ده‌گوترێ بوونی خیلاف له ئیسلامدا بووه‌ته هۆی فراوانكردنی ئیسلام نه‌وه‌ك تهسكردنهوه و بچووك كردنی، ئایا ئه‌م بۆچوونه چۆن لێكئهدرێتهوه؟؟
به‌ڵێ وایه، بوونی خیلاف له ئیسلامدا مایه‌ی فرانكردنی فیقهی ئیسلامی‌و تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیسلامه، ئه‌مه‌ش به دوو شێوه:
شێوه‌ی یه‌كه‌م: جه‌وهه‌ری ئیسلام بریتییه له كردنه‌وه‌ی عه‌قڵ و هاندانی بۆ پرۆژه دروستكردن..
شێوه‌ی دووهه‌م: ئیسلام له هه‌موو شتێك‌دا كه بڕیارێكی دابێت په‌راوێزێكی بۆ عه‌قڵ هێشتووه‌ته‌وه تا حه‌ره‌كه‌تی تێدا بكات، ئه‌و شته سیاسی بێت یان ئابووری یان جینائی یان سه‌ربازی یان میدیایی…هتد بێت.
•سه‌باره‌ت به شێوه‌ی یه‌كه‌م:
ده‌قه‌كانی قورئان‌و حه‌دیس باسێكی زۆری بیر‌و بیركردنه‌وه ئهكاتو خه‌ڵكی هانئه‌دات كه عه‌قڵ بخه‌نه كار‌و له “ئایه‌ته‌كانی گه‌ردوون و ده‌روون” وورد ببنه‌وه‌و یاسای لێدهربهێنینو ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه دین و ژینی خۆیانی پێبهرنهپێشهوه … ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت:
{أَوَلَمْ يَنْظُرُوا فِي مَلَكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ مِنْ شَيْءٍ وَأَنْ عَسَىٰ أَنْ يَكُونَ قَدِ اقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ} (الأعراف :١٨٥)
واته:ئه‌وه بۆ له مه‌له‌كوتی ئاسمانهكانو زه‌وی وورد نابنه‌وه، كێ ده‌ڵێ نزیك نییه “ئه‌جه‌ل”یان هاتبێیته پێشه‌وه!!
ــ وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (الروم :٢١)
واته: یه‌كێك له نیشانه‌كانی بوون و ده‌سه‌ڵاتی خوا ئه‌وه‌یه كه له خۆتان هاوسه‌ری بۆ دروستكردوون تا له‌وێدا بحه‌وێنه‌وه‌و سۆز‌و هۆگری یه‌كتری خستوه‌ته نێوانتان، ئالهمهدا به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر هه‌یه بۆ گه‌لێك كه بیربكه‌نه‌وه.
ــ أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ۚ كَانُوا أَكْثَرَ مِنْهُمْ وَأَشَدَّ قُوَّةً وَآثَارًا فِي الْأَرْضِ فَمَا أَغْنَىٰ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (غافر :٨٢)
ــ أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا ۖ وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ ۖ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ (الأنبياء :٣٠)
هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه ئه‌فه‌رمووێت “لعلكم تتفكرون”، “لعلكم تعقلون”، “لعلكم تتذكرون”.. هتد. ـ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌مووێت: “تفكر ساعه خیر من عباده شهر….” هتد.
پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم)به زۆر ڕێگا كاری له سه‌ر ئه‌وه كردووه كه خه‌ڵكی “عه‌قڵ”ی بجوڵێنێت:
ــ به پرسیاركردن له سه‌حابه‌ی خۆی…”اتدرون من المفلس”.. تا كۆتایی حه‌دیسه‌كه، “من اعجب المۆمن الیكم”… تا كۆتایی حهدیسهكهو هه‌روه‌ها، ـ به مه‌ته‌ڵ داهێنان لێیان.. “ئه‌و داره چییه كه هه‌رگیز گه‌ڵای ناوه‌رێت….” تا كۆتایی حه‌دیسه‌كه.
ــ به مشاوهرهكردن پێیان له “شه‌ڕ”و “ئاشتی”دا. ـ “اشیروا علی ایها الناس…” ـ”كێ بۆ فڵانه كار به‌كه‌ڵكه…”.
ــ هانیداون بۆ “ئیجتهادكردن”.. به معاذی كوڕی جه‌به‌لی فه‌رموو: چۆن قه‌زاوه‌ت ده‌كه‌یت له مه‌سه‌له‌یه‌كدا كه نه “قورئان”و نه “حه‌دیسی” له سه‌ر نه‌هاتووه .. معاژ وتی “اجتهد ولا الو” عه‌قڵم ئه‌خه‌مه كار‌و هه‌وڵی خۆم ئهدهمو كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌م “پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) قسه‌كه‌ی پهسهندكردو پشتیوانی لێ‌كرد.
به‌رهه‌می ئه‌م هاندان‌و عهقڵبازكردنه بریتی‌بوو له‌وه‌ی زانایانی ئیسلام به”ئیجتهاد”و “ئهقڵكاری” توانیان ئه‌و باڵه‌خانه گه‌وره‌یه له سیسته‌می “فیقهی ئیسلامی”و “بنه‌ماكانی فیكری ئیسلامی”و “به‌رنامه‌ی ڕه‌وشتی ئیسلامی”و “به‌رنامه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی” دروستبكه‌ن كه له مه‌یدانی یه‌كه‌میاندا پیاوانی گه‌وره‌ی وه‌ك: ئه‌بو حه‌نیفه‌و شافعی‌و مالیكو ئه‌حمه‌دی كوڕی حهنبهلو داودی ڤاهیریو ئیبن حهزمو ماوردیو ئیبن ته‌یمیه‌و سهدانو بگره هه‌زارانی تر توانیان ئه‌و سه‌روه‌ته فیقهییه گه‌وره‌یه دروست بكه‌ن كه یه‌كێكی وه‌ك “فهمبهری” ڕۆژهه‌ڵاتناسی مه‌جه‌ڕی ئه‌ڵێت: هه‌ر چه‌نده سه‌یری كتێبه فیقهییهكانی ئیسلام ئه‌كه‌م زۆر سه‌رنجم ڕائهكێشنو سه‌یرم له‌وه‌دێت چۆن موسڵمانه‌كان سیسته‌می حوكم‌و به‌رنامه‌ی هه‌موو بواره‌كانی ژیانیان له‌و فقهه‌وه وه‌رناگرن”.(26) له مه‌یدانی دووهه‌مدا پیاوانی وه‌ك “ئهشعهریو غه‌زالی‌و ماتوریدیو ئیبن خه‌لدون‌و باقهلانیو ئامێدی‌و ئیبن ته‌یمیه‌و ئیبن حهزمو محمد عبدهو ئیقباڵ لاهوری ….هتد”ی دورستكرد سه‌روه‌تێكی فیكری وایان به‌رهه‌مهێنا، به‌هه‌ق ئه‌توانی ناوی “قوتابخانه‌ی بیری ئیسلامی” لێبنێی …
له مه‌یدانی سێیه‌میشدا ئه‌و هه‌موو پیاوه‌ی وه‌ك “حه‌سه‌نی به‌صری”و “جنیدی به‌غدادی”و “حارسی موحاسیبی”و “عبدالقادری گه‌یلانی”و “مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی”و “ئیبن قه‌یمی جه‌وزی”و “ئیمامی نه‌وه‌وی… هتدی دروست كرد، كه ئه‌و تێورانهی ئه‌وان دایان هێنا بۆ په‌روه‌رده‌ی دهروونو گیان تائێستاش جێگه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی خوێنه‌وارو به ویژدانن ..
له مه‌یدانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامیشدا ئه‌و هه‌موو “بنه‌ماو به‌رنامه” بۆ په‌روه‌رده كردنی “تاك”و “خێزان”و “كۆمه‌ڵ” دانراوه‌و تا ئێستاش به‌شێوه‌ی “حیزب”و “كۆمه‌ڵ‌و رێكخراو” په‌یره‌ویان لێئهكرێتو ئه‌كرێت ناوی قوتابخانه‌ی په‌روه‌رده‌ییان لێبنرێت، ئه‌مانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام عه‌قڵه‌كان ئهجوڵێنێتو ده‌رگای حیوار‌و موناقه‌شه‌و “به‌رهه‌مهێنانی فیكری” به هه‌موو هێزێكه‌وه ئه‌خاته سه‌رپشت ـ پیاوانی گه‌وره‌ی وه‌ك “نورسی”و “حه‌سه‌ن به‌ننا”و “سید قطب”و “نه‌ده‌وی”و “زه‌هاوی”و … هتد. هه‌ندێكن له‌و پیاوانه‌ی له مه‌یدانی “به‌رنامه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی‌دا” ناویان دیار‌و له‌به‌رچاوه ..
(الكتانی) له كتێبی “التراتیب الاداریه فی الحكومه النبویه”دا ئه‌ڵێت: یه‌كێك له زانایانی مه‌زهه‌بی شافعی “پێنج سه‌د” حوكمی له‌م حه‌دیسه كورته ده‌رهێناوه “یا أبا عمیر ما فعل النغیر”.. “ئه‌با عومه‌یر” مناڵێكی بوو ته‌ڵحه‌ی ئه‌نصاری بوو، بولبولێكی هه‌بوو له‌ماڵه‌وه ناوی “نوغه‌یر” بوو، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)یش بۆ دڵدانه‌وه‌ی هه‌موو جارێك كه له مزگه‌وتدا ئه‌یبینی پێی ئه‌فه‌رموو “كاكه عومه‌یر هه‌واڵی نوغه‌یر چییه”؟! … ده‌رهێنانی سیستهمو یاساكان له”قورئان‌و حه‌دیس” لێكدانه‌وه‌ی عه‌قڵی و مشتومڕی نێوان زانایان بووه‌و ئه‌و هه‌موو كتێبه قانونییه‌ی به‌رهه‌مهێناوه به‌هۆی ڕه‌خنه‌و لێكدانه‌وه‌ی عه‌قڵییه‌وه، كه كۆنگره‌ی لاهای چه‌ند جار له ڕاسپارده‌كانیدا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه “شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌رچاوه‌یه بۆ یاسا دانان، چونكه ڕێگه‌ی به ئیجتیهاد داوه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌زهه‌بی فیقهی نه‌یوتبێت ئه‌وی تریان باسی كردووه.(27)
پێنجه‌م: ئیتر بائه‌وه بوه‌ستێت كه له سه‌ده زێڕینه‌كانی ئیسلامدا عه‌قڵی ئیسلامی چ به‌رهه‌مێكی گه‌وره‌ی پێشكه‌ش به مرۆڤایه‌تی كرد له هه‌ردوو مه‌یدانه گه‌وره‌كه‌ی شارستانێتیدا، “مه‌یدانی مه‌عریفه”و “مه‌یدانی ته‌مه‌ددون”و ئاوه‌دانی، ئه‌وه‌ش كه هه‌ر بۆ باس ئه‌شێت ئه‌وه‌یه ئه‌نجامی ئه‌م عهقڵكارییه ئه‌وه بوو كه موسڵمانان به‌ر له زۆربه‌ی خه‌ڵكانی تر گه‌یشتنه دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاكانی زانسته ئایینی و مرۆییه‌كانیش، بۆ نموونه بیرمه‌ندێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئهنوهرلجوندی پاش پشكنین و توێژینه‌وه‌یه‌كی ورد ئه‌ڵێت:
v”هیچ زانستێك نییه له‌م زانستانه‌ی كه ئێستا ئه‌خوێنرێن له قوتابخانه‌و دانیشتگاكاندا، مسوڵمانان سه‌ره‌تاكانیان نهوتبێتو دوای ئه‌وان په‌ره‌ی پێنه‌درابێت”.(28)
v”مسوڵمانه‌كان یه‌كه‌م كه‌س بوون كه بنه‌ماكانی “المنهج العلمی التجربی”یان دانا پاش ئه‌وه‌ی به ڕه‌خنه‌ی زانستی فه‌لسه‌فه تیۆرییه‌كه‌ی یۆنانیان ڕه‌ت دایه‌وه”.(29)
vمسوڵمانان یه‌كه‌م كه‌س بوون كه تیۆره‌كانی ئیغریقییان رهتكردهووه ده‌رباره‌ی فه‌له‌ك‌و دهریاكانو ئه‌وان بوون جادوگهرییو ئه‌فسانه‌یان بهتاڵكردهوهو له جێگه‌یدا باڵه‌خانه‌یه‌كی زانستی گه‌وره‌یان بینا كرد به تایبه‌تی له بواری (ته‌ندروستی)دا.(30)
v”فیكری ئیسلامی” خاوه‌نی بنه‌ماو ڕێسا‌و یاسای تایبه‌تی خۆیه‌تی له بواره‌كانی زانسته سیاسیهكانو زانستی ئابوری‌و مێژوو زانستی ده‌روونی دا، به‌پێی ئه‌و ئیجتهادو بۆچوونانه‌ی “ماوردی”و “فارابی”و “ئیبن خلدون”و “بێرونی”و “غزالی”و “ئیبن سینا” دایان هێنا..
vئه‌و بۆچوونه ئیسلامیانه‌ی كه فه‌یله‌سوفه‌كانی ڕۆژئاوا لێزانانه له‌ناو زانست‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆیاندا تواندویانهتهوهو سه‌رله‌نوێ دایانڕشتووه‌ته‌وه له سه‌رچاوه ئه‌سڵیه‌كانی خۆیان دووریان خستۆته‌وه. له بواری (فیكر‌و تهشریعو یاسا)دا، فیكری ئیسلامی باڵای له باڵای هه‌مووان به‌رزتره‌و .. تائێستاش مه‌شخه‌ڵه له‌ڕێگه‌دا (31)، ئه‌گه‌ر بڵێین فیكری ئیسلامی هه‌ندێ زیاده‌كاری بنه‌ڕه‌تی زیادكردووه بۆ بیری نوێ‌و هاوچه‌رخی ئێستا ئه‌وه به‌بێ گومان زیاده‌ڕه‌وی ناكه‌ی” . (32)
vئه‌و بنه‌مایانه‌ی (ئیبن خه‌لدون) ده‌رباره‌ی زانسته‌كانی عیمرانو ئاوه‌دانی دایهێناون تائیستاش بناغه‌ن بۆ زانسته‌كانی (مێژوو)و (ئابوری)و “سیاسهتو ئیداره.(33)
vغه‌زالی چه‌ند سه‌ده پێش دیكارت باس له”بنه‌ماكانی فه‌لسه‌فه‌ی شهك” ئهكاتو ئه‌ڵێت “فمن لم یشك لم ینظر ومن لم ینظر لم یبصر ومن لم یبصر بقی فی العمی والضلال..(34) واته: هه‌ركه‌س گومان نه‌بات ناگه‌ڕێت بۆ به‌ڵگه‌و هه‌ر كه‌س نهگهڕێـت بۆ به‌ڵگه هیچی لێ حاڵی نابێت‌و هه‌ر كه‌سیش له شت حاڵی نه‌بێت له‌ناو كوێریو لاڕێدا ئه‌مێنێته‌وه..
•سه‌باره‌ت به شێوه‌ی دووهه‌میش
كه ئیسلام په‌راوێزێكی بۆ هه‌موو بڕیارێكی داناوه، من ته‌نیا یه‌ك نمونه باسئهكهم له كایه‌ی سیاسه‌تكردندا تا بزانرێت ئه‌و په‌راوێزانه چه‌نده رۆڵی بینیوه له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئیسلام و فیقهی ئیسلامی‌دا…
ئه‌وه‌ی زانراوه ئیسلام درێژه‌ی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی دانه‌ناوه به‌ڵكو بنچینه‌كانی حوكمكردن (اصول الحكم)ی داناوه‌و ئه‌بێت ده‌وڵه‌ت و حوكم له‌سه‌ر ئه‌و پرهنسیپو بنه‌مایانه دابمهزرێتو به‌ڕێوه ببرێت، ئیتر دوای ئه‌وه درێژه‌ی حكومه‌تداری داوه‌ته ده‌ست عه‌قڵی پێگه‌یشتووی زانایان له هه‌موو چه‌رخێكدا… با ئه‌مه به نمونه بڵێین:
ئیسلام بڕیاری داوه حوكم ئه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مانه بوه‌ستێت:
1ـ ته‌نیا خوا (حاكمه) (إِنِ الْحُكْمُ إِلاَّ لِلّهِ) واته بڕیارێك كه خه‌ڵكی ئه‌بێت جێبه‌جێی بكهنو نه‌گۆڕبێت ته‌نها هی خوایه،چونكه ئه‌وه مایه‌ی پاراستنی شته پێویست و گرنگه‌كانی مرۆڤه.
2ـ سهرۆكو گه‌وره‌ی وڵات ئه‌بێت به ڕه‌زامه‌ندی گه‌لی موسڵمان دابنرێت.
ـ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ۆأُوْلِی اڵاَمْڕ مِنكُمْ).
ـ پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت: (من بایع اماما من غیر مشوره فلا یبایع علیه هو ومن بایع).
ـ عومه‌ر (ڕه‌زای خوای لێ بێت) ئه‌فه‌رموێت: “انما كانت بیعه ابی بكر فلته وقی الله شرها”.
ـ عه‌لی (ڕه‌زای خوای لێ بێت) ئه‌فه‌رموێت: “انه بایعنی القوم الذین بایعوا أبابكر وعمر وعثمان علی ما بایعوهم علیه، فلیس للشاهد ان یختار ولا للغائب ان یرد وانما الشوری للمهاجرین والانصار، فان اجتمعوا علی رجل وسموه اماما كان ذلك لله رضی”.(35)
3ـ كاروباری ده‌وڵه‌ت پێویسته به “شورا” بڕوات به‌ڕێوه.
ـ خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت (ۆأَمْرُهُمْ شُورَی بَیْنَهُمْ)، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: (ۆشَاوِرْهُمْ فِی اڵاَمْڕ).(36)
4ـ حوكم پێویسته “دادگه‌ریی” به‌رقه‌رار بكات.
ـ خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: (وإذا حَكَمْتُم بَیْنَ النَّاسِ أَن تَحْكُمُواْ بِالْعَدْلِ).
ـ پێغه‌مبه‌ر ئه‌فه‌رموێت: (مامن راع یسترعیه الله رعیه فیموت یوم یموت وهو غاش لرعیه لم یرح رائحه الجنه).
5ـ شه‌ریعه‌ت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی تهشریعهو نابێت یاسایه‌ك ده‌ربكرێت له‌گه‌ڵ شه‌رعدا پێچه‌وانه بێت.
ـ خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: {وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ} (المائدة :٥٠)، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: {أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ} (المائدة :٥٠)
{فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا}(النساء :٦٥)
ـ پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (ان الله لم یجعل شفا‌و امتی فیما حرم علیها).
6ـ دادگا سهربهخۆو ئازادبێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی تر بۆی نه‌بێت ده‌ست بخاته كاورباری ده‌وڵه‌ت. یاسا له سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه بێت.
ئیتر دوای ئه‌مه عه‌قڵه‌كان ئازادن له ئالیه‌ت دۆزینه‌وه‌دا بۆ هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی سه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی (داد)ی پێ به‌رقه‌رار بكه‌ن، یان (شورا)ی پێ جێبه‌جێبكه‌ن، یان (یاسادانان)ی پێئه‌نجامبده‌ن.. هتد.
ئیسلام په‌راوێزێكی زۆری له پرسه‌كانی ده‌وڵه‌تی جێهێشتووه بۆ خه‌ڵك‌و عهقڵاو به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژو خه‌ڵكی ئه‌و ڕۆژه بۆ نموونه:
ـ ناوی سه‌رۆكی وڵات، دروسته ناوی خه‌لیفه بێت، یان سه‌رۆكی وڵات بێت. یان ئه‌میر یان سوڵتان یان ڕابه‌ر.. هتد، ئیسلام هیچ ناوێكی (ته‌وقیف) نه‌كردووه، كه حه‌تمه‌ن ئه‌بێت ئه‌و ناوه بێت‌و ناوێكی تر به دروست نه‌زانێت.
ـ ئیسلام ڕێگه‌یه‌كی تایبه‌تی دانه‌ناوه بۆ دانانی خه‌لیفه، ئه‌كرێ به “هه‌ڵبژاردنی گشتی” بێت ئه‌كرێ نوێنه‌رانی خه‌ڵك هه‌ڵی بژێرن، ئه‌كرێ ڕیفراندۆم بۆیه‌ك كاندید بكرێ یان بۆ یه‌كێك زیاتر‌و كێبه‌ركێ دابنرێ‌و تا دێته سه‌ر یه‌كێكیان، وه هه‌روه‌ها.(37)
ـ ته‌مه‌نی سه‌رۆكی وڵات له ئیسلامدا دیاری نه‌كراوه، ئه‌كرێ تا مردن بێت، ئه‌كرێت بۆ ماوه‌یه‌ك بێت‌و كه‌ماوه‌كه‌ی ته‌واو بوو جارێكی تر ده‌رگای كێبه‌ركێ بكرێته‌وه له ئه‌وو له غه‌یری ئه‌و.
ـ ئیسلام ناوێكی تایبه‌تی دانه‌ناوه بۆ جۆری حوكم نه جمهوری نه پاشایو نه عه‌لمانی(38)،نه كه‌هه‌نوتی،به‌ڵكو ئیسلام نه (عه‌لمانییه) كه دین له ده‌وڵه‌ت جیابكاته‌وه، نه ده‌وڵه‌تی دینیشه سوڵته‌ی ئیلاهی بداته خه‌لیفه‌و قسه‌ی ئه‌و قسه‌ی خوا بێت. ئه‌بوبه‌كر پاش ئه‌وه‌ی بوو به خه‌لیفه وتارێكی دا‌و فه‌رمووی:( أما بعد فَإِنِّی ولیتكُمْ ولست بِخَیْڕكُمْ أَلا وإِن أقواكم عِنْدِی الضعِیف حَتَّی اخذ ڵهُ الْحق وإِن أَضعَفكُم عِنْدِی الْقوی حَتَّی اخذ مِنْهُ الْحق إِنَّمَا أَنا مُتبع ولست بِمُبْتَدعٍ فَإِن أَنا أَحْسَنت فَأَعِینُونِی وإِن زِغْت فقومونی أَقُول قولی هَذا ۆأَسْتَغْفِر الله لی ولكم).
ـ خه‌لیفه له ئیسلامدا ئه‌كرێ مه‌رجی بۆ دابنرێ، ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا بوو سه‌رۆك بێت‌و ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی تێدا نه‌ما ئه‌وه له‌سه‌ر كار لاببرێت یه‌كێكی تر دابنرێت..
ـ ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ئه‌كرێت كه‌م بن، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دابوو زۆر بكرێت ئه‌وه زیاد بكرێت، هه‌ر ناوێك بنرێت له‌و ده‌زگایانه ئیسلام ڕێگه ناگرێت، مه‌گه‌ر ناوه‌كه (عه‌به‌س)و (ناجوان) بێت، ئه‌كرێ وه‌زاره‌تێك ناوی “وزاره المڤالم” بێت ئه‌شكرێ ناوی (وه‌زاره‌تی داد) بێت.. ئه‌كرێ كاورباری (زانست‌و زانیاری) ناوی بنرێت “تربیه وتعلیم” ئه‌كری ناوی “وه‌زاره‌تی بیر‌و ڕۆشنبیری” بێت ئه‌كرێ ناوێكی تریشی ببێت.
ـ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی شورا، ئه‌كرێ دوو ئه‌نجومه‌ن بێت: یه‌كه‌میان كاریان “یاسا دانان” بێت‌و دووه‌میان كاریان “چاره‌سه‌ركردنی گرفتی دهوڵهتو میلله‌ت” بێت، یه‌كه‌میان ته‌نیا له زانایان‌و پسپۆڕانی ئه‌هلی (تهخهصوص) دروست بكرێت‌و دووهه‌میان له نوێنه‌رانی
میللهتو حزبهكانو ناوچه جیاجیاكان دروست بكرێت كه هه‌ریه‌كیان كێشه‌و گیروگرفتی میللهتو ناوچه‌ی خۆی بنووسێت، ئه‌نجومه‌نیش ڕێگه‌چاره‌یان بۆ دابنێ، ئه‌شكرێ به هه‌ر جۆرێكی تر بێت كه ئه‌و ڕۆژو سه‌رده‌مه ئه‌یخوازێت، گرنگ ئه‌وه‌یه “داد” به‌رقه‌رار بكه‌ن.. به‌هه‌رحاڵا ئیسلام له مه‌سه‌له‌ی حكومه‌ت داناندا ڕێگه به “ئیقتباس” ئهداتو هانی سهرۆكو ئه‌ندامانی شورا‌و هه‌موو موسڵمانان ئه‌دات كه “ئیقتباس” بكه‌ن بۆ پێشخستنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان..
ـ پێغه‌مبه‌ر h ئه‌فه‌رموێت: (الحكمه ضاله المۆمن انی وجدها فهو احق بها).
ـ هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: (علیكم بسنتی وسنه الخلفا‌و الراشدین المهدیین).
ـ پێغه‌مبه‌ری خوا h (رسائل مختومه)ی له ڕۆمو فارس وه‌رگرتووه، عومه‌ر یاسای “دهواوین”ی له فارس وه‌رگرت.. هه‌روه‌ها.
لێره‌دا خاڵێك زۆر گرنگه‌و هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه پێویسته ڕاستیبكهینهوه..ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بۆچی ئیسلام درێژه‌ی مه‌سه‌له‌كانی ده‌وڵه‌تی دانه‌ناوه؟ له وه‌ڵامدا به‌كورتی ئه‌ڵێین له‌به‌ر سێ هۆ:
1ـ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئیسلام ئه‌و درێژه‌یه دابنێ ئه‌وه ئه‌و درێژه‌یه ئه‌بوویه (دین)و لادان لێی بێدینی ئه‌بوو.
2ـ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درێژه‌ی حوكم له‌و ڕۆژه‌داو به‌و كۆمه‌ڵگه بچووك‌و سه‌ره‌تاییه جێبه‌جێ نه‌ئه‌بوو، ئه‌وه‌ش جۆرێك له “بێ موبالاتی” دروستئهكرد به‌رانبه‌ر یاسا‌و ڕێنماییه ئیسلامییه‌كان.
3ـ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌یدانی له (عه‌قڵ) ته‌سك ئه‌كرده‌وه‌و په‌راوێزی بۆ حهرهكهتكردن نهئههێڵاو له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه گه‌شه بهخۆیو كۆمه‌ڵگه بدات، خۆشی‌و كۆمه‌ڵگه‌ی تووشی قهیرانو قه‌تیسبوون ئه‌كرد، به‌ڵام ئیسلام وه‌ك وتمان بناغه‌كانی (حكم)ی داناوه‌و درێژه‌ی یاساكان و ئالیه‌ته‌كانی جێهێڵاوه بۆ خه‌ڵك‌و عه‌قڵی عاقڵان، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ئه‌و سه‌روه‌ته فیكری‌و فقهییه گه‌وره‌یه‌ش بكرێت ڕاستی ئه‌م خاڵه ده‌رده‌كه‌وێت كه عهقڵهیتهكان چه‌ند گه‌شه‌یان كردووه له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و یاسا‌و ڕێنماییانهدان..ئه‌م گه‌شه‌و فراوانبوونه‌ی فیكر‌و فیقهی ئیسلامیه چۆن له كایه‌ی سیاسی‌دا روویداوه به هه‌مان شێوه له كایه‌ی ئابووری و سه‌ربازی و سیستمی سزا‌و سیسته‌مه‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردن و میدیای ئیسلامی‌دا روویانداوه(40).
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌ڵێین بوونی جیاوازی ئیسلام تازهئهكاتهوهو فیقهی ئیسلامی فراوان ئه‌كات..
تێبینی:ئه‌م بابه‌ته به‌شێكه له چاوپێكه‌وتنێكی درێژی به‌ڕێز (م/ئیكرام كه‌ریم) كه(زانا محسن)له گه‌ڵیدا سازی كردووه..
به‌شی ئاینی