شه‌هید مه‌لاعلی



ساڵی 1953 منداڵێکی دووانه‌ به‌ ناوی:"ئه‌حمه‌د و حسێن" له‌ خێزانێکی جوتیار و هه‌ژار له‌ گوندی "به‌ربه‌رد"ی ناحیه‌ی "ماوه‌ت"ی سه‌ر به‌ قه‌زای شارباژێڕ له‌ دنیایه‌کی بچوکی چه‌وساندنه‌وه‌ی نا ئاساییه‌وه‌،هاته‌ ناو دنیایه‌کی فراوانتری چه‌وساندنه‌وه‌!ناوی ته‌واوی"حسێن مه‌ولود ئه‌حمه‌د خدر حسێن" ناسراو به‌ "مه‌لا عه‌لی".
ساڵی 1958 له‌ده‌ست چه‌وساندن
ه‌وه‌ی چینایه‌تی و ده‌ره‌به‌گی چونه‌ته‌ گوندی"کۆکه‌"ی ناحیه‌ی"سورداش".
ساڵی 1959-1960 له‌ خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی "چه‌رمه‌گا"ناونووس کراوه‌..
ساڵی 1962-1963 دوای سوتانی گونده‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ پۆله‌کانی سه‌ره‌تایی له‌"سه‌رچنار"و"ماوه‌ت"و"چه‌رمه‌گا" ته‌واوکردووه‌..
ساڵی 1966-1967 چۆته‌ خوێندنگه‌ی ناوه‌ندی"الوطن"له‌ سلێمانی و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا چۆته‌ ڕیزه‌کانی یه‌کێتی ی قوتابتانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان..
ساڵی -1972 چۆته‌ خوێندنگه‌ی ئاماده‌یی سلێمانی به‌شی ئه‌ده‌بی،هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا به‌هۆی زنجیره‌ی ڕۆشنبیرییه‌وه‌ له‌ ڕیزی"کۆمه‌ڵه‌"دا ڕێکخراوه‌ و گه‌شه‌کردنی خێرای پێوه‌ دیاربووه‌..
ساڵی 1974 چۆته‌ ناوچه‌ی سورداش و هه‌ر له‌وێ کراوه‌ به‌ لێپرسراوی ڕێکخراوی"تۆڵه‌"له‌ پاییزی هه‌مان ساڵدا چۆته‌وه‌ سلێمانی و پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ته‌واوکردووه‌..
ساڵی 1975-1976 چۆته‌ زانکۆی سلێمانی،کۆلێژی ئاداب به‌شی"کوردی"و تا قۆناغی دووه‌می خوێندووه‌،ئیتر که‌ فه‌رمانی گرتنی له‌ لایه‌ن ڕژێمی خوێن
ڕو سێداره‌ی له‌به‌غداوه‌ بۆ ده‌رده‌چێ به‌رده‌ستیان ناکه‌وێ و ڕۆژی 11-5-1977 خۆی گه‌یاندۆته‌ ڕیزه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان..
ڕۆژی 30-1-1979 له‌ کاتێکدا بۆ کارێکی شۆڕشگێڕانه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێی "د. مارف"عوسمان عه‌بدولڕه‌حمان عه‌سکه‌ری ئه‌چێت بۆ گونده‌کانی ناوچه‌ی سورداش له‌ گوندی"کرژه‌"دووژمن پێیان ده‌زانێت و به‌ هێزێكی به‌هێزه‌وه‌ گه‌مارۆ ئه‌درێن،پاش به‌رگرییه‌کی توند بریندار ده‌کرێ و به‌ برینداری له‌گه‌ڵ هاوڕێی ناوبراودا ده‌ستگیر ده‌کرێن..
له‌دوای گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و ئازاردانێکی زۆر له‌ زیندان و ده‌زگا دڕنده‌ و سیخوڕه‌کانی ڕژێمی"صدام"دا شێرانه‌ دان به‌ خۆیدا ده‌گرێ و مه‌ردانه‌سه‌ریان بۆ دانانه‌وێنێ،له‌ ڕۆژی 6-6-1979 له‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی ناوی دادگای"هه‌‌ی ئه‌ی خاصه‌ی که‌رکوک"یان لێناوه‌ به‌ ڕواڵه‌ت مه‌حکه‌مه‌ ئه‌کرێ و بڕیاری له‌ سێداره‌دانی ده‌درێت..
له‌دوای ده‌رچونی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانیه‌وه‌ تا ڕۆژی جێبه‌جێکردنی خنکاندنه‌که‌ی که‌ ته‌نیا مانگ و نیوێکی خایاندووه‌ شه‌وی "22-23-7-1979"له‌ قه‌سابخانه‌که‌ی موسڵ له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی تری که‌ ناویان"ئه‌ڵوه‌ند عومه‌ر حسێن"و"عه‌لی عالی حسێنه"ه‌ له‌ سێداره‌ ده‌درێن وه‌کو چه‌ندین تێکۆشه‌ری دیکه‌ی کورد ته‌رمه‌کانیان نه‌که‌وتۆته‌ ده‌ست که‌س و کاریان و له‌وێ نێژراون له‌ "وادی 
عگال
نمونه‌یه‌ك له‌هۆنراوه‌كانی:
گه‌ رچی به ره و دوا ماڵی ژین به ڕێوه م
یه که م ماڵی نه مردنم دیاره لیوه م
به شم چونکه مردنی ناو جێ نییه
شادم که دوا هه ناسه ش به پێوه م
شه هید مه لا عه لی :زیندانی موسڵ، به شی سێداره١٠\٦\١٩٧٩

ليست هناك تعليقات: