ئه‌توانم بڵێم یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ته‌نها یانه‌یه، كه ماوه‌ی چوار ساڵه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانی دڵی به‌رگریی واژۆ نه‌كردووه. چوار وه‌رزه به‌رشه‌لۆنه دوو یاریزانی له دڵی به‌رگریی دا هه‌یه.((كارلیس پویۆڵ، جیرارد پێكی)). ئه‌م دوو یاریزانه‌ی دڵی به‌رگریی، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان ساڵ نییه چه‌ند جارێك دووچاری پێكرانی ماوه درێژ نه‌بێت، ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان ئاستی له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زێكی به‌رده‌وامدایه. واته ئه‌م دوو یاریزانه‌ی دڵی به‌رگریی چوار ساڵه جێگره‌وه‌یان بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی هه‌یه (خافێر ماسكێرانۆ)یه، ئه‌ویش هه‌م ده‌ره‌قه‌تی ڕووماڵی قووڵایی به‌رگریی نایه‌ت و هه‌م یاریزانی ئه‌م شوێنه هه‌ستیاره‌ی یارییكردن نییه، چونكی به ناچاری له دڵی به‌رگریی یاریی بۆ به‌رشه‌لۆنه ده‌كات، ده‌نا خۆی یاریزانی "چه‌قی به‌رگرییه". ته‌نها یاریزانێك ئه‌م یانه‌یه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ مۆر كردبێت بۆ ئه‌م شوێنه (چایگرێنسكی) ئۆكرانی بوو، وه‌لێ ئه‌ویش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، هه‌ر بۆیه یانه‌كه به مه‌جبووری ده‌ستبه‌رداری بوو. ئه‌مه كێشه‌یه‌كه به‌سه‌ر چه‌ندین ڕاهێنه‌ر و سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه تێپه‌ڕ بووه. ڕاهێنه‌ران ((گواردیۆلا، تیتۆ ڤیلانۆڤا و تاتا مارتینۆ)). سه‌رۆكه‌كان ((خوان لاپۆرتا، ساندرۆ ڕۆسێل و بارتیمۆ)). له‌یادمه له یاریی كۆتایی چامپیۆنسلیگی 2009 كارلیس پویۆڵ دووچاری پێكران بوو، ڕاهێنه‌ر گواردیۆلا هیچ شوێنگره‌وه‌یه‌كی بۆ كارلیس نه‌بوو، به ناچاری (یه‌حیا تۆرێی) یاریزانی ئێستای مانچسته‌ر سیتی خسته جێگه‌كه‌ی پویۆڵ. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه هیچ ڕاهێنه‌ر و سه‌رۆكێكی ئه‌م یانه‌یه خه‌می چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌ی نه‌بووه، هه‌وڵی كۆتایی هێنانی به‌م ئاریشه‌یه نه‌هێناوه. ئه‌وان توانیویانه به په‌له په‌ل گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ندین هێرشبه‌ر مۆر بكه‌ن، چه‌ندین یاریزانیان بۆ چه‌قی ناوه‌ند به‌رگریی هێنا، به‌ڵام هیچكامیان هه‌ڵی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م گرفته‌یان نه‌دا له قووڵایی به‌رگریی، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو ڕه‌خنه‌ی له ئاستی یانه‌كه له هێڵی به‌رگریی و ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی هێڵی به‌رگری گیرا، كه‌چی وه‌ڵامێك نه‌بوو. هه‌ڵه‌ی قووڵایی به‌رگریی بووه هۆی له‌ده‌ستدانی چه‌ندین نازناو، كه‌چی ئه‌م ڕووداوانه وای له ڕاهێنه‌ر و سه‌رۆكی یانه‌كه نه‌كرد به هه‌ڵه‌كانیاندا بچنه‌وه، بیر له چاره‌سه‌ره‌كه‌ی بكه‌نه‌وه. به بڕوای من كێشه‌كه لایه‌نی ئابووریی نییه. به‌ڵكوو كێشكه ئه‌وه‌یه پێانوایه، ئه‌و پاره‌ی له یاریزانێكی به‌رگریدا خه‌رجی ده‌كه‌ن باشتروایه بۆ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هێرشبه‌رێك به‌خه‌رج بدرێت باشتره. گرفته‌كه ئه‌وه‌یه بڕوایان به هێرشبه‌ری زۆر و یاریزانی ناوه‌نده به‌ژماره‌ی برچاو. كێشه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی به‌رشه‌لۆنه نه‌بوونی شوێنگره‌وه بووه بۆ یاریزانانی دڵی به‌رگریی، ده‌نا هه‌میشه چه‌ندین یاریزانیان هه‌بووه له به‌رگری ڕاست، یان چه‌پ یاریی بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌گرفتیان نه‌زانیوه هێنانی یاریزان بووه بۆ شوێنگره‌وه‌ی پویۆڵ و پێكی، كه ئێستا هه‌ردووكیان دووچاری پێكران بوون. ئه‌توانم بڵێم پویۆڵ ئه‌مساڵ به‌شی زۆری یارییه‌كان به‌شدار نه‌بوو.
نوسەر: ئه‌حمه‌د سه‌نگاوی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق