كورته‌یه‌ك له‌ژیاننامه‌ی (نالــــــــــی)


نالی ناوی خدر(خزر)ه‌وكوڕی ئه‌حمه‌دی شاوه‌یسی ئالی به‌گی مكایه‌ڵییه‌له‌گوندی ((خا و خۆڵ))له‌ده‌شتی 
شاره‌زورهاتۆته‌دنیاوه‌.به‌پێی ڕێبازی خوێندنی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ قورئانی پیرۆزو وه‌رده‌كتێبی فارسی خوێندووه‌وچووه‌بۆ فه‌قێیه‌تی له‌پێناوی وه‌رگرتنی زانسته‌ ئاینییه‌كاندا شارو دێهاته‌ قه‌تابخانه‌ داره‌كانی به‌شێكی كوردستان گه‌ڕاوه‌ و دواپله‌ی ئه‌وخوێندنه‌ی بڕیوه‌ وئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتوه‌.ئه‌وشوێنا ‌نه‌ی زۆر تیایامابوبێته‌وه‌سنه‌و سابڵاخ و زه‌ردی یاوای قه‌ره‌دغ و هه‌ڵه‌بجه‌وسوله‌یمانین.له‌ته‌كیه‌ی قه‌ره‌داغیش ڕیازیاتی لای شێخ عه‌لی مه‌لا خوێندووه‌ له‌سلێمانی له‌مزگه‌وتی (سید حسن)لای ملاعبدالله یڕه‌ش بووه‌ زۆرتر ده‌وری مه‌ستعیدی له‌خانه‌قای مه‌ولاناخالید له‌سوله‌یمانی ڕابواردوه‌ هه‌روه‌ها گه‌لێكیشی له‌هه‌‌ڵه‌بجه‌و سولێمانی لائ شێخ عه‌وڵای خه‌رپانێ خوێندوه‌ .
خواڵێخۆشبوو موحمد ئه‌مین زه‌كی به‌گ ئه‌ڵێ:نالی له‌ساڵانی 1215-1273ی كۆچی 1800-1856ی زاینیدا ژیاوه‌.دكتۆر مارف خه‌زنه‌داریش هه‌ر هه‌مان مێژوو دیاری ئه‌كات هه‌روه‌ادكتۆر كه‌مال فوئادیش .مامۆشتا علادین سجادیش ئه‌ڵێ:1797ی زاینیدا هاتۆته‌ دونیاوه‌ و له‌ 18550دا كۆچی دوای كردووه‌
وه‌هه‌موو ئه‌م مامۆستایانه‌ ،مامۆستای سجادی نه‌بێ مێژووی له‌دایك بوون و مردنی (نالی)یان وه‌ك یه‌ك داناو به‌و پێیه‌نالی 56 ساڵ ژیاوه‌.ته‌نها به‌پێی بۆ چونه‌كه‌ی مامۆستای سجادی نه‌بێ 58 ساڵ ژیاوه‌ .
نالی و ئه‌ده‌بی بێگانه‌:
نالی له‌سه‌ره‌تای چه‌رخی نۆزده‌هه‌م دا ژیاوه‌ له‌وسه‌رده‌مه‌دا زمانی باوی ئه‌ده‌بی بریتی بوه‌ له‌زمانی عه‌ره‌بی و فارسی و توركی چونكه‌كوردستان یان سه‌ر به‌ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی یان ئێران بووه‌و زمانی ڕه‌سمی یافارسی یاتوركی بوه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ش كه‌زمانی عه‌ره‌بی زمانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بووه‌ و كوردستانیش تێكڕا یه‌كێك بووه‌ له‌وه‌ڵاته‌ ئیسلامیه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌كه‌ نالی خۆیشی خوێنده‌وارێكی ئاینی ومه‌لابووه‌ جابۆیه‌ نالی ئه‌گه‌رچی به‌شی زۆری شیعری به‌كوردی وتووه‌ شیعره‌كانی وشه‌ی زۆری فارسیان به‌ده‌ستكاریه‌وه‌ یابێ ده‌ستكاری تیایه‌ هه‌روه‌هاوشه‌ی زۆری عه‌ره‌بی و زاراوه‌ی ئاینی و زاراوه‌ی زانیاریه‌ ئاینیه‌كان وه‌ك فیقھ وئوصولی دین و مه‌نتیق و فه‌له‌كیاتیان تیایه‌كه‌به‌شێوه‌ی ئیقتیباس وته‌لمیح به‌كاری هێناون ئه‌و شعرانه‌ی كه‌له‌مووناجات ونزاو پاڕانه‌وه‌دا وتونی هه‌موویان ئه‌نجامی ئه‌وكاره‌ كاریگه‌ره‌ كه‌ئاینی ئیسلام له‌ناخی ده‌روونیدا كردوویه‌تی.
ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌ك له‌خۆنراوه‌كانی:
حه‌ڵاڵی بێ نیكاحی حووری عینم
                                         به‌جووتێ نازیزی شه‌رع وفه‌تاوا
هه‌رچه‌نده‌گوناهی ده‌مه‌كه‌ت باره‌له‌سه‌رلێو
                                               حه‌ددی چییه(‌نالی)كه‌بڵێ ماچه‌ كه‌فاره‌ت
((حـــه‌ڵاڵ)) و ((نــــیكاح)) و ((شـــه‌رع)) و ((فـــه‌تاوا)) و ((حـه‌دد)) و((كه‌فاره‌ت))له‌زاراوه‌كانی عیلمی فیقهن.



نالی و مه‌به‌ستی شیعری:
ئه‌ومه‌به‌ستانه‌ی كه‌له‌شیعری نالی دا ڕه‌چاو كراون ئه‌مانه‌ن.
1-دڵداری كه‌به‌شی هه‌ره‌زۆری شیعره‌كانی له‌م جۆره‌یه‌.
2-وه‌سف ،ه‌به‌تایبه‌تی وه‌سفی به‌هاروو دیمه‌نی سروشت و وه‌سفی حوجره‌ شه‌ق و شڕه‌كه‌ی و لێهاتوی و بورده‌باری (كه‌ره‌كه‌)ی.
3-نزاو پاڕانه‌وه‌له‌خودا.
4-بیری وڵات كردنه‌وه‌ له‌قه‌سیده‌یه‌كدا كه‌بو سالمی نارده‌وه‌ به‌ناوی (قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور......)
5-لاواندنه‌وه‌و پیاهه‌ڵدانی پاش مردن غه‌زه‌له‌كه‌ی له‌مه‌ڕوه‌فاتی سڵێمان پاشای بابان به‌ناوی (تانه‌گریا ئاسمان ته‌م وڵاتی دانه‌گرت...)،له‌گه‌ڵ قه‌سیده‌كه‌ی كه‌وه‌ك ئه‌ڵێن به‌بۆنه‌ی مردنی باوكی حه‌بیبه‌وه‌ كه‌وه‌تویه‌تی.
6-مه‌دح وپیاهه‌ڵدان :مه‌دحی نوری ڕوودباری براده‌ری كه‌ئه‌چێته‌ حه‌ج،مه‌دحی سوپای بابان،مه‌دحی وڵات.مه‌دحی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)،مه‌دحی مه‌كه‌و مه‌دینه‌.




ئاماده‌كردنی:توانا نعمان 



ليست هناك تعليقات: