العقیدە (بیروباوەڕی ئیسلامی) ـ1ـ
مه‌سعوود ئه‌مین
*پێناسەی بیروباوەر لە زمانەوانیدا : بریتی یە لەوەی كە مرۆڤ دڵی پێوە گرێداوە بە گرێدانێكی دامەزراو جا ئەم گرێدانە لەسەر حەق بێت یا لەسەر ناحەق .
*پێناسەی بیروباوەر لە شەرعدا : بریتی یە لەو كردارانەی كە پێویستە دڵ بە ڕاستی بزانێت وە نەفسیش لەسەری ئارام بێت تا ببێتە ڕاستی یەكی دامەزراو وە نابێت گومانی تێكەڵ بێت .
وە باوەڕی دامەزراو نابێت سەر بكێشێت بۆ گومان و پێویستە ئەم باوەڕە هاوڕێك بێت لەگەڵ كردارەكاندا وە نابێت ئەم باوەڕە جێگەی گومانی تێدابێتەوە . چونكە گەر باوەڕ نەگاتە پلەی دامەزراوی پێی ناوترێ باوەڕی تەواو .
* لەبەر ئەوە پێی دەوترێت بیروباوەڕ لەبەرئەوەی مرۆڤ دڵی لەگەڵدا گرێ دەدات .
* پێناسەی بیروباوەڕی ئیسلامی : بریتی یە لە باوەڕی دامەزراو بە پەروەردگارێتی و پەرستراوێتی و ناو‌و سیفەتە بەرزەكانی خودا . وە بە فریشتەكان و پێغەمبەران و ڕۆژی دوایی و قەزا و قەدەر و خێر و شەڕەكەی وە بە پەرتووكە ئاسمانی یەكان و گشت (غەیب) و نادیارەكان وە باوەڕ بە بنەڕەتە
سەرەكی یەكانی دین و هەموو ئەوانەی كە پێشینە چاكەكانمان لەسەری هاوڕان وە مل كەچ كردنی تەواو بۆ خودای گەورە لە (حكم) بەڕێوەبردن و گوێڕایەڵی و شوێن كەوتنی پێغەمبەر (علیە الصلاە و السلام) .
* بیروباوەڕی ئیسلامی چەند ناوێكی تریشی هەیە لای ئەهلی سوننە و جەماعە . ئەوانیش :
1- (التوحید) واتە یەك خودا پەرستی .
2- (السنە) واتە سوننەت .
3- (أصول ا‌لدین) واتە بنەڕەتی ئایین .
4- (الفقە اڵاكبر) واتە فیقهی گەورە .
5- (الشریعە) واتە شەریعەت .
6- (الإیمان) واتە باوەڕ .
بە وێنە ـــ كۆگا نوێیەكەی یانەی بەرشلۆنە ببینە
یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی كۆگای خۆی " FCBOTIG" بەشێوەیەكی فەرمی راگەیاند كە لە (3) نهۆم و (2100) مەتر چوارگۆشە پێكهاتووە".سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە لەئاهەنگی كردنەوەی كۆگاكە ئامادەبوو و لە لێدوانێكی دا ووتی : " پێم وایە ئەمە باشترین كۆگایە لە شارەكەماندا ، دەمانەوێت زۆرترین سەردانیكەرمان هەبێت بە تایبەت منداڵان ، جا ئەوان خەڵكی بەرشلۆنە بن یان شوێنی دیكە".ئەمەو هەر لە ئاهەنگی كردنەوەی خەڵاتەكە هەریەكە لە یاریزانان " ماسكیرانۆ و نیمار و و كاپتنی تۆپی باسكە " خوان كارلۆس نافارۆ " و چەند یاریزانێكی بەرشلۆنە لە تیپی تۆپی دەست و فوتساڵ و هۆكی و تۆپی پێی ئەفرەتان " بەشدار بوون".لە تایبەتمەندییەكانی ئەم كۆگایە هاتووە چەندین شاشەی گەورەی لەخۆ گرتووە كە كڕیار دەتوانێت لەرێگای شاشەی هەستیارەوە جۆری درێس و ژمارە و قەبارەكە داوا بكات".
ژیاننامه‌ی مه‌حوی شاعیر
(مه‌حوی) ناوی مه‌لا
محه‌مه‌دی كوڕی مه‌لا عوسمانی باڵخییه له‌نه‌وه‌ی پیرو زانای ناودار (شێخ
ڕه‌ش)ه. باپیریشی وه‌ك باوكی، ناوی مه‌لا عوسمان بووه‌و وه‌ك شێخ مارفی
نۆدێ له‌گه‌ڵ دروستكردنی سلێمانیدا هاتووه‌ته شاری نوێوه.
(باڵخ)یش دێیه‌كه له‌ناوچه‌ی (ماوه‌ت) له‌شارستانی سلێمانی. مێژوونووسی كورد، (محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ) ده‌ڵێت "له‌ساڵی 1252ی كۆچی (1836 ـ 1837ی زاینی) له‌دایكبووه".
مامۆستا عه‌لائه‌دینی سوجادیش ده‌ڵێت "له‌ساڵی 1830 (1246ی كۆچی) مه‌حوی له‌دایكبووه". كاكه‌ی فه‌لاحیش وتوویه‌تی "له1247ی كۆچی (1831 ـ 1832ی زاینی) له‌دایكبووه". باوكی خه‌لیفه‌ی شێخ (عوسمان سیراجه‌دینی) ته‌وێڵه بووه، ته‌مه‌نی مه‌حوی حه‌وت ساڵان بووه كه خراوه‌ته به‌ر خوێندن‌و ماوه‌یه‌ك لای باوكی خوێندوویه‌تی. دواتر بۆ خوێندن چووه‌ته شاری (سنه)و (سابڵا‌غ)و لای مه‌لا (عه‌بدوڵڵای پیره‌باب) خوێندویهتیو پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی‌و لای ناوداره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه خوێندویه‌تی.
دواتر مه‌حوی چووه بۆ (به‌غدا)و بووه به‌فه‌قێی زانای به‌ناوبانگی كورد (موفتیی زه‌هاوی)و ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی لای ئه‌و وه‌رگرتووه. دیسان مامۆستا عه‌لائه‌دین سوجادی ده‌ڵێت "پاش ئیجازه وه‌رگرتنی له‌ساڵی 1859ی زاینی‌دا، مه‌حوی بووه به‌مه‌لای مزگه‌وتی ئیمامی (ئه‌عزه‌م) له(به‌غدا)، به‌ڵام له‌ساڵی 1862ی زاینی‌دا شاری به‌غدای جێهێشووهو گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی‌و بووه به‌ئه‌ندامی دادگا، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1868ی زاینی‌دا به‌هۆی مردنی باوكییه‌وه ده‌ستی له‌كاری میری كێشاوه‌ته‌وه‌و بووه‌ته‌وه به‌مه‌لاو ده‌ستیكردووه بهوانهوتنهوه به‌فه‌قێكان".
(مه‌لا حه‌سه‌نی كوڕی مه‌لا عه‌لی قزڵجی)و (مه‌لا مه‌حمودی مه‌زناوه‌یی)و (مه‌لا سه‌عید ئه‌فه‌ندی‌و نایب ئۆغڵیی كه‌ركوك)و (مه‌لا عه‌زیزی موفتی سلێمانی) لهبهناوبانگترینی فه‌قێكانی بوون. هه‌ر به‌ڕێچكه‌ی باوكی‌دا، مه‌حوی ڕێگه‌ی ته‌ریقه‌تی گرتووه‌ته‌به‌رو بووه به‌خه‌لیفه‌ی شێخ (به‌هائه‌دین كوڕی شێخ عوسمانی) ته‌وێڵه.
وه‌ك مامۆستا (شێخ محه‌مه‌دی خاڵیش) له(موفتی زه‌هاوی)یه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، (مه‌حوی) له‌ساڵی 1291ی كۆچی كۆچی به‌رامبه‌ر به(1874 ـ 1875ی زاینی) له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌لایه‌ك له‌سلێمانییه‌وه نه‌فیكراوه بۆ به‌غدا. ناوبراو هیچی تری له‌باره‌ی ئه‌م نه‌فیكردنه‌و هۆكارهكهییو چۆنێتی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌حوییه‌وه نه‌نووسیوه.
(مه‌حوی)، له‌ساڵی 1883ی زاینی‌دا به‌پێی قسه‌ی مامۆستا (سه‌جادی) چووه بۆ حهجو له‌وێوه چووه بۆ ئیستانبوڵ‌و له‌ڕێگه‌ی پیاوماقوڵانی كورده‌وه له‌ئیستانبوڵ چاوی به‌سوڵتان (عه‌بدولحه‌میدی عوسمانی) كه‌وتووه. سوڵتان ڕێزێكی زۆری لێگرتووه‌و فه‌رمانیشیداوه خانه‌قایه‌كی له‌سوله‌یمانی بۆ بكه‌نه‌وه، كه ئێستا به(خانه‌قای مه‌حوی) به‌ناوبانگه، مهعاشێكیشی به‌ناوی خزمه‌تكردنی هه‌ژارانه‌وه بۆ بڕیوه‌ته‌وه، كاتێكیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی، تامردنی له‌سه‌ره‌تای شه‌شه‌ڵانی ساڵی 1324ی كۆچی (تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1906ی زاینی)، هه‌ر خه‌ریكی وانه‌وتنه‌وه بووه بهفهقێكانو بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایین‌و خزمهتكرنی موسڵمانان‌و بڵاوكرنه‌وه‌ی گیانی سۆفیه‌تی بووه. له‌یه‌كێك له‌ژووره‌كانی خانه‌قاكه‌ی خۆیشیدا بهخاكسپێراوه.
----------------------------------------------------------------
ئا: نارین ئه‌بوبه‌كر
سه‌رچاوه: ویكیپیدیا
(باڵخ)یش دێیه‌كه له‌ناوچه‌ی (ماوه‌ت) له‌شارستانی سلێمانی. مێژوونووسی كورد، (محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی به‌گ) ده‌ڵێت "له‌ساڵی 1252ی كۆچی (1836 ـ 1837ی زاینی) له‌دایكبووه".
مامۆستا عه‌لائه‌دینی سوجادیش ده‌ڵێت "له‌ساڵی 1830 (1246ی كۆچی) مه‌حوی له‌دایكبووه". كاكه‌ی فه‌لاحیش وتوویه‌تی "له1247ی كۆچی (1831 ـ 1832ی زاینی) له‌دایكبووه". باوكی خه‌لیفه‌ی شێخ (عوسمان سیراجه‌دینی) ته‌وێڵه بووه، ته‌مه‌نی مه‌حوی حه‌وت ساڵان بووه كه خراوه‌ته به‌ر خوێندن‌و ماوه‌یه‌ك لای باوكی خوێندوویه‌تی. دواتر بۆ خوێندن چووه‌ته شاری (سنه)و (سابڵا‌غ)و لای مه‌لا (عه‌بدوڵڵای پیره‌باب) خوێندویهتیو پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی‌و لای ناوداره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه خوێندویه‌تی.
دواتر مه‌حوی چووه بۆ (به‌غدا)و بووه به‌فه‌قێی زانای به‌ناوبانگی كورد (موفتیی زه‌هاوی)و ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی لای ئه‌و وه‌رگرتووه. دیسان مامۆستا عه‌لائه‌دین سوجادی ده‌ڵێت "پاش ئیجازه وه‌رگرتنی له‌ساڵی 1859ی زاینی‌دا، مه‌حوی بووه به‌مه‌لای مزگه‌وتی ئیمامی (ئه‌عزه‌م) له(به‌غدا)، به‌ڵام له‌ساڵی 1862ی زاینی‌دا شاری به‌غدای جێهێشووهو گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی‌و بووه به‌ئه‌ندامی دادگا، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1868ی زاینی‌دا به‌هۆی مردنی باوكییه‌وه ده‌ستی له‌كاری میری كێشاوه‌ته‌وه‌و بووه‌ته‌وه به‌مه‌لاو ده‌ستیكردووه بهوانهوتنهوه به‌فه‌قێكان".
(مه‌لا حه‌سه‌نی كوڕی مه‌لا عه‌لی قزڵجی)و (مه‌لا مه‌حمودی مه‌زناوه‌یی)و (مه‌لا سه‌عید ئه‌فه‌ندی‌و نایب ئۆغڵیی كه‌ركوك)و (مه‌لا عه‌زیزی موفتی سلێمانی) لهبهناوبانگترینی فه‌قێكانی بوون. هه‌ر به‌ڕێچكه‌ی باوكی‌دا، مه‌حوی ڕێگه‌ی ته‌ریقه‌تی گرتووه‌ته‌به‌رو بووه به‌خه‌لیفه‌ی شێخ (به‌هائه‌دین كوڕی شێخ عوسمانی) ته‌وێڵه.
وه‌ك مامۆستا (شێخ محه‌مه‌دی خاڵیش) له(موفتی زه‌هاوی)یه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، (مه‌حوی) له‌ساڵی 1291ی كۆچی كۆچی به‌رامبه‌ر به(1874 ـ 1875ی زاینی) له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌لایه‌ك له‌سلێمانییه‌وه نه‌فیكراوه بۆ به‌غدا. ناوبراو هیچی تری له‌باره‌ی ئه‌م نه‌فیكردنه‌و هۆكارهكهییو چۆنێتی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌حوییه‌وه نه‌نووسیوه.
(مه‌حوی)، له‌ساڵی 1883ی زاینی‌دا به‌پێی قسه‌ی مامۆستا (سه‌جادی) چووه بۆ حهجو له‌وێوه چووه بۆ ئیستانبوڵ‌و له‌ڕێگه‌ی پیاوماقوڵانی كورده‌وه له‌ئیستانبوڵ چاوی به‌سوڵتان (عه‌بدولحه‌میدی عوسمانی) كه‌وتووه. سوڵتان ڕێزێكی زۆری لێگرتووه‌و فه‌رمانیشیداوه خانه‌قایه‌كی له‌سوله‌یمانی بۆ بكه‌نه‌وه، كه ئێستا به(خانه‌قای مه‌حوی) به‌ناوبانگه، مهعاشێكیشی به‌ناوی خزمه‌تكردنی هه‌ژارانه‌وه بۆ بڕیوه‌ته‌وه، كاتێكیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی، تامردنی له‌سه‌ره‌تای شه‌شه‌ڵانی ساڵی 1324ی كۆچی (تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1906ی زاینی)، هه‌ر خه‌ریكی وانه‌وتنه‌وه بووه بهفهقێكانو بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایین‌و خزمهتكرنی موسڵمانان‌و بڵاوكرنه‌وه‌ی گیانی سۆفیه‌تی بووه. له‌یه‌كێك له‌ژووره‌كانی خانه‌قاكه‌ی خۆیشیدا بهخاكسپێراوه.
----------------------------------------------------------------
ئا: نارین ئه‌بوبه‌كر
سه‌رچاوه: ویكیپیدیا
ره‌بیع و گه‌شت كردن بۆ جیهانی كۆتایی ،كورته فلمێك كه شایسته‌ی سه‌یر كردنه
ئه‌م گرته ڤیدیۆییه‌ی خواره‌وه یه‌كێكه له به‌نێوبانگترین كورته فلمهكان كه تائێستا چه‌ندین خه‌ڵاتـی نێو ده‌وڵه‌تی وه‌گرتوه ، تیایدا باسی گه‌نجێك ده‌كات كه به ڕووداوی هاتو چۆ گیان له ده‌ست ده‌دات .
چیرۆكی ئه‌و ڤیدیۆییه بریتیه له ژیانی ڕۆژانه‌ی گه‌نجێكی موسڵمان به ناوی (ره‌بیع)ه ته‌مه‌نی 24 ساڵه و له ووڵاتـی ئوسترالیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات .
ره‌بیع هاوشێوه‌ی هه‌موو گه‌نجانی تر ، كۆمه‌ڵێك هیوا و ئاره‌زووی هه‌بو، به‌ڵام مردن ڕێگای پێنه‌دا كه خه‌ون و ئاواته‌كانی بێنێته دی .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ره‌بیع گه‌نجێكی موسڵمان بوو ، وه وه‌رزشوانێكی باش بوو ، نوێژه‌كانی له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام داد ، به‌لام كۆمه‌ڵێك ههڵةی هه‌بوو كه دوای مردنی خۆزگه‌ی ده‌خواست ئه‌و هه‌ڵانه‌ی نه‌كردبایه ، له خواره‌وه دیمه‌نه‌كان ببینه
ئاماده‌كرنی : عبدالرحمان رعود
خوێندنه‌وه‌ی : صاڵح سه‌قاف
به‌شی ڤیدیۆ
دیدو تێڕوانینی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
1- ئاین:
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ئاینی پیرۆزی ئیسلام, ئاینی فه‌رمی خه‌ڵكی كوردستانه‌و له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیدا خه‌ڵكی كوردستان به شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌و به‌بێ هیچ فشار‌و زه‌برو زه‌نگێك ئه‌م ئاینه‌ی هه‌ڵبژاردووه, ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێت له‌به‌رنامه‌كانیدا كار بۆ ئه‌وه بكات ئه‌م ئاینه وه‌ك بیروباوه‌ڕو یاسای ژیان بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو خه‌ڵك‌و حكومهتو دامه‌زراوه‌كانی تری كوردستان‌و تاكی كورد له‌سه‌ر ئه‌و ناسنامه‌یه په‌روه‌رده بكات, وێڕای ئه‌وه‌ی بڕوامان وایه پێویسته ڕێز له ئاینه‌كانی تر بگیرێت له كوردستاندا‌و هه‌ر كه‌سه‌و ئازاد بێت له پهرستشو موماره‌سه‌كردنی ئاینه‌كه‌ی خۆیاندا له كوردستان.
2- نه‌ته‌وه :
ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان بڕوای وایه میلله‌تی كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه وه‌ك هه‌ر تهتهوهیهكی تری دونیا خوای گه‌وره خاكێكی تایبه‌تی پێبه‌خشیوه كه ناوی كوردستانه‌و زمانێك كه زمانی شیرینی كوردییه‌و ئیراده‌یه‌ك كه ئازادییه. پێمانوایه گه‌لی كوردی سته‌مدیده مافی خۆیه‌تی كه خاوه‌نی كیان‌و ئاڵای تایبه‌ت به خۆی بێت‌و له سایه‌ی ئازاداییهكدا بژیت كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوه. بۆیه په‌یام به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێت له‌مباره‌یه‌وه كاربكات تا گه‌لی كورد‌و مافهكانیو ئه‌و ستهمو چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌رانبه‌ری ده‌كرێت به هه‌موو دونیا بناسێنێت.
3- هه‌رێمی كوردستان‌و دامه‌زراوه‌كانی:
ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێت سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان (ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی, حكومه‌تی ههرێمو سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی تر) كه به‌رهه‌می خوێنی شههیدانو خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی گه‌له‌كه‌مانن بپارێزێت‌و گه‌شه‌یان پێبدات‌و خه‌باتێكی دیپلۆماسی‌و حیواری بكات له‌گه‌ڵ دونیادا تا دۆست‌و دوژمنی كورد تێبگه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ی ئێسته له كوردستان هه‌یه كه‌مترینی ئه‌و مافانه‌یه خوای گه‌وره به میلله‌تانی خاوه‌ن ئاڵا‌و كیانی به‌خشیوه, هه‌روه‌ها په‌یام تواناكانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ تا ته‌واوی ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی ده‌ستورو گفتوگۆوه بگه‌ڕێنه‌وه سنوری هه‌رێمی كوردستان‌و ماف بۆ خاوه‌ن ماف بگه‌ڕێته‌وه, هه‌ر وه‌ك چۆن ڕه‌خنه گرتن‌و چاكسازیكردن له دامه‌زراوه‌كاندا به ئه‌ركێكی پیرۆزدهزانێت تا په‌تای گهندهڵیو مشه‌خۆری نه‌بێته سیمای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و به هۆیه‌وه خه‌ڵكی كوردستان له خزمه‌تگوزارییه‌كان بێبه‌ش ببن.
.
4- ڕه‌خنه:
ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ڕه‌خنه گرتن ده‌كاته یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی كاركردنی خۆی‌و هه‌وڵده‌دات له‌ڕێگه‌یه‌وه فه‌زایه‌كی مه‌عریفی وا بخوڵقێنێت به‌هۆیه‌وه سه‌رجه‌می وڵات له هه‌موو بواره‌كانه‌وه پێشبخات, چونكه بڕوامان وایه ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر پڕۆسه‌یه‌كی ته‌ندروسته‌و به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت له هه‌موو ڕووێكه‌وه كوردستان پێشبخرێتو مرۆڤی كورد هه‌نگاوێك زیاتر له گه‌لانی پێشكه‌وتوو نزیكبكاته‌وه.
5- ئازادیی‌و بیر‌و ڕای جیاواز:
ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان بڕوای وایه پێویسته مرۆڤ ئازادبێت له بیر‌و باوه‌ڕو بۆچوونهكانیداو هه‌ر فشار‌و ڕێگه‌یه‌كی توندوتیژ ڕه‌تده‌كاته‌وه كه ببێته هۆی زه‌وتكردنی مافی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و پێی وایه تاكه ڕێگه‌ی ڕاست‌و دروست له ژیاندا بریتییه له حیوار‌و گفتوگۆ و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه كه ده‌رفه‌تی گهشهسهندنو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و داهێنان ده‌خوڵقێنێ, بۆیه په‌یام ئه‌م بنه‌ما به‌رزو گرنگه ده‌كاته یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی ستراتیجی كاری‌و به‌رنامه‌و پڕۆگرامه‌كانی خۆی پێ ڕه‌نگڕێژ ده‌كات.
به‌شی ده‌رباره
بەهاكانی جاهیلییەت و سیستەمە تاغوتیەكان
پرۆفیسۆر حاكم موتەیری
وەرگێڕانی: شاهۆ قەرەداغی
وەرگێڕانی: شاهۆ قەرەداغی
ئیسلام بە دادگەری و دادپەروەری و یەكسانی هات لە پێناو ئەوەی كە نەفامی و سیستەمەكەی و ڕۆشنبیرییەكەی و دینەكەی و بەهاكانی تێك بشكێنێت. هەتا پێغەمبەر (درودی خوای لێبێت) لە (حجە الوداع) دا كە ڕوخساری ڕێگەی ئومەتی دیاری كرد دەفەرموێت "بێگومان هەموو شتێكی سەردەمی نەفامیم خستۆتە ژێر پێمەوە ، وە هەموو سوویەكی نەفامیش پووچەڵ كراوەتەوە". صحیح مسلم.
بەڵام ئەمڕۆ دەبینین نەفامی و بت پەرستی سەر لەنوێ گەڕاوەتەوە ، وە بە هەموو شێوەكان دەبینرێت و سیستەمی سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی گرتۆتەوە، وە سەر لە نوێ دەستی گرتووە بەسەر كۆمەڵگا موسوڵمانەكان دا!
سەر لە نوێ دیكتاتۆر و تاغوتەكان خەڵكیان كردووە بە بەندە و دەستیان بەسەردا گرتوون و كاروباریان بە بێ ویستی خۆیان بۆ بەڕێوە دەبەن و سیاسەتیان لە باتی دەكەن و یاسا بە هەواو ئارەزووی خۆیان دادەڕێژن و حوكمی خەڵكی دەكەن. وە سووی حەرام كراویش بە هەموو شێوەكانیەوە لە دام و دەزگای هەموو وڵاتە ئیسلامیەكان دا دەبینرێت ، كە ئەم دام و دەزگایانە لە تەنیشتی مزگەوتەكانن هەتا لە ماڵی خودا‌ش ، لەو شوێنەی كە ڕاگەیاندنی پێغەمبەری (د.خ) تێدا بڵاو بۆوە كە بریتی بوو لە پوچەڵ كردنەوەی هەموو سوویەكی سەردەمی جاهیلی و هەموو لایەن و بابەتەكانی تری سەردەمی نەفامی.
وە دەبینین ستەم و ستەمكاری و چینایەتی و چەوسانەوەی دینی و فیكری و سیاسی و چینایەتی لە واقیع دا بە شێوەیەكی فراوان بڵاو بۆتەوە كە لە پێشتر دا بوونی نەبووە.
بەوەش نەفامی و جاهیلیەتی نوێ لەگەڵ ئیسلامی نوێ دا دەژی لە ژێر سێبەری ستەمی دەسەڵات و تاغوتەكان و ڕازی بوونی پیاوانی ئاینی دەوروبەری ستەمكارەكان.
نەفامەكانی ئەم سەردەمە وایان دەزانی كە ئیسلام هاتووە بۆ ئەوەی تەنها نەفامی موشریكەكانی عەرەب بڕوخێنێت نەك هەموو جاهیلییەتێك كە مرۆڤایەتی لە پێش هاتنی پێغەمبەر (د.خ) لەسەری بوون.
وە گومانیان وابوو كە ململانێكە تەنها لەگەڵ لات و عوزادایە نەك قەیسەر و كیسرا و بەوەش بە نەمان و لەناوچوونی لات و عوزا نەفامیش نامێنێت! ئەم باوەڕە ناتەواوەیان هەبوو بۆیە ئێستا دەبینین نەفامی قەیسەر و كیسرا كە لە ناو نەتەوەكانی تردا هەبوو وە لە ناو عەرەب دا بوونی نەبوو هەتا لە سەردەمی نەفامیش دا كەچی ئێستا سەر لە نوێ گەڕاوەتەوە و سەر لە نوێ خەڵكی دەبنەوە بە كۆیلە و عەبدی ستەمكارەكان و تاغوتەكان و لە دڵی خۆیان دا گومانیان وایە كە موسوڵمان و یەك تا پەرستیشن! وە نەفامیەتێكی نوێ زیندوو بۆتەوە لەسەر پاشماوەی نەفامیە كۆنەكەی عەرەب بەناوی دینێكەوە كە خۆی لە ئەسڵ دا هاتووە بۆ ڕووخاندنی هەموو وێنەكانی نەفامی عەرەبی و نەفامی نەتەوەكانی تر! وە ئەمەش ڕاستگۆیی ئەو تێڕوانینە دەردەخات كە دەفەرموێت "ئیسلام بە غەریبی هاتووە و غەریبیش دەبێتەوە ، باشی و سەرفرازی بۆ غەریبەكان"صحیح مسلم.. پێیان فەرموو ئەوانە كێن؟ لە ڕیوایەتێك دا فەرمووی "ئەوانەن كە ئەوەی خەڵكی فەسادی دەكات ئەوان چاكی دەكەنەوە لەدوای من لە سونەتی من".الترمزی
پێغەمبەر (د.خ) لێبێت لە دوای كوشتنی أبو جهل لەسەری دەفەرموێ " ئەمە فیرعەونی ئەم ئومەتە بوو"( أحمد فی مسندە..) هەتا بیسەلمێنێت كە فیرعەونیەت تایبەت نەبووە تەنها بە فیرعەونی میسڕی سەردەمی حەزرەتی مو‌سا، بەڵكو فیرعەونیەت سیفەتێكە دەدرێتە پاڵ هەر كەسێك كە هەڵگری سیفەتەكانی فیرعەون بێت ، وە دیاردەیەكە لەوانەیە لە هەموو شوێن و سەردەمێك دا دووبارە ببێتەوە، هەموو خۆ بەزل زان و ستەمكارێك بە بێ حەق لەسەر زەوی فیرعونێكە و دەبێت ڕووبەرووی ببینەوە، هەموو تاغوتێك لەسەر زەوی فیرعەونێكە و پێویستە دژایەتی بكرێت.
وە مادام ئەبو جهل بوو بە فیرعون لەگەڵ ئەوە
ی پاشاش نەبوو بەڵكو تەنها لەبەر ئەوەی توند‌و خۆسەپێن بوو لەسەر بێ دەسەڵات و لاوازەكانی شاری مەككە، كەواتە ئەو سیفەتەش بەسەر ئەو دیكتاتۆر و ستەمكارانە دادەبەزێت كە هەڵدەستن بە ئازاردانی ملیۆنەها كەس و خوێنیان حەڵاڵ دەكەن و ماڵ و سامانیان دەخۆن و زیندانەكاینان پڕ كردووە لە مرۆڤی بێ تاوان بە شێوەیەك لە هیچ نەتەوەیەكی تردا ئەمە نەبینراوە... هەتا فیرعون بەو ستەم و دیكتاتۆرییەی خۆیشی ڕێگەی بە مووسا داوە كە گفتوگۆ و موناقەشەی لەگەڵ بكات.
مو‌سا بە فیرعەونی وت "باشە ئەگەر بەڵگەیەكی زۆر روون و ئاشكرایشم بۆ هێنای لەسەر ڕاستی خۆم؟ تۆ هەر زیندانیم ئەكەیت و باوەڕ ناهێنیت؟
فیرعون لە وەڵام دا وتی"ئادەی ئەگەر لە ڕاستگۆیانیت فەرموو بەڵگەكانت بێنە" الشعرا‌و30-31
وە ڕۆژێكیان دیاری كرد و ڕێكەوتن لە ڕۆژی (زینە)دا ڕووبەروو ببنەوە، بەڵام كاتێك فیرعون تووڕە بوو مۆڵەتی لە قەومەكەی وەرگرت بۆ ئەوەی مو‌سا بكوژێت، جا چی بەوانە بوترێت كە دەكوژن و دەبڕن و خەڵكی زیندان دەكەن و ئازاریان دەدەن و كەس پرسیاری هیچیان لێناكات و ئەوانیش هیچ خەمێك ناخۆن!
به‌شی بیروڕا
ئایا خیلاف له ئیسلامدا بوه‌ته هۆى فراوانكردنى ئیسلام یان بچوككردنه‌وه‌ى
ده‌گوترێ بوونی خیلاف له ئیسلامدا بووه‌ته هۆی فراوانكردنی ئیسلام نه‌وه‌ك تهسكردنهوه و بچووك كردنی، ئایا ئه‌م بۆچوونه چۆن لێكئهدرێتهوه؟؟
به‌ڵێ وایه، بوونی خیلاف له ئیسلامدا مایه‌ی فرانكردنی فیقهی ئیسلامی‌و تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیسلامه، ئه‌مه‌ش به دوو شێوه:
شێوه‌ی یه‌كه‌م: جه‌وهه‌ری ئیسلام بریتییه له كردنه‌وه‌ی عه‌قڵ و هاندانی بۆ پرۆژه دروستكردن..
شێوه‌ی دووهه‌م: ئیسلام له هه‌موو شتێك‌دا كه بڕیارێكی دابێت په‌راوێزێكی بۆ عه‌قڵ هێشتووه‌ته‌وه تا حه‌ره‌كه‌تی تێدا بكات، ئه‌و شته سیاسی بێت یان ئابووری یان جینائی یان سه‌ربازی یان میدیایی…هتد بێت.
•سه‌باره‌ت به شێوه‌ی یه‌كه‌م:
ده‌قه‌كانی قورئان‌و حه‌دیس باسێكی زۆری بیر‌و بیركردنه‌وه ئهكاتو خه‌ڵكی هانئه‌دات كه عه‌قڵ بخه‌نه كار‌و له “ئایه‌ته‌كانی گه‌ردوون و ده‌روون” وورد ببنه‌وه‌و یاسای لێدهربهێنینو ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه دین و ژینی خۆیانی پێبهرنهپێشهوه … ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت:
{أَوَلَمْ يَنْظُرُوا فِي مَلَكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ مِنْ شَيْءٍ وَأَنْ عَسَىٰ أَنْ يَكُونَ قَدِ اقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ} (الأعراف :١٨٥)
واته:ئه‌وه بۆ له مه‌له‌كوتی ئاسمانهكانو زه‌وی وورد نابنه‌وه، كێ ده‌ڵێ نزیك نییه “ئه‌جه‌ل”یان هاتبێیته پێشه‌وه!!
ــ وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (الروم :٢١)
واته: یه‌كێك له نیشانه‌كانی بوون و ده‌سه‌ڵاتی خوا ئه‌وه‌یه كه له خۆتان هاوسه‌ری بۆ دروستكردوون تا له‌وێدا بحه‌وێنه‌وه‌و سۆز‌و هۆگری یه‌كتری خستوه‌ته نێوانتان، ئالهمهدا به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر هه‌یه بۆ گه‌لێك كه بیربكه‌نه‌وه.
ــ أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ۚ كَانُوا أَكْثَرَ مِنْهُمْ وَأَشَدَّ قُوَّةً وَآثَارًا فِي الْأَرْضِ فَمَا أَغْنَىٰ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (غافر :٨٢)
ــ أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا ۖ وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ ۖ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ (الأنبياء :٣٠)
هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه ئه‌فه‌رمووێت “لعلكم تتفكرون”، “لعلكم تعقلون”، “لعلكم تتذكرون”.. هتد. ـ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌مووێت: “تفكر ساعه خیر من عباده شهر….” هتد.
پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم)به زۆر ڕێگا كاری له سه‌ر ئه‌وه كردووه كه خه‌ڵكی “عه‌قڵ”ی بجوڵێنێت:
ــ به پرسیاركردن له سه‌حابه‌ی خۆی…”اتدرون من المفلس”.. تا كۆتایی حه‌دیسه‌كه، “من اعجب المۆمن الیكم”… تا كۆتایی حهدیسهكهو هه‌روه‌ها، ـ به مه‌ته‌ڵ داهێنان لێیان.. “ئه‌و داره چییه كه هه‌رگیز گه‌ڵای ناوه‌رێت….” تا كۆتایی حه‌دیسه‌كه.
ــ به مشاوهرهكردن پێیان له “شه‌ڕ”و “ئاشتی”دا. ـ “اشیروا علی ایها الناس…” ـ”كێ بۆ فڵانه كار به‌كه‌ڵكه…”.
ــ هانیداون بۆ “ئیجتهادكردن”.. به معاذی كوڕی جه‌به‌لی فه‌رموو: چۆن قه‌زاوه‌ت ده‌كه‌یت له مه‌سه‌له‌یه‌كدا كه نه “قورئان”و نه “حه‌دیسی” له سه‌ر نه‌هاتووه .. معاژ وتی “اجتهد ولا الو” عه‌قڵم ئه‌خه‌مه كار‌و هه‌وڵی خۆم ئهدهمو كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌م “پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) قسه‌كه‌ی پهسهندكردو پشتیوانی لێ‌كرد.
به‌رهه‌می ئه‌م هاندان‌و عهقڵبازكردنه بریتی‌بوو له‌وه‌ی زانایانی ئیسلام به”ئیجتهاد”و “ئهقڵكاری” توانیان ئه‌و باڵه‌خانه گه‌وره‌یه له سیسته‌می “فیقهی ئیسلامی”و “بنه‌ماكانی فیكری ئیسلامی”و “به‌رنامه‌ی ڕه‌وشتی ئیسلامی”و “به‌رنامه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی” دروستبكه‌ن كه له مه‌یدانی یه‌كه‌میاندا پیاوانی گه‌وره‌ی وه‌ك: ئه‌بو حه‌نیفه‌و شافعی‌و مالیكو ئه‌حمه‌دی كوڕی حهنبهلو داودی ڤاهیریو ئیبن حهزمو ماوردیو ئیبن ته‌یمیه‌و سهدانو بگره هه‌زارانی تر توانیان ئه‌و سه‌روه‌ته فیقهییه گه‌وره‌یه دروست بكه‌ن كه یه‌كێكی وه‌ك “فهمبهری” ڕۆژهه‌ڵاتناسی مه‌جه‌ڕی ئه‌ڵێت: هه‌ر چه‌نده سه‌یری كتێبه فیقهییهكانی ئیسلام ئه‌كه‌م زۆر سه‌رنجم ڕائهكێشنو سه‌یرم له‌وه‌دێت چۆن موسڵمانه‌كان سیسته‌می حوكم‌و به‌رنامه‌ی هه‌موو بواره‌كانی ژیانیان له‌و فقهه‌وه وه‌رناگرن”.(26) له مه‌یدانی دووهه‌مدا پیاوانی وه‌ك “ئهشعهریو غه‌زالی‌و ماتوریدیو ئیبن خه‌لدون‌و باقهلانیو ئامێدی‌و ئیبن ته‌یمیه‌و ئیبن حهزمو محمد عبدهو ئیقباڵ لاهوری ….هتد”ی دورستكرد سه‌روه‌تێكی فیكری وایان به‌رهه‌مهێنا، به‌هه‌ق ئه‌توانی ناوی “قوتابخانه‌ی بیری ئیسلامی” لێبنێی …
له مه‌یدانی سێیه‌میشدا ئه‌و هه‌موو پیاوه‌ی وه‌ك “حه‌سه‌نی به‌صری”و “جنیدی به‌غدادی”و “حارسی موحاسیبی”و “عبدالقادری گه‌یلانی”و “مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی”و “ئیبن قه‌یمی جه‌وزی”و “ئیمامی نه‌وه‌وی… هتدی دروست كرد، كه ئه‌و تێورانهی ئه‌وان دایان هێنا بۆ په‌روه‌رده‌ی دهروونو گیان تائێستاش جێگه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی خوێنه‌وارو به ویژدانن ..
له مه‌یدانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامیشدا ئه‌و هه‌موو “بنه‌ماو به‌رنامه” بۆ په‌روه‌رده كردنی “تاك”و “خێزان”و “كۆمه‌ڵ” دانراوه‌و تا ئێستاش به‌شێوه‌ی “حیزب”و “كۆمه‌ڵ‌و رێكخراو” په‌یره‌ویان لێئهكرێتو ئه‌كرێت ناوی قوتابخانه‌ی په‌روه‌رده‌ییان لێبنرێت، ئه‌مانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام عه‌قڵه‌كان ئهجوڵێنێتو ده‌رگای حیوار‌و موناقه‌شه‌و “به‌رهه‌مهێنانی فیكری” به هه‌موو هێزێكه‌وه ئه‌خاته سه‌رپشت ـ پیاوانی گه‌وره‌ی وه‌ك “نورسی”و “حه‌سه‌ن به‌ننا”و “سید قطب”و “نه‌ده‌وی”و “زه‌هاوی”و … هتد. هه‌ندێكن له‌و پیاوانه‌ی له مه‌یدانی “به‌رنامه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی‌دا” ناویان دیار‌و له‌به‌رچاوه ..
(الكتانی) له كتێبی “التراتیب الاداریه فی الحكومه النبویه”دا ئه‌ڵێت: یه‌كێك له زانایانی مه‌زهه‌بی شافعی “پێنج سه‌د” حوكمی له‌م حه‌دیسه كورته ده‌رهێناوه “یا أبا عمیر ما فعل النغیر”.. “ئه‌با عومه‌یر” مناڵێكی بوو ته‌ڵحه‌ی ئه‌نصاری بوو، بولبولێكی هه‌بوو له‌ماڵه‌وه ناوی “نوغه‌یر” بوو، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)یش بۆ دڵدانه‌وه‌ی هه‌موو جارێك كه له مزگه‌وتدا ئه‌یبینی پێی ئه‌فه‌رموو “كاكه عومه‌یر هه‌واڵی نوغه‌یر چییه”؟! … ده‌رهێنانی سیستهمو یاساكان له”قورئان‌و حه‌دیس” لێكدانه‌وه‌ی عه‌قڵی و مشتومڕی نێوان زانایان بووه‌و ئه‌و هه‌موو كتێبه قانونییه‌ی به‌رهه‌مهێناوه به‌هۆی ڕه‌خنه‌و لێكدانه‌وه‌ی عه‌قڵییه‌وه، كه كۆنگره‌ی لاهای چه‌ند جار له ڕاسپارده‌كانیدا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه “شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌رچاوه‌یه بۆ یاسا دانان، چونكه ڕێگه‌ی به ئیجتیهاد داوه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌زهه‌بی فیقهی نه‌یوتبێت ئه‌وی تریان باسی كردووه.(27)
پێنجه‌م: ئیتر بائه‌وه بوه‌ستێت كه له سه‌ده زێڕینه‌كانی ئیسلامدا عه‌قڵی ئیسلامی چ به‌رهه‌مێكی گه‌وره‌ی پێشكه‌ش به مرۆڤایه‌تی كرد له هه‌ردوو مه‌یدانه گه‌وره‌كه‌ی شارستانێتیدا، “مه‌یدانی مه‌عریفه”و “مه‌یدانی ته‌مه‌ددون”و ئاوه‌دانی، ئه‌وه‌ش كه هه‌ر بۆ باس ئه‌شێت ئه‌وه‌یه ئه‌نجامی ئه‌م عهقڵكارییه ئه‌وه بوو كه موسڵمانان به‌ر له زۆربه‌ی خه‌ڵكانی تر گه‌یشتنه دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاكانی زانسته ئایینی و مرۆییه‌كانیش، بۆ نموونه بیرمه‌ندێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئهنوهرلجوندی پاش پشكنین و توێژینه‌وه‌یه‌كی ورد ئه‌ڵێت:
v”هیچ زانستێك نییه له‌م زانستانه‌ی كه ئێستا ئه‌خوێنرێن له قوتابخانه‌و دانیشتگاكاندا، مسوڵمانان سه‌ره‌تاكانیان نهوتبێتو دوای ئه‌وان په‌ره‌ی پێنه‌درابێت”.(28)
v”مسوڵمانه‌كان یه‌كه‌م كه‌س بوون كه بنه‌ماكانی “المنهج العلمی التجربی”یان دانا پاش ئه‌وه‌ی به ڕه‌خنه‌ی زانستی فه‌لسه‌فه تیۆرییه‌كه‌ی یۆنانیان ڕه‌ت دایه‌وه”.(29)
vمسوڵمانان یه‌كه‌م كه‌س بوون كه تیۆره‌كانی ئیغریقییان رهتكردهووه ده‌رباره‌ی فه‌له‌ك‌و دهریاكانو ئه‌وان بوون جادوگهرییو ئه‌فسانه‌یان بهتاڵكردهوهو له جێگه‌یدا باڵه‌خانه‌یه‌كی زانستی گه‌وره‌یان بینا كرد به تایبه‌تی له بواری (ته‌ندروستی)دا.(30)
v”فیكری ئیسلامی” خاوه‌نی بنه‌ماو ڕێسا‌و یاسای تایبه‌تی خۆیه‌تی له بواره‌كانی زانسته سیاسیهكانو زانستی ئابوری‌و مێژوو زانستی ده‌روونی دا، به‌پێی ئه‌و ئیجتهادو بۆچوونانه‌ی “ماوردی”و “فارابی”و “ئیبن خلدون”و “بێرونی”و “غزالی”و “ئیبن سینا” دایان هێنا..
vئه‌و بۆچوونه ئیسلامیانه‌ی كه فه‌یله‌سوفه‌كانی ڕۆژئاوا لێزانانه له‌ناو زانست‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆیاندا تواندویانهتهوهو سه‌رله‌نوێ دایانڕشتووه‌ته‌وه له سه‌رچاوه ئه‌سڵیه‌كانی خۆیان دووریان خستۆته‌وه. له بواری (فیكر‌و تهشریعو یاسا)دا، فیكری ئیسلامی باڵای له باڵای هه‌مووان به‌رزتره‌و .. تائێستاش مه‌شخه‌ڵه له‌ڕێگه‌دا (31)، ئه‌گه‌ر بڵێین فیكری ئیسلامی هه‌ندێ زیاده‌كاری بنه‌ڕه‌تی زیادكردووه بۆ بیری نوێ‌و هاوچه‌رخی ئێستا ئه‌وه به‌بێ گومان زیاده‌ڕه‌وی ناكه‌ی” . (32)
vئه‌و بنه‌مایانه‌ی (ئیبن خه‌لدون) ده‌رباره‌ی زانسته‌كانی عیمرانو ئاوه‌دانی دایهێناون تائیستاش بناغه‌ن بۆ زانسته‌كانی (مێژوو)و (ئابوری)و “سیاسهتو ئیداره.(33)
vغه‌زالی چه‌ند سه‌ده پێش دیكارت باس له”بنه‌ماكانی فه‌لسه‌فه‌ی شهك” ئهكاتو ئه‌ڵێت “فمن لم یشك لم ینظر ومن لم ینظر لم یبصر ومن لم یبصر بقی فی العمی والضلال..(34) واته: هه‌ركه‌س گومان نه‌بات ناگه‌ڕێت بۆ به‌ڵگه‌و هه‌ر كه‌س نهگهڕێـت بۆ به‌ڵگه هیچی لێ حاڵی نابێت‌و هه‌ر كه‌سیش له شت حاڵی نه‌بێت له‌ناو كوێریو لاڕێدا ئه‌مێنێته‌وه..
•سه‌باره‌ت به شێوه‌ی دووهه‌میش
كه ئیسلام په‌راوێزێكی بۆ هه‌موو بڕیارێكی داناوه، من ته‌نیا یه‌ك نمونه باسئهكهم له كایه‌ی سیاسه‌تكردندا تا بزانرێت ئه‌و په‌راوێزانه چه‌نده رۆڵی بینیوه له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئیسلام و فیقهی ئیسلامی‌دا…
ئه‌وه‌ی زانراوه ئیسلام درێژه‌ی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی دانه‌ناوه به‌ڵكو بنچینه‌كانی حوكمكردن (اصول الحكم)ی داناوه‌و ئه‌بێت ده‌وڵه‌ت و حوكم له‌سه‌ر ئه‌و پرهنسیپو بنه‌مایانه دابمهزرێتو به‌ڕێوه ببرێت، ئیتر دوای ئه‌وه درێژه‌ی حكومه‌تداری داوه‌ته ده‌ست عه‌قڵی پێگه‌یشتووی زانایان له هه‌موو چه‌رخێكدا… با ئه‌مه به نمونه بڵێین:
ئیسلام بڕیاری داوه حوكم ئه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مانه بوه‌ستێت:
1ـ ته‌نیا خوا (حاكمه) (إِنِ الْحُكْمُ إِلاَّ لِلّهِ) واته بڕیارێك كه خه‌ڵكی ئه‌بێت جێبه‌جێی بكهنو نه‌گۆڕبێت ته‌نها هی خوایه،چونكه ئه‌وه مایه‌ی پاراستنی شته پێویست و گرنگه‌كانی مرۆڤه.
2ـ سهرۆكو گه‌وره‌ی وڵات ئه‌بێت به ڕه‌زامه‌ندی گه‌لی موسڵمان دابنرێت.
ـ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ۆأُوْلِی اڵاَمْڕ مِنكُمْ).
ـ پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت: (من بایع اماما من غیر مشوره فلا یبایع علیه هو ومن بایع).
ـ عومه‌ر (ڕه‌زای خوای لێ بێت) ئه‌فه‌رموێت: “انما كانت بیعه ابی بكر فلته وقی الله شرها”.
ـ عه‌لی (ڕه‌زای خوای لێ بێت) ئه‌فه‌رموێت: “انه بایعنی القوم الذین بایعوا أبابكر وعمر وعثمان علی ما بایعوهم علیه، فلیس للشاهد ان یختار ولا للغائب ان یرد وانما الشوری للمهاجرین والانصار، فان اجتمعوا علی رجل وسموه اماما كان ذلك لله رضی”.(35)
3ـ كاروباری ده‌وڵه‌ت پێویسته به “شورا” بڕوات به‌ڕێوه.
ـ خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت (ۆأَمْرُهُمْ شُورَی بَیْنَهُمْ)، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: (ۆشَاوِرْهُمْ فِی اڵاَمْڕ).(36)
4ـ حوكم پێویسته “دادگه‌ریی” به‌رقه‌رار بكات.
ـ خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: (وإذا حَكَمْتُم بَیْنَ النَّاسِ أَن تَحْكُمُواْ بِالْعَدْلِ).
ـ پێغه‌مبه‌ر ئه‌فه‌رموێت: (مامن راع یسترعیه الله رعیه فیموت یوم یموت وهو غاش لرعیه لم یرح رائحه الجنه).
5ـ شه‌ریعه‌ت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی تهشریعهو نابێت یاسایه‌ك ده‌ربكرێت له‌گه‌ڵ شه‌رعدا پێچه‌وانه بێت.
ـ خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: {وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ} (المائدة :٥٠)، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: {أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ} (المائدة :٥٠)
{فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا}(النساء :٦٥)
ـ پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (ان الله لم یجعل شفا‌و امتی فیما حرم علیها).
6ـ دادگا سهربهخۆو ئازادبێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی تر بۆی نه‌بێت ده‌ست بخاته كاورباری ده‌وڵه‌ت. یاسا له سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه بێت.
ئیتر دوای ئه‌مه عه‌قڵه‌كان ئازادن له ئالیه‌ت دۆزینه‌وه‌دا بۆ هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی سه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی (داد)ی پێ به‌رقه‌رار بكه‌ن، یان (شورا)ی پێ جێبه‌جێبكه‌ن، یان (یاسادانان)ی پێئه‌نجامبده‌ن.. هتد.
ئیسلام په‌راوێزێكی زۆری له پرسه‌كانی ده‌وڵه‌تی جێهێشتووه بۆ خه‌ڵك‌و عهقڵاو به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژو خه‌ڵكی ئه‌و ڕۆژه بۆ نموونه:
ـ ناوی سه‌رۆكی وڵات، دروسته ناوی خه‌لیفه بێت، یان سه‌رۆكی وڵات بێت. یان ئه‌میر یان سوڵتان یان ڕابه‌ر.. هتد، ئیسلام هیچ ناوێكی (ته‌وقیف) نه‌كردووه، كه حه‌تمه‌ن ئه‌بێت ئه‌و ناوه بێت‌و ناوێكی تر به دروست نه‌زانێت.
ـ ئیسلام ڕێگه‌یه‌كی تایبه‌تی دانه‌ناوه بۆ دانانی خه‌لیفه، ئه‌كرێ به “هه‌ڵبژاردنی گشتی” بێت ئه‌كرێ نوێنه‌رانی خه‌ڵك هه‌ڵی بژێرن، ئه‌كرێ ڕیفراندۆم بۆیه‌ك كاندید بكرێ یان بۆ یه‌كێك زیاتر‌و كێبه‌ركێ دابنرێ‌و تا دێته سه‌ر یه‌كێكیان، وه هه‌روه‌ها.(37)
ـ ته‌مه‌نی سه‌رۆكی وڵات له ئیسلامدا دیاری نه‌كراوه، ئه‌كرێ تا مردن بێت، ئه‌كرێت بۆ ماوه‌یه‌ك بێت‌و كه‌ماوه‌كه‌ی ته‌واو بوو جارێكی تر ده‌رگای كێبه‌ركێ بكرێته‌وه له ئه‌وو له غه‌یری ئه‌و.
ـ ئیسلام ناوێكی تایبه‌تی دانه‌ناوه بۆ جۆری حوكم نه جمهوری نه پاشایو نه عه‌لمانی(38)،نه كه‌هه‌نوتی،به‌ڵكو ئیسلام نه (عه‌لمانییه) كه دین له ده‌وڵه‌ت جیابكاته‌وه، نه ده‌وڵه‌تی دینیشه سوڵته‌ی ئیلاهی بداته خه‌لیفه‌و قسه‌ی ئه‌و قسه‌ی خوا بێت. ئه‌بوبه‌كر پاش ئه‌وه‌ی بوو به خه‌لیفه وتارێكی دا‌و فه‌رمووی:( أما بعد فَإِنِّی ولیتكُمْ ولست بِخَیْڕكُمْ أَلا وإِن أقواكم عِنْدِی الضعِیف حَتَّی اخذ ڵهُ الْحق وإِن أَضعَفكُم عِنْدِی الْقوی حَتَّی اخذ مِنْهُ الْحق إِنَّمَا أَنا مُتبع ولست بِمُبْتَدعٍ فَإِن أَنا أَحْسَنت فَأَعِینُونِی وإِن زِغْت فقومونی أَقُول قولی هَذا ۆأَسْتَغْفِر الله لی ولكم).
ـ خه‌لیفه له ئیسلامدا ئه‌كرێ مه‌رجی بۆ دابنرێ، ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا بوو سه‌رۆك بێت‌و ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی تێدا نه‌ما ئه‌وه له‌سه‌ر كار لاببرێت یه‌كێكی تر دابنرێت..
ـ ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ئه‌كرێت كه‌م بن، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دابوو زۆر بكرێت ئه‌وه زیاد بكرێت، هه‌ر ناوێك بنرێت له‌و ده‌زگایانه ئیسلام ڕێگه ناگرێت، مه‌گه‌ر ناوه‌كه (عه‌به‌س)و (ناجوان) بێت، ئه‌كرێ وه‌زاره‌تێك ناوی “وزاره المڤالم” بێت ئه‌شكرێ ناوی (وه‌زاره‌تی داد) بێت.. ئه‌كرێ كاورباری (زانست‌و زانیاری) ناوی بنرێت “تربیه وتعلیم” ئه‌كری ناوی “وه‌زاره‌تی بیر‌و ڕۆشنبیری” بێت ئه‌كرێ ناوێكی تریشی ببێت.
ـ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی شورا، ئه‌كرێ دوو ئه‌نجومه‌ن بێت: یه‌كه‌میان كاریان “یاسا دانان” بێت‌و دووه‌میان كاریان “چاره‌سه‌ركردنی گرفتی دهوڵهتو میلله‌ت” بێت، یه‌كه‌میان ته‌نیا له زانایان‌و پسپۆڕانی ئه‌هلی (تهخهصوص) دروست بكرێت‌و دووهه‌میان له نوێنه‌رانی
میللهتو حزبهكانو ناوچه جیاجیاكان دروست بكرێت كه هه‌ریه‌كیان كێشه‌و گیروگرفتی میللهتو ناوچه‌ی خۆی بنووسێت، ئه‌نجومه‌نیش ڕێگه‌چاره‌یان بۆ دابنێ، ئه‌شكرێ به هه‌ر جۆرێكی تر بێت كه ئه‌و ڕۆژو سه‌رده‌مه ئه‌یخوازێت، گرنگ ئه‌وه‌یه “داد” به‌رقه‌رار بكه‌ن.. به‌هه‌رحاڵا ئیسلام له مه‌سه‌له‌ی حكومه‌ت داناندا ڕێگه به “ئیقتباس” ئهداتو هانی سهرۆكو ئه‌ندامانی شورا‌و هه‌موو موسڵمانان ئه‌دات كه “ئیقتباس” بكه‌ن بۆ پێشخستنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان..
ـ پێغه‌مبه‌ر h ئه‌فه‌رموێت: (الحكمه ضاله المۆمن انی وجدها فهو احق بها).
ـ هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: (علیكم بسنتی وسنه الخلفا‌و الراشدین المهدیین).
ـ پێغه‌مبه‌ری خوا h (رسائل مختومه)ی له ڕۆمو فارس وه‌رگرتووه، عومه‌ر یاسای “دهواوین”ی له فارس وه‌رگرت.. هه‌روه‌ها.
لێره‌دا خاڵێك زۆر گرنگه‌و هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه پێویسته ڕاستیبكهینهوه..ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بۆچی ئیسلام درێژه‌ی مه‌سه‌له‌كانی ده‌وڵه‌تی دانه‌ناوه؟ له وه‌ڵامدا به‌كورتی ئه‌ڵێین له‌به‌ر سێ هۆ:
1ـ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئیسلام ئه‌و درێژه‌یه دابنێ ئه‌وه ئه‌و درێژه‌یه ئه‌بوویه (دین)و لادان لێی بێدینی ئه‌بوو.
2ـ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درێژه‌ی حوكم له‌و ڕۆژه‌داو به‌و كۆمه‌ڵگه بچووك‌و سه‌ره‌تاییه جێبه‌جێ نه‌ئه‌بوو، ئه‌وه‌ش جۆرێك له “بێ موبالاتی” دروستئهكرد به‌رانبه‌ر یاسا‌و ڕێنماییه ئیسلامییه‌كان.
3ـ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌یدانی له (عه‌قڵ) ته‌سك ئه‌كرده‌وه‌و په‌راوێزی بۆ حهرهكهتكردن نهئههێڵاو له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه گه‌شه بهخۆیو كۆمه‌ڵگه بدات، خۆشی‌و كۆمه‌ڵگه‌ی تووشی قهیرانو قه‌تیسبوون ئه‌كرد، به‌ڵام ئیسلام وه‌ك وتمان بناغه‌كانی (حكم)ی داناوه‌و درێژه‌ی یاساكان و ئالیه‌ته‌كانی جێهێڵاوه بۆ خه‌ڵك‌و عه‌قڵی عاقڵان، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ئه‌و سه‌روه‌ته فیكری‌و فقهییه گه‌وره‌یه‌ش بكرێت ڕاستی ئه‌م خاڵه ده‌رده‌كه‌وێت كه عهقڵهیتهكان چه‌ند گه‌شه‌یان كردووه له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و یاسا‌و ڕێنماییانهدان..ئه‌م گه‌شه‌و فراوانبوونه‌ی فیكر‌و فیقهی ئیسلامیه چۆن له كایه‌ی سیاسی‌دا روویداوه به هه‌مان شێوه له كایه‌ی ئابووری و سه‌ربازی و سیستمی سزا‌و سیسته‌مه‌كانی په‌روه‌رده‌و فێركردن و میدیای ئیسلامی‌دا روویانداوه(40).
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌ڵێین بوونی جیاوازی ئیسلام تازهئهكاتهوهو فیقهی ئیسلامی فراوان ئه‌كات..
تێبینی:ئه‌م بابه‌ته به‌شێكه له چاوپێكه‌وتنێكی درێژی به‌ڕێز (م/ئیكرام كه‌ریم) كه(زانا محسن)له گه‌ڵیدا سازی كردووه..
به‌شی ئاینی
ئه‌میری كۆمه‌ڵ سه‌ردانی باكوری كوردستان ده‌كات
دوێنێ پێنج شه‌مه 12-12 ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بەرەو باكوری كوردستان بەڕێكەوت، بەڵام بەهۆی كەشوهەواوە سەردانەكی ئه‌نجام نه‌دا.
محمد حەكیم ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی هەواڵەكەی پێگه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پشت ڕاستكرده‌وه و رایگەیاند"دوێنێ مامۆستا عەلی باپیر بەرەو باكوری كوردستان چووە، بەڵام لەسنوری زاخۆ بەهۆی بەفربارینێكی زۆرەو نەیتوانیوە بگات باكوری كوردستان‌و گەڕاوەتەوە.
بەپێی زانیارییەكان سەردانەكەی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بۆ ئەوە بووە كە پڕۆسەی ئاشتی لەتوركیا لەگەڵ بەرپرسانی كوردی باكوری كوردستان‌و بەتایبەت بەدەپە تاوتوێ بكات.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانە مامۆستا عەلی باپیر چەند پەیامێكی لەگەڵ خۆشی‌دا هەڵگرتووە كە پەیوەندی بەپڕۆسەی ئاشتی‌و بارودۆخی سوریاوە هەیە.
بڕیاریشە لەدوای ئاسایی بوونەوەی كەشو هەوا سەردانی باكوری كوردستان بكات‌و پەیامەكەی بە بەدەپەو لایەنە كوردییەكانی تر بگەیەنێت.
به‌شی كاروچالاكیی
به‌شی كاروچالاكیی
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)