لە قۆناغى پێش کۆتایی چی رودەدات

لە قۆناغى پێش کۆتایى، گەر بایرن میونخ و چێڵسى بەرامبەر یەکدى یاریى بکەن، دەبێتە یاریى کۆتایى ٢٠١٢، کە تێید چێڵسى لە ناو یاریگاى میونخ نازناوەکەى بە دەستهێنا، هەروەها جارێکى دیکە گواردیۆلا و مۆرینهۆ ڕووبەڕووى یەکدى دەبنەوە. گەر ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر یەک بکەون، ئەوا دەبێتە دێربى مەدرید و شەڕەکە قورستر دەبێت و ڕووبەڕووبوونەوەکە بە چێژتر و حەماسى تر دەبێت. گەر ڕیاڵ بەرامبەر چێڵسى بێت. ئەوا شەڕى مۆرینهۆ و ڕیاڵ سەرهەڵدەداتەوە. ڕاهێنەرى هەردوو یانە، ناحەزییەکى زۆریان بەرامبەر یەکدى هەیە.. هەروەها هەردووکیا ( ئەنچلۆتى و مۆرینهۆ) ڕاهێنەرى هەردوو یانە ئینگلیزى و ئیسپانیەکەیان کردووە. واتە هەم شەڕى مۆرینهۆ و ڕیاڵە لە سەرێکەوە و هەمیش شەڕى نێوان ئەنچلۆتى و مۆرینهۆیە لەلایەکى دیکەوە. ڕاهێنەرى ئەو چوار یانەى گەیشتوون بە قۆناغى پێش کۆتایى، خەڵکى وڵاتەکە نین. واتە ڕاهێنەرەکەى میونخ ئیسپانییە، ڕاهێنەرەکەى ڕیاڵ ئیتاڵییە، ڕاهێنەرەکەى چێڵسى پرتووگالییە، ڕاهێنەرەکەى ئەتلەتیکۆ مەدریدیش ئەرجەنتینییە، ئەمە جیا لەوەى سێ لەم چوار ڕاهێنەرە یەکى دووجار نازناوى چامپیۆنسلیگییان بەدەستهێناوە.
بڕیارە ڕۆژى هەینى تیروپشک بۆ قۆناغى پێش کۆتایى بێتە ئەنجامدان، لە نێوان یانە سەرکەوتووەکاندا (( ڕیاڵ مەدرید، ئەتلەتیکۆ مەدرید، چێڵسى و بایرن میونخ)).

نوسەر: ئەحمەد سەنگاوى      

ليست هناك تعليقات: