و ئیتاڵی؟ باشه‌ یانه‌یه‌ك كاتێك یارییه‌ك براوه‌ ده‌بێت، یه‌ك گۆڵ بكات و 9 گۆڵ بكات، هه‌ر "خاوه‌نی سێ خاڵه‌" ئه‌ی ئیتر بۆچی چاره‌نووسی یانه‌یه‌ك به‌درێژایی 8 مانگ خۆ ماندوو كردن چاره‌نووسی ببێته‌ قوربانی ئه‌وه‌ی گۆڵی كه‌می تۆمار كردووه‌. ئه‌وه‌ ڕاسته‌، كه‌ ئه‌مه‌ بڕیارێكه‌ پێشوه‌خته‌ هه‌موو یانه‌كانی خولی ئینگلیزی پێی ڕازیبوون، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌یش جۆرێكه‌ له‌ نرخاندنی توانایی لێهاتوویی هێڵی هێرشبه‌ریی و تۆكمه‌یی هێڵی به‌رگری، كه‌ جیاوازی گۆڵ پاڵه‌وانی وه‌رز ده‌ستنیشان ده‌كات، به‌ڵام،ئه‌وه‌ سروشتی یارییه‌، زۆر كه‌ڕه‌ت تۆ هه‌موو تێكۆشانێكت بۆ به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه‌یه‌، بۆیه‌ په‌نا ده‌به‌یته‌ به‌ر كات به‌ فیڕۆدان و له‌كاتی گۆڵ تۆمار كردندا به‌رگریی له‌ گۆڵه‌كه‌ت ده‌كه‌یت، واته‌ ناكرێت هه‌موو یارییه‌ك بیر له‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رزیی گۆڵ تۆمار كردن بكه‌یته‌وه‌، چونكه‌ یانه‌كان له‌ ئینگلته‌را ئامانیان نییه‌ و ئاستی زۆربه‌یان له‌یه‌كه‌وه‌ نزیكه‌. به‌كورتی بۆئه‌وه‌ی ڕه‌نجی هه‌م لێڤه‌رپووڵ به‌فیڕۆ نه‌ڕوات باشتر وا بوو، له‌ساتی یه‌كسانبوونی خاڵی نێوان دوو یانه‌ی ڕكابه‌ر هه‌ردوو یانه‌یه‌ به‌چه‌شنی یاساكه‌ی ئیتاڵیا جارێكی دیكه‌ بۆ سه‌لماندنی توانایی حه‌قیقی خۆیان یارییه‌كی دیكه‌یان ئه‌نجام بدایه‌ بۆ 
ده‌ستنیشانكردنی پاڵه‌وانی وه‌رز

نوسینی : ئەحمەد سەنگاوی