ڕۆناڵدۆی پێش وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی (باڵۆن دۆر)، به هیچ كلۆجێك قابیل به‌وه نییه به ڕۆناڵدۆی ئێسا به‌راورد بكرێت. ڕۆناڵدۆی پێش وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه یاریزانێك بوو، تامه‌زرۆی گۆڵكردن بوو، ئالووده‌ی گۆڵكردن بوو بوو. ئه‌م یاریزانه له ڕێگه‌ی هه‌وڵ و ده‌ستكه‌وتی تاكه كه‌سییه‌وه، هه‌م ئاست و ناوبانگی خۆی گه‌یانده لووتكه و هه‌م توانی یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته خانه‌یه‌كی بڵند له كێبڕكێی تۆپی پێ. ئه‌وه‌ی بۆ من جێگه‌ی لێوردبوونه‌وه‌یه، ئه‌وه نییه ڕۆناڵدۆ پێش وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی (باڵۆن دۆر) چی كرد، هه‌روه‌ها ناشمه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و ڕۆژگاره و ڕابردووه، چونكه به‌هۆی ئاستبه‌رزی و شایسته‌یی و لێهاتووییه‌وه توانی بۆ جاری دووه‌م له مێژوویی‌دا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی پێ به‌خشرا، هه‌ر بۆیه كۆمێنتی ڕه‌خنه‌ییم له‌باره‌ی ڕۆناڵدۆی پێش وه‌رگرتنی (باڵۆن دۆر) نییه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی قسه‌ی من له‌باره‌ی ڕۆناڵدۆی پاش وه‌رگرتنی (باڵۆن دۆر)ه. پێموایه پاش وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی (باڵۆن دۆر)، ڕۆناڵدۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئامانج و خه‌ون و ئاواتی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته بێت و هه‌موو تێكۆشانێكی بۆ ڕێگریكردن بوو بێت له‌وه‌ی مێسی بۆ جاری پێنجه‌م له مێژوویدا ئه‌و خه‌ڵاته وه‌ربگرێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی ئه‌م ئه‌ستێره پرتووگاییه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته بوو بێت، ئه‌وكات ئارا‌و قارایی له‌به‌ر هه‌ڵگیرا بوو، له حه‌ژمه‌ت وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه. یاریی له دوایی یاریی زیاتر ده‌جه‌نگا، خۆی زیاتر ماندوو ده‌كرد، كاریگه‌ری زۆرتری جێده‌هێشت، له‌سه‌ر ئاست و ئه‌نجامی یانه‌كه‌ی. به به‌رده‌وامی بوو بوو به جێگه‌ی بایه‌خی هه‌موو ئه‌وانه‌ی بایه‌خ به یاریزانی ئاستبه‌رز ده‌ده‌ن، به چه‌شنێك به‌شێكی به‌رچاو له شاره‌زایان و ڕۆژنامه‌نووسان و هانده‌ران چووبوونه خانه‌ی به‌رگریكردن له لێهاتوویی ڕۆناڵدۆ وه، تاوه‌كوو خه‌ڵاته‌كه به نسیبی بێت بۆ جاری دووه‌م" وه‌ك شایسته ترین یاریزانی جیهان. ئه‌وه بوو خه‌ڵاته‌كه‌ی به ده‌ست هێنا، به‌ڵام پاش وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی (باڵۆن دۆر)، هێواش هێواش ڕۆناڵدۆ زیاتر هێمن ده‌بوویه‌وه، ئه‌و خرۆشان و حه‌ماسه‌ته‌ی پێش وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی نه‌ما، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیشی خۆی كردبێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی خاڵێك دا‌نێت بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیدان به ئاستی سه‌رسامكه‌ر. پاش وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌مه ڕۆناڵدۆ هه‌ر ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م خه‌ڵاته نه‌بووه هۆی هه‌ڵكشانی ئاستی و خۆماندووكردنی زیاتری ئه‌م یاریزانه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بوایه ئه‌و خه‌ڵاته ڕۆناڵدۆی زیاتر بخستایه‌ته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی زیاتر و هه‌وڵی جددیتر، تا ساڵی داهاتوو یه‌كێك بێت له پاڵێوراوه به‌هێزه‌كان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته تاكه‌كه‌سییه به‌نرخه. ڕاسته سزادانی ڕۆناڵدۆ بۆ سێ یاریی و هه‌ڵشانی ئاستی بنزیمه و دیماریا له چه‌ند یارییه‌كدا، به‌شێكیان له هه‌وڵه‌كانی ڕۆناڵدۆ برد. ڕاسته هێواش هێواش گاریس به‌یڵ ئاستی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات. ((گه‌رچی هه‌رگیز یاریزانی به‌ریتانی ناتوانێت له ئیسپانیا توانایی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات)). به هه‌رحاڵ هاتنه پێشه‌وه‌ی وێنه‌ی بنزیما. دیماریا و به‌یڵ به‌شێكیان له هه‌قی زۆری ڕۆناڵدۆ برد، به‌ڵام ئاستی ئێستای ڕۆناڵدۆ ، به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌راورد ناكرێت به پێش وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی (باڵۆن دۆر). ئێستاش ڕۆناڵدۆ تووشی پێكران بووه. گه‌ر بێت له یارییه‌كانی داهاتوو ئاماده‌یی نه‌بێت و ڕابه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی نه‌كات به دووری نازانم بۆ ئه‌به‌د ڕۆناڵدۆ ناتوانێت كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كه بكات وه‌ك ڕكابه‌رێكی به‌هێز.
نوسەر: ئه‌حمه‌د سه‌نگاوی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق