ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ سه‌ردانی‌ باكوری‌ كوردستان ده‌كات‌



دوێنێ‌ پێنج شه‌مه‌ 12-12 ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بەرەو باكوری كوردستان بەڕێكەوت، بەڵام بەهۆی كەشوهەواوە سەردانەكی ئه‌نجام نه‌دا.

محمد حەكیم ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی هەواڵەكەی پێگه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ پشت ڕاستكرده‌وه‌ و رایگەیاند"دوێنێ‌  مامۆستا عەلی باپیر بەرەو باكوری كوردستان چووە، بەڵام لەسنوری زاخۆ بەهۆی بەفربارینێكی زۆرەو نەیتوانیوە بگات باكوری كوردستان‌و گەڕاوەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان سەردانەكەی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بۆ ئەوە بووە كە پڕۆسەی ئاشتی لەتوركیا لەگەڵ بەرپرسانی كوردی باكوری كوردستان‌و بەتایبەت بەدەپە تاوتوێ‌ بكات.

هەر بەپێی ئەو زانیاریانە مامۆستا عەلی باپیر چەند پەیامێكی لەگەڵ خۆشیدا هەڵگرتووە كە پەیوەندی بەپڕۆسەی ئاشتی‌و بارودۆخی سوریاوە هەیە.

بڕیاریشە لەدوای ئاسایی بوونەوەی كەش‌و هەوا سەردانی باكوری كوردستان بكات‌و پەیامەكەی بە بەدەپەو لایەنە كوردییەكانی تر بگەیەنێت.

به‌شی كاروچالاكیی