كورته‌یه‌ك له‌ژیاننامه‌ی (نالــــــــــی)
نالی ناوی خدر(خزر)هوكوڕی ئه‌حمه‌دی شاوه‌یسی
ئالی به‌گی مكایهڵییهلهگوندی ((خا و خۆڵ))له‌ده‌شتی
شارهزورهاتۆتهدنیاوه.به‌پێی
ڕێبازی خوێندنی ئه‌وسه‌رده‌مه له‌سه‌ره‌تاوه قورئانی پیرۆز‌و وهردهكتێبی فارسی
خوێندووهوچووهبۆ فه‌قێیه‌تی له‌پێناوی وه‌رگرتنی زانسته ئاینییه‌كاندا شار‌و
دێهاته قه‌تابخانه داره‌كانی به‌شێكی كوردستان گه‌ڕاوه و دواپله‌ی ئهوخوێندنهی
بڕیوه وئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتوه.ئهوشوێنا نه‌ی زۆر تیایامابوبێتهوهسنهو
سابڵاخ و زه‌ردی یاوای قهرهدغ و ههڵهبجهوسولهیمانین.له‌ته‌كیه‌ی قه‌ره‌داغیش
ڕیازیاتی لای شێخ عه‌لی مه‌لا خوێندووه له‌سلێمانی له‌مزگه‌وتی (سید حسن)لای
ملاعبدالله یڕهش بووه زۆرتر ده‌وری مهستعیدی له‌خانه‌قای مه‌ولاناخالید له‌سوله‌یمانی
ڕابواردوه هه‌روه‌ها گه‌لێكیشی له‌هه‌ڵه‌بجه‌و سولێمانی لائ شێخ عه‌وڵای خه‌رپانێ
خوێندوه .
خواڵێخۆشبوو موحمد ئه‌مین زه‌كی به‌گ ئه‌ڵێ:نالی
له‌ساڵانی 1215-1273ی كۆچی 1800-1856ی زاینی‌دا ژیاوه.دكتۆر مارف خه‌زنه‌داریش هه‌ر
هه‌مان مێژوو دیاری ئه‌كات ههروهادكتۆر كه‌مال فوئادیش .مامۆشتا علادین سجادیش
ئه‌ڵێ:1797ی زاینی‌دا هاتۆته دونیاوه و له 18550دا كۆچی دوای كردووه
وه‌هه‌موو ئه‌م مامۆستایانه ،مامۆستای سجادی
نه‌بێ مێژووی له‌دایك بوون و مردنی (نالی)یان وه‌ك یه‌ك دانا‌و به‌و پێیهنالی 56
ساڵ ژیاوه.ته‌نها به‌پێی بۆ چونه‌كه‌ی مامۆستای سجادی نه‌بێ 58 ساڵ ژیاوه .
نالی و ئه‌ده‌بی بێگانه:
نالی له‌سه‌ره‌تای چه‌رخی نۆزده‌هه‌م دا
ژیاوه له‌وسه‌رده‌مه‌دا زمانی باوی ئه‌ده‌بی بریتی بوه له‌زمانی عه‌ره‌بی و
فارسی و توركی چونكهكوردستان یان سه‌ر به‌ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی یان ئێران بووه‌و
زمانی ڕه‌سمی یافارسی یاتوركی بوه بێجگه له‌وه‌ش كه‌زمانی عه‌ره‌بی زمانی ئاینی
پیرۆزی ئیسلام بووه و كوردستانیش تێكڕا یه‌كێك بووه لهوهڵاته ئیسلامیه‌كان سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌كه نالی خۆیشی خوێنده‌وارێكی ئاینی ومهلابووه جابۆیه نالی ئه‌گه‌رچی به‌شی
زۆری شیعری به‌كوردی وتووه شیعره‌كانی وشه‌ی زۆری فارسیان به‌ده‌ستكاریه‌وه یابێ
ده‌ستكاری تیایه ههروههاوشهی زۆری عه‌ره‌بی و زاراوه‌ی ئاینی و زاراوه‌ی
زانیاریه ئاینیه‌كان وه‌ك فیقھ وئوصولی دین و مه‌نتیق و فهلهكیاتیان تیایهكهبهشێوهی
ئیقتیباس وتهلمیح به‌كاری هێناون ئه‌و شعرانه‌ی كهلهمووناجات ونزاو پاڕانه‌وه‌دا
وتونی هه‌موویان ئه‌نجامی ئه‌وكاره كاریگه‌ره كه‌ئاینی ئیسلام له‌ناخی ده‌روونیدا
كردوویه‌تی.
ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌ك لهخۆنراوهكانی:
حه‌ڵاڵی بێ نیكاحی حووری عینم
به‌جووتێ
نازیزی شه‌رع وفهتاوا
ههرچهندهگوناهی ده‌مه‌كه‌ت بارهلهسهرلێو
حه‌ددی چییه(نالی)كهبڵێ ماچه كه‌فاره‌ت
((حـــهڵاڵ)) و ((نــــیكاح)) و ((شـــهرع))
و ((فـــهتاوا)) و ((حـهدد)) و((كه‌فاره‌ت))له‌زاراوه‌كانی عیلمی فیقهن.
نالی و مه‌به‌ستی شیعری:
ئهومهبهستانهی كهلهشیعری نالی دا ڕه‌چاو
كراون ئه‌مانه‌ن.
1-دڵداری كه‌به‌شی هه‌ره‌زۆری شیعره‌كانی له‌م
جۆره‌یه.
2-وه‌سف ،هبهتایبهتی وه‌سفی به‌هاروو دیمه‌نی
سروشت و وه‌سفی حوجره شه‌ق و شڕه‌كه‌ی و لێهاتوی و بورده‌باری (كه‌ره‌كه)ی.
3-نزا‌و پاڕانهوهلهخودا.
4-بیری وڵات كردنه‌وه لهقهسیدهیهكدا كهبو
سالمی نارده‌وه به‌ناوی (قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور......)
5-لاواندنه‌وه‌و پیاهه‌ڵدانی پاش مردن غه‌زه‌له‌كه‌ی
لهمهڕوهفاتی سڵێمان پاشای بابان به‌ناوی (تانهگریا ئاسمان ته‌م وڵاتی دانه‌گرت...)،له‌گه‌ڵ
قه‌سیده‌كه‌ی كه‌وه‌ك ئه‌ڵێن به‌بۆنه‌ی مردنی باوكی حه‌بیبه‌وه كهوهتویهتی.
6-مه‌دح وپیاهه‌ڵدان :مه‌دحی نوری ڕوودباری
براده‌ری كهئهچێته حه‌ج،مه‌دحی سوپای بابان،مه‌دحی وڵات.مه‌دحی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)،مه‌دحی
مه‌كه‌و مه‌دینه.
ئاماده‌كردنی:توانا نعمان
چەند نموونەیەک لە ڕەوشتی پێغەمبەر سه‌لامی خودای لیبیت
چەند نموونەیەک لە ڕەوشتی پێغەمبەر سه‌لامی خودای لیبیت)...
١. خوای گەورە ئەفەرمووێ: {{ فَبِمَا رَحْمَەٍ مِنَ الڵّهِ لِنْتَ ڵهُمْ ۖ ۆڵوْ كُنْتَ فَڤًّا غَلِیڤَ الْقَلْبِ ڵانْفَچُّوا مِنْ حَوْلِكَ ۖ فَاعْفُ عَنْهُمْ ۆاسْتَغْفِرْ ڵهُمْ ۆشَاوِرْهُمْ فِی الْأَمْڕ ۖ فَإِژَا عَزَمْتَ فَتَۆكَّلْ عَڵی الڵّهِ ۚ إِنَّ الڵّهَ یُحِبُّ الْمُتَۆكِّلِینَ ) } .(آل عمران:159)
واتە: "بەهۆی سۆز و بەزەیی خوا بۆیان نەرم بوویت، وە ئەگەر دڵ ڕەق بویتایە ( ئەو خەڵکانەی لە دەورت جەم بوون) پەرتەوازە دەبوون لە دەورت، جا بیان بەخشە و داوای لێخۆش‌بوونیان بۆ بکە، ڕاوێژیان پێبکە لە کاردا، ئەگەر سووربووی لەسەر کردنی کارێک پشت بەخوا ببەستە، بەڕاستی خوا ئەوکەسانەی خۆش دەوێت کە پشتی پێدەبەستن".
لەم ئایەتە پیرۆزەوە بەدیار ئەکەوێت کە پێغەمبەری ئازیز (د.خ) کەسێکی نەرم بووە، وە دووربووە لە دڵ ڕەقی، دووبارە بۆمان دەر ئەکەوێ کە نەرم و نیانی خۆشەویستی زیاد ئەکات و خەڵکی لەدەورەت کۆ ئەکاتەوە، وە ڕەقیش بەرامبەرخەڵکی، خەڵکی لەدەورەت پەرتەوازە ئەکات، وە خوای گەورە باس لەوە ئەکات کە پێغەمبەر (د.خ) لە کارەکانیدا پشتی بەخوا بەستووە و ڕاوێژی بە هاوەڵانی کردووە، هەروەک لە چەندەها نموونەدا دیارە..
سێ سوودی ئەم ئایەتە پیرۆزە:
- هاوڕێیەتی و مامەڵە لەگەڵ خەڵکی بە نەرم و نیانی، خۆشەویستی درووست ئەکات لەنێوانمان، هەروەک ئەمە ڕەوشتی پێغەمبەر (د.خ) بووە..
- هەوڵدان و پابەند بوون بە لێ‌خۆش بوون و لە خەڵکی بوورین کارێکی جوانە..
- ڕاوێژ کردن لە ئیسلامدا کارێکی گەورەیە، پێویستە هەموو کەسێک لە کاتی پیویستیدا بیکات.
٢. خوای گەورە ئەفەرمووێ: " وَإِنَّكَ لَعَلَى خُلُقٍ عَظِيمٍ " ( القلم : 4 )
واتە: بەڕاستی تۆ لەسەر ڕەوشتێکی بەرزی.
ڕەوشت بەرزی پێغەمبەری سەروەرمان (د.خ) هێندە زۆر بووە تا ئەوڕاددەیەی خوای باڵادەست بە ئایەت ئەمەی پێ ئەفەرمووێت، جا ڕەوشت لەهەموو کار‌و هەستێکدا ڕەنگ ئەداتەوە، ئەمەش گشتگیرە..
ڕەوشتبەرزی پێغەمبەر (د.خ) خۆشەویستی ئەومان لا زیاد ئەکات..
٣. ئەنەس ئەفەرمووێ: پێغەمبەر (د.خ) هەرگیز قسەی ناشرینی نەکردووە، نەفرەتکەر نەبووە، ئەگەر سەرزەنشتی یەکێکی بکردایە، ئەیفەرموو ( ئەوە چیەتی ماڵی بە قور گیرێ./ البخاري
فــــــهزڵ و گـــــهورهیی ڕهوشــــــت جــــــوانی
فــــــهزڵ و گـــــهورهیی ڕهوشــــــت جــــــوانی
گـــــــــــرنگترین کاڵای سه‌ر ته‌رازووی ڕۆژی قیــــــــامهته
پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رموێ : ((ما من شی‌ء أثقل فـي میزان العبد یوم القیامة من حسن الخلق ))
واته : (( هیچ شتێک به‌ڕاده‌ی ڕه‌وشت جوانی قورس نیه له‌سه‌ر ته‌رازووی به‌نده له‌ڕۆژی دوای )) خوێنه‌ری خوشه‌ویستم وه‌کو که‌سێکی بێ گوناه مه‌ڕۆ به‌سه‌ر فه‌رموده‌که‌دا ... هه‌روه‌ها له‌خۆت بپرسه کوا شه‌و نوێژه‌کانم ؟ کوا ڕۆژوه‌کانی رۆژه زۆر گه‌رمه‌کان ؟ هه‌روه‌ها کوا کۆمه‌کی و ده‌سگرۆیی هه‌تیوان ؟ و کوا ...
به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (ص) دفه‌رموێ : (( أن أثقل شی‌ء یوضع في المیزان هو حسن الخلق ))
واته : (( قورسترین شت کهلهتهرازووی قیامه‌تدا دابنرێت بریتیه له‌ڕه‌وشت جوانی )) .
کــــــێ له بــــــــاوهڕداران ته‌واوترین بــــــــــــــــاوهڕی هه‌یه ..!!
پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رموێ : ((أکمل المؤمنینإیمانا أحسنهم أخلاقا))
واته :(( ته‌واوترین باوه‌ڕدار له‌ناو باوه‌ڕداراندا که‌سێکه چاکترین ڕه‌وشتی هه‌بێت )) هه‌روه‌ها ..
پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رموێ : (( وان احسن الناس إسلاما أحسنهم خلقا ))
واته :(( باشترین موسوڵمان که‌سێکه چاکترین ڕه‌وشتی هه‌بێت )) ، سبحان الله !! ته‌واوترینی ئیمانداران ئه‌وانه‌ن که‌باشترین ڕه‌وشتیان هه‌یه .
فــــــــــهرموون له‌گه‌ڵ ئه‌م نمونه‌یه ئه‌ی ئه‌وانه‌ی پێغهمبـــــــهر (ص)تان خۆشده‌وێ .
پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رموێ : (( إن أقربکم مني مجلسا یوم القیامة أحسانکم أخلاقا)
واته: (( به‌ڕاستی نزیکترین که‌ستان له‌قیامه‌ت و له‌کۆڕی من دا ئه‌و که‌سانه‌ن که جوانترین ڕه‌وشتیان هه‌یه ))
به‌ڵی جیاوازیمان هه‌یه له نزیکیمان له پێغه‌مبه‌ر (ص) به‌ڵام نزیکترین که‌سه‌مان له پێغه‌مبه‌ر و له کۆڕی پێغه‌مبه‌ر (ص)دا ئهوانهمانن که جوانترین ڕه‌وشتیان هه‌یه !!
ئه‌وانه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیزیان خۆشده‌وێ : جێگاتان له‌به‌هه‌شتدا جیاوازی هه‌یه ، هه‌تانه له‌به‌هه‌شتدا کۆشکه‌که‌ی دووره له پێغه‌مبه‌ری خوا ، هه‌روه‌ها هه‌تانه دورتره .. ئه‌ی چه‌ند ماته‌م و غه‌مبارین به‌هۆی دووریمان له‌پێغه‌مبه‌ری خوا له‌به‌هه‌شتدا .
لاحول ولا قوه إلا بالله .. ئه‌بێ حاڵی ئه‌وانه چۆن بێت کهلهدۆزهخدان .. ئه‌ی خوایه گیان بمان پارێزه .
زیــــــــــــــاترین شت که مرۆڤ بخاته به‌هه‌شته‌وه چــــــــــی یه ... ؟!!
پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رموێ : (( أکثر مایدخل الناس الجنة تقوی الله وحسن الخلق ))
واته :((ئه‌و شته‌ی زیاتر مرۆڤ ده‌خاته بهههشتهوهترسان له‌خوا و پارێزگاری سنوره‌کانی خوا‌و ڕه‌وشت جوانییه)) سبحان الله باڵاپۆشی گرنگترین شت نییه به‌ته‌نیا، وه ته‌نیا چاوپۆشین گرنگترین شت نییه به‌ڵکو گرنگترین شت وه شتێ که‌زۆرترین خه‌ڵک بخاته به‌هه‌شته‌وه له‌خوا ترسان و ڕه‌وشت جوانییه .
سبحان الله ئه‌م دوو سیفه‌ته به‌نمونه‌ی دوو هێڵی پانن ...!!!!
کـــــــــــێ به‌نده‌ی خـــوای خۆشده‌وێت له‌به‌ر خــــــــــــــــــوا ..!
فه‌رمو تۆ‌و ئه‌م فه‌رموده جوانه ، وه‌فدێک هاته خزمه‌ت پێغه‌مه‌ری خوا (ص) و وتیان : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا کێ به‌نده‌کانی خوای خۆشده‌وێت له‌به‌ر خوا ، فه‌رمووی :( أحسنهم خلقا) واته :( ئه‌وانه‌ی که‌جوانترین ڕه‌وشتیان هه‌یه )
ئایا دوای خۆشه‌ویستی خوا خۆشه‌ویستی هه‌یه .. ؟! هه‌روه‌ها ئێستا دوای ئه‌وه‌ی که‌زانیت ئه‌گه‌ر ڕه‌وشت جوان بکه‌یت ده‌بیته خۆشه‌ویسترین به‌نده له‌لای خوای گه‌وره .. چی ده‌که‌یت .
کــــــــــــێ خۆشه‌ویسترین که‌سه لای پێغهمبـــــــــــــهر (ص) ..!
پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رموێ : (( ألا أخبرکم بأحبکم إلي ، قالوا : بلی یا رسول الله ، قال : ألا أخبرکم بأحبکم إلي ، قالوا : بلی یارسول الله ، قال : أحسنکم خلقا ))
واته :(( ئایا هه‌واڵتان پێبده‌م کێ خۆشه‌ویسترین که‌سه له‌لای من وتیان :به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ، فه‌رموی : ئایا هه‌واڵتان پێبده‌م کێ خۆشه‌ویسترین که‌سه له‌لای من وتیان : به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر خوا ، فه‌رموی : ئه‌و که‌سه‌یه که جوانترین ڕه‌وشتی هه‌یه .
خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تی :(( سوره‌تی المطففین / ئایه‌تی 26)) واته :(( بۆئه‌وه با پێشبڕكی بکه‌ن پێشبڕکێ کاران )).
پێغهمبــــــــــهری خوا ئه‌وه‌ت بۆ مسۆگه‌ر و زامن دهکــــــــــــات .. !!
پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) ده‌فه‌رموێ :(( أنا زعیم ببیت فی أعلی الجنة لمن حسن خلقه ))
واته :(( من زامنی ماڵێکم له‌سه‌روو به‌هه‌شت بۆکه‌سێک که ڕه‌وشتی جوان بێت )) وشه‌ی (زعیم) به‌مانای زامنی دێت .. واته پێغه‌مبه‌ر خوا (ص) ماڵێکت له‌سه‌رووی به‌هه‌شته‌وه بۆ زامن ده‌کات ، به‌ڵام به‌مه‌رجێک ڕه‌وشت جوان بکه‌یت .. کێ زامنکهره ؟ بێگومان پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) .
چــــــــــۆن دڵـــــــــــی خه‌ڵکی ڕابگریـــــــــــن !!!
پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رموێ : ( إنکم لن تسعوا الناس بأموالکم ، فسعوهم ببسط الوجه وحسن الخلق ))
واته :(( ئێوه ناتوانن به ماڵ و سامان دڵی خه‌ڵکی ڕابگرن ، ده‌ی به‌ڕووخسار گه‌شی و ئاکار جوانی دڵیان ڕابگرن))
ئه‌ی خوایه ڕێنومایم بکه بۆ جوانترین ڕه‌وشت
یه‌کێک له دۆعاکانی پێغه‌مبه‌ر(ص) بریتی بوو :(( اللهم أهدنی لاحسن الاخلاق لایهدی لاحسنها إلا أنت))
واته :(( ئه‌ی خوایه ڕێنمویم بکه بۆ جوانترین ڕه‌وشت ، که‌س ناتوانێ ڕێنمونیکارم بێت جگه له‌تۆ)) .
سبحان الله !! پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) وادهفهرموێ له‌کاتێکدا خوای گه‌وره له‌م باره‌وه ده‌فه‌رموێ :( وإنك لعلی خلق عظیم) واته :( تۆ به‌ڕاستی خاوه‌نی ڕه‌وشتێکی مه‌زنیت)، به‌ڵام ته‌ماشاکه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که پێغه‌مبه‌ری خوایه ، به‌ڵام ئه‌و دۆعایه ده‌کات .. ئه‌وه چ جۆره پێداگرتنێکه !! هه‌وه‌ها چ جۆره سوربونێکه له‌سه‌ر ڕه‌وشت جوانی ، به‌ڕاستی جوانی فه‌رموو ((إن المؤمن لیدرك بحسن خلقه درجة الصائم القائم ))
واته:(( بێگومان که‌سی ئیماندار به‌هۆی ڕه‌وشت جوانیه‌وه ده‌گاته پله‌ی ڕۆژوه‌وان)) .
په‌روه‌ردگارا چۆن به‌جوانی دروستت کردم ئاوا ڕه‌وشتیشم جوان بکه
سبحان الله .. ئه‌مه لهدۆعا سه‌یره‌کانه .. ئه‌مه دۆعای پێغه‌مبه‌ری خوایه ، کاتێک که سه‌یری ئاوێنه‌ی ده‌کرد ده‌یفه‌رموو :(( اللهم کما حسنت خلقي فحسن خلقي)) واته :(( په‌روه‌ردگارا چۆن به‌جوانی دروست کردوم ئاواش ڕه‌وشتم جوان بکه ))
پرسیارێک له‌وپه‌ڕی گرنگیدا
وا گومان ده‌به‌م ئێستا په‌یوه‌ست بووین به‌ڕه‌وشت جوانیه‌وه .. هه‌روه‌ها کاتی ئه‌وه هاتووه بیر له‌و پرسیاره بکرێته‌وه ، ئه‌وه‌ش به ئه‌ندازه‌ی گۆشه‌یه‌ک وایه له‌و بابه‌ته‌دا ، ئه‌مه‌ش پرسیاره‌که‌یه : ئایا ڕه‌وشت ئه‌گه‌ری گۆڕانی هه‌یه ؟
هه‌روه‌ها بۆ ئاسانکردنی ئایا ڕه‌زیل و به‌غیل ده‌توانێت خۆی بگۆڕێت بۆکه‌سێکی به‌خشنده ؟ هه‌روه‌ها مرۆڤێکی توڕه ده‌توانێت ببێته مرۆڤێکی هێمن و له‌سه‌رخۆ ؟
ئایا ئه‌و ئافره‌ته‌ی شه‌رم ناکات ده‌توانێت خۆی بگۆڕێت و ببێته ئافره‌تێکی ڕه‌وشت به‌رز ؟
وه‌ڵامێکی ته‌واو
پێغه‌مبه‌ر(ص) ده‌فه‌رموێ :(( إن العم بالتعلم ، وإنما الحلم بالتحلم، وإنما الصبر بالتصبر))
واته:(( به‌ڕاستی زانست به‌فێر بوونه ، به‌ڕاستی دانایی بهدانابونه ، به‌ڕاستی ئارامی به ئارامگرتنه)) به‌و شێوه‌یه پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) بنه‌مایه‌کی داناوه که ئاماژه به‌وه ده‌کات ، ڕه‌وشت ئه‌گه‌ری گۆڕانی هه‌یه ، هه‌روه‌ها نه‌که‌یت متمانه به‌خۆت بکه‌یت که هه‌رگیز گۆڕانت به‌سه‌ردا نایه‌ت ، ئه‌وه قسه‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه.
نمونه‌یه‌کی ڕوونکردنه‌وه
بێگومان ده‌رون وه‌کو جه‌سته وایه ، جه‌سته به ناته‌واوی دروست ده‌کرێت (منداڵ) پاشان گه‌شه ده‌کات وگه‌وره ده‌بێت به خواردن .. هه‌روها ده‌رونیش به ناته‌واوی دروست ده‌بێت گه‌شه ده‌کات به تێکۆشان له‌سه‌ر ڕه‌وشت .
ڕات چۆنه به‌رامبه‌ر ئه‌م لێکچواندنه ؟ سبحان الله !! .. ئه‌گه‌ر جه‌سته نه‌خۆش که‌وێت پێویستی به‌ده‌رمان هه‌یه بۆ چاکبونه‌وه‌ی ، هه‌روه‌ها زۆر جار ده‌رمانه‌که تاڵه ، هه‌روه‌ها ده‌رونیش ڕه‌وشتی خراپی وه‌های تێدایه پێویستی به‌ئارامگرتن و تێکۆشان هه‌یه .
چۆن عه‌یبه‌کانم بزانم ؟!
هه‌ندێ که‌س پرسیار ده‌که‌ن : چۆن عه‌یبی خۆم بزانم تا بیگۆڕم ؟
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین : عه‌یبی خۆت له‌ڕێگای چوار شته‌وه ده‌زانیت :
1) هاوڕێیه‌کی دڵسوزت که ئامۆژگاریت ده‌کات .
2) دوژمنه‌کانت ، چونکه ستایشت ناکه‌ن و موجامه‌له‌ت ناکه‌ن.
3) ئاماده‌بوون له‌وانه زانستیه‌کاندا .
4) ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر(ص) بخوێنه بۆئه‌وه‌ی ڕه‌وشتی خۆتی پێ بپێویت.
پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) نمونه‌یه‌کی جوانه بۆ ئێوه
هه‌موو به‌لگه‌کانمان له زنجیره‌کانی ڕه‌وشتدا له پێغه‌مبه‌ره‌که‌مانه‌وه (ص) به‌وته‌و به‌کرده‌وه‌کانی . په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ :(سوره‌تی الأحزاب /ئایه‌تی 21) واته : (به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ری خوا (ص) بۆ ئێوه نمونه‌یه‌کی جوان و چاکه ) هه‌روه‌ها بزانه که پێشه‌وامان محمد(ص) تاکه که‌سێکه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌دا که له‌ژیانیدا هه‌موو پێویستیه‌کی مرۆڤی تێدایه که په‌یڕه‌وی بکات .، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ژیانی له پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌وه تا وه‌فاتکردنی ته‌نها 23 ساڵ بوو .. ئێمه ناتوانین بۆ نمونه په‌ێره‌وی پێشه‌وامان عیسا پێغه‌مبه‌ر بکه‌ین ، چونکه حه‌زره‌تی عیسا تۆ وه‌ک گه‌نجێکی تازه پێگه‌شتو ده‌توانیت په‌یڕه‌وی ڕه‌فتاره‌کانی بکه‌یت بۆ موجاهه‌ده‌ی ده‌رونت و خواپه‌رستی له‌دونیادا .. به‌ڵام ده‌توانیت وه‌ک پیاوێکی خیزاندار په‌ێره‌وی بکه‌یت ؟ نه‌خێر چونکه ئه‌و ژنی نه‌هێنابوو ، هه‌روه‌ها ناتوانین په‌یڕه‌وی حه‌زره‌تی سوله‌یمان بکه‌ین ، چونکه سوله‌یمان ده‌توانین وه‌ک فه‌رمان ڕه‌وایه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ند و سوپاسگوزار و چاکه‌کار په‌ێره‌وی بکه‌ین ، به‌ڵام ئایا ده‌توانین وه‌کو مرۆڤێکی هه‌ژار و خۆڕاگر په‌یڕه‌وی بکه‌ین ؟ نه‌خێر ، چونکه ئه‌و هه‌رگیز هه‌ژار نه‌بووه .
به‌ڵام کێ هه‌ژار و دووڵهمهند بوو ، کێ باوک و باپیر بوو ، کێ عازه‌ب و ژنهاوهر بوو ، پێشه‌وامان پێغه‌مبه‌ر(ص) ده‌زانین هه‌رگیز له‌ژیانیدا تایبه‌تمه‌ندی نه‌بووه ، هه‌روه‌ها ئێمه په‌یوه‌ندیه‌کانی بهژنهکانییهوه ده‌زانین .. هه‌روه‌ها وردترین شت ده‌رباره‌ی ده‌زانین ، پێغه‌مبه‌ر(ص) هه‌رگیز هیچ لایه‌نێکی ژیانی نادیار و ته‌م و مژاوی نه‌بووه .. به‌ڵکو کتێبێکی کراوه بووه .
ئایا پێغه‌مبه‌ر(ص) خۆشده‌وێت ؟!!
هه‌ندێ که‌س به‌پێێ پێویست وابه‌سته‌ی پێغه‌مبه‌ر(ص)نه‌بوون ، ئه‌ی که‌واته ئه‌وه چۆن ئه‌نجام ئه‌درێت ؟!!
ئایا پێغه‌مبه‌ر(ص) خۆشه‌ویستره لای تۆ که‌م سێ شته ؟!!
پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رموێ :( لا یؤمن أحدکم حتی أکون أحب إلیه من نفسه و ولده وماله )
واته: (هیچ که‌سێک له‌ئێوه باوه‌ڕی نیه تاوه‌کو منی له(خۆیی) و( ماڵ )و( منداڵی )خۆشتر نه‌وێ ).
بۆچی له نوێژدا دووجار کڕنووش ده‌به‌ین و جارێک ڕکووع ده‌به‌ین..؟؟
پیاوێک پرسیاری له ئیمامی عه‌لی (خوای لێ ڕازی بێت) کرد: بۆچی دوجار
کڕنووش ده‌به‌ین و جارێک ڕکووع ده‌به‌ین..؟؟
بۆچی هه‌روه‌ک یه‌ک ڕکووع ده‌به‌ین بۆ یه‌ک کڕنووش نابه‌ین؟
ئیمامی عه‌لی (خوای لێ ڕازی بێت) وه‌ڵامی دایه‌وه: شتێکی ڕوون و ئاشکرایه
کڕنووش بردن زیاتر ملکه‌چی و خشووعی تێدایه زیاتر له ڕکوع بردن ، له کڕنوش بردندا
مرۆڤ به‌نرخترین و به‌ڕێزترین ئه‌ندامی که ناو چاویه‌تی ده‌خاته سه‌ر بێ نرخترین
شت که خاکه وه‌ک هێمایه‌ک بۆ به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره ، وه ملکه‌چی و خۆ به‌که‌م
زانین له گه‌وره‌یی و باڵاده‌ستی خوای گه‌وره‌دا. پاشان ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ی خوێند: بسم الله الرحمن الرحيم ( منها خلقناكم
و فيها نعيدكم و منها نخرجكم تارةً أخرى).یه‌که‌م جار که کڕنووش ده‌به‌یت واته (منها خلقناكم) مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه
له خاک دروستمان کردوون ، له‌شمان و بنه‌ڕه‌تمان وه بوونمان له خاکه .کاتێک کڕنووشی دووه‌م ده‌برێت ئه‌وه‌ت بیرده‌خاته‌وه که جارێکی تر ده‌گه‌ڕێیته‌وه
بۆ خاک، پاشان سه‌ر به‌رز ده‌که‌یته‌وه واته جارێکی تریش زیندوو ده‌کرێیته‌وه و
له خاک دێیته‌وه ده‌ره‌وه....!!!
شه‌هید مه‌لاعلی
ساڵی 1953 منداڵێکی دووانه به ناوی:"ئه‌حمه‌د و حسێن" له خێزانێکی جوتیار و هه‌ژار له گوندی "به‌ربه‌رد"ی ناحیه‌ی "ماوه‌ت"ی سه‌ر به قه‌زای شارباژێڕ له دنیایه‌کی بچوکی چه‌وساندنه‌وه‌ی نا ئاساییه‌وه،هاته ناو دنیایه‌کی فراوانتری چه‌وساندنه‌وه!ناوی ته‌واوی"حسێن مه‌ولود ئه‌حمه‌د خدر حسێن" ناسراو به "مه‌لا عه‌لی".
ساڵی 1958 له‌ده‌ست چه‌وساندن
ه‌وه‌ی چینایه‌تی و ده‌ره‌به‌گی چونه‌ته گوندی"کۆکه"ی ناحیه‌ی"سورداش".
ساڵی 1959-1960 له خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی "چه‌رمه‌گا"ناونووس کراوه..
ساڵی 1962-1963 دوای سوتانی گونده‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه پۆله‌کانی سه‌ره‌تایی له"سه‌رچنار"و"ماوه‌ت"و"چه‌رمه‌گا" ته‌واوکردووه..
ساڵی 1966-1967 چۆته خوێندنگه‌ی ناوه‌ندی"الوطن"له سلێمانی و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا چۆته ڕیزه‌کانی یه‌کێتی ی قوتابتانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان..
ساڵی -1972 چۆته خوێندنگه‌ی ئاماده‌یی سلێمانی به‌شی ئه‌ده‌بی،هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا به‌هۆی زنجیره‌ی ڕۆشنبیرییه‌وه له ڕیزی"کۆمه‌ڵه"دا ڕێکخراوه و گه‌شه‌کردنی خێرای پێوه دیاربووه..
ساڵی 1974 چۆته ناوچه‌ی سورداش و هه‌ر له‌وێ کراوه به لێپرسراوی ڕێکخراوی"تۆڵه"له پاییزی هه‌مان ساڵدا چۆته‌وه سلێمانی و پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ته‌واوکردووه..
ساڵی 1975-1976 چۆته زانکۆی سلێمانی،کۆلێژی ئاداب به‌شی"کوردی"و تا قۆناغی دووه‌می خوێندووه،ئیتر که فه‌رمانی گرتنی له لایه‌ن ڕژێمی خوێنڕو سێداره‌ی له‌به‌غداوه بۆ ده‌رده‌چێ به‌رده‌ستیان ناکه‌وێ و ڕۆژی 11-5-1977 خۆی گه‌یاندۆته ڕیزه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان..
ڕۆژی 30-1-1979 له کاتێکدا بۆ کارێکی شۆڕشگێڕانه له‌گه‌ڵ هاوڕێی "د. مارف"عوسمان عه‌بدولڕه‌حمان عه‌سکه‌ری ئه‌چێت بۆ گونده‌کانی ناوچه‌ی سورداش له گوندی"کرژه"دووژمن پێیان ده‌زانێت و به هێزێكی به‌هێزه‌وه گه‌مارۆ ئه‌درێن،پاش به‌رگرییه‌کی توند بریندار ده‌کرێ و به برینداری له‌گه‌ڵ هاوڕێی ناوبراودا ده‌ستگیر ده‌کرێن..
له‌دوای گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و ئازاردانێکی زۆر له زیندان و ده‌زگا دڕنده و سیخوڕه‌کانی ڕژێمی"صدام"دا شێرانه دان به خۆیدا ده‌گرێ و مهردانهسهریان بۆ دانانه‌وێنێ،له ڕۆژی 6-6-1979 له‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی ناوی دادگای"هه‌ی ئه‌ی خاصه‌ی که‌رکوک"یان لێناوه به ڕواڵه‌ت مه‌حکه‌مه ئه‌کرێ و بڕیاری له سێداره‌دانی ده‌درێت..
له‌دوای ده‌رچونی فه‌رمانی لهسێدارهدانیهوه تا ڕۆژی جێبه‌جێکردنی خنکاندنه‌که‌ی که ته‌نیا مانگ و نیوێکی خایاندووه شه‌وی "22-23-7-1979"له قه‌سابخانه‌که‌ی موسڵ له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی تری که ناویان"ئه‌ڵوه‌ند عومه‌ر حسێن"و"عه‌لی عالی حسێنه"ه له سێداره ده‌درێن وه‌کو چه‌ندین تێکۆشه‌ری دیکه‌ی کورد ته‌رمه‌کانیان نه‌که‌وتۆته ده‌ست که‌س و کاریان و له‌وێ نێژراون له "وادی
عگال
گه رچی به ره و دوا ماڵی ژین به ڕێوه م
یه که م ماڵی نه مردنم دیاره لیوه م
به شم چونکه مردنی ناو جێ نییه
شادم که دوا هه ناسه ش به پێوه م
شه هید مه لا عه لی :زیندانی موسڵ، به شی سێداره١٠\٦\١٩٧٩
یه که م ماڵی نه مردنم دیاره لیوه م
به شم چونکه مردنی ناو جێ نییه
شادم که دوا هه ناسه ش به پێوه م
شه هید مه لا عه لی :زیندانی موسڵ، به شی سێداره١٠\٦\١٩٧٩
كورته‌یه‌ك لهسهرنهخۆشی مهلاریـــــــــــا
مه لاريا
مه
لاريا يه كێكه لهونهخؤشيه سه‌خته‌كان له‌جيهان دا,كه خه مڵێنراوه ساڵانه نزيكه
ى (500) ملیۆن حاڵه تى توشبون ههيهونزيكهى (700)ههزاربۆ(2.7)مليۆن كه‌س ده‌مرن
به‌هۆى ئه‌م نه‌خۆشيه‌وه.
ئه‌م
نهخۆشيهساڵی 1889 له‌لايه‌ن دووپزيشكهوه دۆزرايهوهبهناوهكانى (كارلس لويس و
لافيران ),
ئه‌م
نهخۆشيهبههۆى جۆرهپاراسيتێكه وه‌دروست ئه‌بێ به‌ناوى (plasmodium), وه زياتربڵاوهله ناوچه‌كانى ئاسيا وتوركيا وئه فريقا ....هتد.
وه‌ئه م نهخۆشيهده گوازرێتهوهلهڕێگهى جۆرهمێشولهيهكهوهبهناوى(anopheles mosquito).
له‌نيشانه‌كانى
ئه‌م ئه‌م نهخوشيه :
1-له‌رزوتا
2-ئا
ره‌ق كردنه‌وه
3-هه‌ندێ
جاركهم خوێنى
4-گه‌وره‌بونى
سپڵ وجگه ر
ئه‌م
نهخۆشيهدهگوازرێتهوهلهڕێگهى:
1-گواستنه‌وه‌ى
خوێن
2-دايك
بۆ منداڵه‌كه‌ى له كاتى سكپڕى يان منداڵبون
3-به
كارهێنانى سرنجى پيسبوو
له‌كاتى
هه بوونى نيشانه كان ده‌بێ به‌زوترين كات سه‌ردانى دكتۆربكهى بۆوه رگرتنى چاره‌سه‌رى
پێويست وهئهگهرى دواكه‌وتنى نه‌خۆش له‌سه‌ردانى پزيشك له وانهيهببێتههۆى
مردن .
ڕاجی شاعیر له‌چه‌ند دێرێكدا...
راجى ناوى ته‌واوى (مه‌لا عهبدوررهحمانى كورى مه‌لا
ئیبراهیم)هلهتیرهى مكایه‌ڵى هۆزى جافى شاره‌زوورییه باپیرى ناوى مه‌لا مه‌حمودى
كورى بارامهكهناسرابوون له ساڵى (1912)له‌شارى( كۆیه )له‌دایك بووه دایكى
ناوى (هه‌مین)ه كچى حاجى قادرى كۆیه به‌ڵام نه‌ك حاجى قادرى شاعیر. له‌ساڵى(
1920)و له‌ته‌مه‌نى (8)ساڵیدا له‌لاى باوكى ده‌ستى به‌خوێندن كردووه له‌دێى (گهڵهنێرى)ى
سه‌ربه‌ناحیه‌ى (چناران)ى قه‌زاى رانیهدواى ئه‌وه‌ى هێزێكى له خوێندن وهرگرتووهچۆته
كۆیه له‌قوتابخانه ناوه‌ندییه‌كان خوێندویه‌تى له‌ساڵى (1926)دابۆ هه‌وڵى خوێندن
له‌ناوچه‌كانى مهرگهوسولهیمانى وخۆشناوهتى دا گه‌راوه له ساڵى (1929)دا
هاتۆتهوهبۆقوتابخانه گه‌وره‌كانى كۆیهبهراستى به ههمووزانستهكانهوهخهریك
ماوه‌و موتاڵاى كتێبه‌كانى قوتابخانه رهسمیهكانیشى كردووه وه‌كو (حیساب و هه‌نده‌سه‌و
جه‌برو جوگرافیا‌و..هتد)زۆر تێكۆشاوهو كه گیر‌و گرفت ومونافهسهى نێوان قوتابى
دینى وقوتابى ره‌سمى لابه‌رێ وبرایه‌تى زانیارى په‌یدا ببێ تا به چاوى خۆى دیتى
راجى له‌زانستى (نحو،صرف،منتق،به‌لاغه،به‌یان،عه‌قائید،اَصول وفروع)شاره‌زایى پهیداكردووهلهساڵى
(1937)بروانامه‌ى دواى مه‌جلیسى عیلمى وه‌رگرتووه له‌لاى خوالێخۆشبووجهنابى(مه‌لا
به‌هادین كورى مه‌لا شێخ ته‌یب-ئیمام وخهتیبى مزگه‌وتى بایز ئاغاى كۆیه‌و لاى ئه
ندامانى مه‌جلیس كه بریتى بوون له(مه‌لا صادقى دایه خه‌جێ ومه‌لا عه‌لى باداوهیى
وحاجى مه‌لا ئیبراهیمى زینۆیى و وه‌كیلى قازى شه‌رعى وكاتبى عه‌دل بروانامهكهى
له‌لایه‌ن ئهوبهرێزانهوهبهژمارهى(56)لهتهئریخى 1356/2/18)كۆچى به‌رامبه‌ر
به 1937/4/29)زاینى به‌م دهرهجانهى خواره‌وه‌ته سدیق وئیمزا كراوه))((((''راجى''
له (1939/9/22)ژنى هێناوه كه‌ناوى مامزى كچى عه‌بد بووه له‌شارى كۆیه له‌به‌ر
ئه‌وه له‌ژنى یه‌كه‌م خودا هیچ منداڵى پێ ره‌وا نه‌دیت و زۆر سارد‌و گه‌رمى له‌ته‌مه‌نى
خۆیدا چێشت ودرهختى ژیانیشى به‌ره‌و پیرى ده‌رۆیشت بۆیه ژنێكى دیكه‌ى هێناوهراجى
له‌م ژنه‌ى دوه‌مى چوار كچ وپێنج كورى بووه) راجى لهگوندهكانى قوڵقوڵه وخهرابهو
گهڵهنێرى سابوراواو كرژهو به‌كره‌جۆ بهمهلایهتى وكارى جووتیارییه‌وه ژیانى
گوزه‌راندووه /تاكو له‌رۆژى شه‌ممه رێكه‌وتى 1969/12/6به هۆى نه‌خۆشییه‌وه
كۆچى دواى كرد له‌گۆرستانى به‌كره‌جۆ به خاك سپێردراوه
:نمونه‌یه‌ك له‌هۆنراوه‌كانی
کەوتەوە باوەشی ڕەقیب،
هەر وەکو قاوت و ڕەشەبا
ئەزانی چۆنە حاڵی دڵ،
لەگەڵ گوڵی دەمی وەتەن؟
ڕاستە ئەپشکوون بە خودا،
ئەم بە سەبۆ، ئەو بە سەبا
هۆزی بە سۆزی کوردی من،
دەمێکە سەر بە زامەوەن
بۆ دەس و باوەشی وەتەن،
بێجگە تەما، چ شک دەبا؟
وەختە بخنکێ بێ هەوا،
هەناوی بێ شەهیقە وا
خوێناوی پیس و پاکژی،
دانەی سپیشی لا ئەبا
سپڵ و زگت چ هاتووە، لە
خانە هێندە دانیشی؟
گەڕیدە چەندە چاپوکن،
تێتووە ئەپێچن لە عەبا
تۆی وەکو پووش و کا لە
شەو، کوردی پەرێشانی وەتەن
دوژمنە کێشای تەمەنت،
چاوی خشاندە کارەبا
ئێستە خەریکی چی بڵێی،
لەم هەموو ئاو‌و ئاگرە؟
وا پڕە چاوت لە نم و،
هاتووە لووتت بە لەبا
بێکەسی وەک ئێمە وەتەن،
خۆشی لە تەبیاتی کەسێ
بێت‌و بکۆڵێ جگەرت،
هەروەکو میکرۆب لە تەبا
بۆ دڵی ڕووناکی چەمەن،
نەغمەمە (ڕاجی)، هاتە جۆش
لە مێشکی خۆ دەئاخنن،
بیری بەهێزم، ئودەبا

نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ى وێنه‌ى بێ ئابرِوو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
خوشكان ......برایانى بهرِێزم
ئه‌م نامه‌یه بكه‌ره به‌ڵگه بۆ خۆت نه‌ك ببێته به‌ڵگه له‌سه‌رت،خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێ :{إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (19) سورة النــور
واته:ئهوكهسانهى كه‌ئه‌یانه‌وێ بهدرِهوشتى بڵاوبێته‌وه له‌ناوئیمانداراندا ئه‌وه سزایه‌كى به‌ئێشیان بۆهه‌یه له‌دونیاو دوارِۆژدا.ئایا ئه‌زانى بڵاوكردنه‌وه‌ى یان گۆرینه‌وه‌ى وێنه‌ى بێ ئابرِوانهو حه‌رام خراپه‌یه‌كى جاریه‌یه؟ واته تاوانه كه‌ى و تاوانى ئه‌وه‌ش كه بڵاوى ده‌كاته‌وه بۆ تۆ ده‌بێت هه‌تاوه‌كو بۆ لاى خواى گه‌وره دهگهرِێیتهوه و ته‌وبه ده‌كه‌ى؟
رِازیت به‌وه‌ى دایكت یان خوشكت ئه‌و وێنانه ببینن ؟ ئه‌ى ئه‌و موسڵمانانه برات نین؟
به چ شتێك وه‌ڵامى پهروهردگاردهدهیتهو ه كاتێ پرسیارت لێ ده‌كات ده‌ربارى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و وێنانه له رِۆژى دوایى دا ؟
ئایا ده‌زانیت تاوانى هه‌موو ئه‌وانه‌ى سه‌یرى ئه‌و وێنانه ده‌كه‌ن له ئه‌ستۆى تۆدایه؟
ئایا ده‌زانیت باڵانسى تاوانه‌كانت زیاد ده‌كه‌ن به زیاتر گۆرِینهوه و بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و وێنانه ته‌نانه‌ت دواى مردنیشت؟
ئایا ده‌زانیت : بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م وێنانه له ناو خه‌ڵكیدا دواى مردنت ده‌بێته هۆى سزادانت له ناو گۆرِ تا هاتنى قیامه‌ت؟
براى بهرِێزم خوشکی بەڕێزم بیر بكه‌ره‌وه
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ : {قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ} (30) سورة النــور
واته : خواى گه‌وره به پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ : (به موسڵمانان بڵێ چاوپۆشى بكه‌ن له سه‌یركردنى حه‌رام و داوێنیان بپارێزن ئه‌وه پاكترو چاكتره بۆیان خواى گه‌وره ئاگاداره به‌وه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن)
براى بهرِێزم خوشکی بەڕێزم بیر بكه‌ره‌وه
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ : ( اضمنوا لي ستا من أنفسكم أضمن لكم الجنة : اصدقوا إذا حدثتم ، وأوفوا إذا وعدتم ، وأدوا إذا أتمنتم ، واحفظوا فروجكم ، وغضوا أبصاركم ، وكفوا أيديكم ) . ( حسنه الألباني
واته : (ئه‌گه‌ر گرنتى شه‌ش له نه‌فسى خۆتانم بۆ بكه‌ن گرنتى به‌هه‌شتان بۆ ده‌كه‌م : رِاستگۆ بن ئه‌گه‌ر قسه‌تان كرد،به وه‌فا بن ئه‌گه‌ر په‌یمانێكتات دا، ئه‌گه‌ر ئه‌ماناتتان لا بوو بیگێرِنهوه، داوێنتان بپارێزن ، چاوتان له سه‌یركردنى حه‌رام بپارێزن ،.........)
براكه‌م ئه‌وه‌ى تۆ پێى هه‌ڵده‌ستى به بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌ره‌ڵایى و گه‌نده‌ڵى ده‌ژمێررێت ، دڵه‌كان ده‌مرێنێت ،بێ ئاگاكردنى خه‌ڵكه له یادى خواى گه‌وره ،بزانه نه‌زه‌ركردن و سه‌یركردنى حه‌رام هۆیه‌كه بۆ زیناكردن ، به‌ئاگابه نه‌وه‌ك بكه‌ویته داوی یه‌وه ، ئه‌وه‌ى به‌هۆى ئه‌و وێنانه‌وه بكه‌وێته داوى زیناوه گوناهه‌كه‌ى بهگهردنى تۆیه ....بگهرِێنهوه بۆ لاى خواى په‌روه‌دگار تا كات له ده‌ست نه‌چوه
پاشان ئه‌گه‌ر تۆ شاره‌زاى له به‌كارهێنانى ئینته‌رنێت دا بۆ چى دینى پیرۆزى ئیسلام سه‌رناخه‌یت و هه‌ر خراپه‌یه‌ك هه‌بێت نه‌هى لێ بكه‌یت..

إِنَّ النَّفْسَ لَأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّي ۚ إِنَّ رَبِّي غَفُورٌ رَحِيمٌ (( ٥٣یسف
واته نه‌فس و ده‌روون هه‌میشه فه‌رمان به‌خراپه ده‌دا مه‌گه‌ر كه‌سێ خوای په‌روه‌ردگارم خۆی ڕه‌حمی پێبكاو له‌پیلان و فرت و فێڵی بیپارێزێ به‌راستی په‌روه‌ردگارم زۆر لێبورده‌یه بۆ هه‌ڵه‌و تاوانه‌كان، زۆریش دلۆڤان و میهره‌بانه، به‌رامبه‌ر به ته‌وبه‌كاران.
وه‌رگیراوه
ناری له چه‌ند دێڕێكدا بناسه
مەلا کاکە حەمە کوڕی مەلا ئەحمەد ناسراو بە ناری
(١٨٧٤-١٩٤٤) شاعرێکی کورد خەڵکی ناوچەی مەریوان بووە. ھۆنراوەکانی نالی و مەحوی
کارییان تێکردووە و وشەی «ناری»ی کردووە بە نازناوی ھۆنراوەی خۆی. ناری یەکێکە لە
شاعیرەکانی رێبازی کلاسیزمی کوردی
ناوی کاکە حەمەیە و کوڕی مەلا ئەحمەدی کوڕی مەلا
محەمەدی کوڕی مەلا عەربدولڕەحمانە. لەساڵی ١٨٧٤ دا لە گوندی کیکن لە ناوچەی
مەریواندا ھاتۆتە دنیاوە. لە تەمەنی شەش ساڵیدا لای باوکی دەستی بەخوێندن کردووە،
قورئان و پەڕتووکە وردەڵەکانی تەواوکردووە، ئینجا بەفەقێتی بەدوای خوێندن لە مەریوان،
سنە، پێنجوێن، سلێمانی، بانە، سابڵا‌غ، وان، باشقەڵا، ھەولێر و ڕەواندز گەڕاوە. لە
ڕەواندز لای مامۆستا ئەسعەدە فەندی خەیلانی ئیجازەی مەلایەتی لە ساڵی ١٨٧٩
وەرگرتووە و گەڕاوەتەوە بۆ کیکن. پاشان بە داوای حسێن بەگ مالکی بێلوو چووە گوندی
بێلووی نزیک بە مەریوان و بە دەرس وتنەوەوە خەریک بوە تا ساڵی ١٩٤٤ کۆچی دوایی
کردووە و ھەر لە بێلوو بەخاک سپێردراوە.
ناری لە ئەو کەسانەیە لەگەڵ ئەوەدا کە ھۆنراوەی ئایینی و غەرامیی ھەیە، گەلێک ھۆنراوەی نیشتمانیشی ھەیە. لە دۆستانی بە ناوبانگی ناری ئەتوانین ئاماژە بکەینە سەر تاھیر بەگی جاف و شێخ مەحموودی حەفید کە گەلێک ھۆنراوە و پەخشانی زۆر

جوانی بۆ داناون
رووخساری ھۆنراوەکانی
کێشی عەرووزی عەرەبی بەکارھێناوە.
یەکێتی قافیەی پاراستووە.
وشەی عەرەبی و فارسی لە ھۆنراوەکانیدا دیارە.
گرنگی بەوشەکاری و ڕازاندنەوە داوە، لە وشە دەربڕین و بەھرەی وشە ئاراییدا شارەزاییەکی بەتوانا بووە.
ئارەزووی لە جیناس لە شێعردایە. بۆ نموونە ئەم شێعرە:

بە
شمشێری مەلالەت بوو، کەوا جەرگی مەلا لەت بوو
بەڵێ مەشھووری ئافاقە مەلا نیوەی مەلالەت بوو
بە پیکی خەم لە سەر سنگی کەلالەت، گەوھەری قەلبی
وەھا لێدا زەمانە، دەستی بشکێ وەک کەلا لەت بوو
ناوەڕۆکی ھۆنراوەکانی
لەڕووی ناوەڕۆکەوە ئەم مەبەست و بابەتانە بەئاشکرا
لە ھۆنراوەکانیدا دەدرەوشێتەوە:
دڵداریی و خۆشەویستیی
ستایشی ئایینی
نیشتمانپەروەریی و نەتەوایەتی
دڵداریی و خۆشەویستیی
ستایشی ئایینی
نیشتمانپەروەریی و نەتەوایەتی
نموونەی شیعرێکی دڵداری لای ناری:
چاوەکەم من بۆیە دایم
کار‌و پیشەم زارییە
حاکمی چاوت لەگەڵ من مایلی غەدارییە
شۆڕش و ناڵینی کەس بێ وەجھو بێ عیللەت نییە
ئاھی من فەریادی بولبول ئیشی بێ غەم خوارییە
من ھەر ئەو رۆژە دەسم شۆری لەڕۆحی خۆم کەدیم
حەزرەتی خوون خواری ئەبرۆت مەشرەبی خوونخوارییە
گەر دەپرسی بۆچی بێ نەشئەو مەلوول و عاجزی
روومەتی زەردم عەزیزم شاھیدی بێ بارییە
کەم بە خەندە بێ بەلامۆ حەیفە تەعنەم لێ دەدەی
لێم گەڕێ توبێ و خودا ئەم جارە دەردم کارییە
دڵ لەشامی پەرچەمی رووتا بەدایم بێ خەوە
چونکە کێشکچی لەشەودا عادەتی بێدارییە
حیکمەتی پڕ مەسئەلەی کوڵمت لەبۆ کێ حەل دەبێ؟
ھەر سەحیفە سەد ئیشارەو رەمزی تێدا جارییە
خاڵی رووخسارت ھیدایەت بەخشە، شەرحی زوڵفەکەت
قازی ئاسا حاشیەی ئەگریجەگەکانت لارییە
رووت وەکوو ئاتەش موژەت وەک شیشە ئەبرۆت قیمەکێش
میڕوەحەت زولف و کەبابت جەرگی پارەی نارییە
وه‌رگیراوه له ( كتێبخانه‌ی كوردی ئه‌وین )
..
نالي لوتكه‌ي ئه‌ده‌بي كورديه....
نالي لوتكه‌ي ئه‌ده‌بي كورديه
بهشاهيدي گه‌وره ئهديباني وه‌ك مسعود محمد‌و محمدي مه‌لا كريم ومعروف خه‌زنه‌دارو چه‌ندان كه‌سايه‌تي تري ئه‌م بواره نالي شاعير باڵاترين شاعيري كورده، كه شعره‌كاني له‌و په‌ڕي ره‌وان بێژيدان، تا ئێستا چه‌ندين نامه‌ي ماسته‌رو دكتۆرايان له‌سه‌ر نوسراوه، شعره‌كاني نالي هه‌ڵگري واتاي جۆراوجۆرن، وه‌لێ به‌داخه‌وه به‌گوێره‌ي ئه‌م كه‌سانه‌ي كه سه‌رقاڵي ديواني ئه‌م شاعيره گهورهبوينه، تائێستا سه‌رجه‌م شعره‌كاني نهدۆزاونهوهتهوه.
حــــهناییی کـــردووه پـــهنــجـهی بــه خــوێناوی دڵـــی زارم
ئه‌مه ڕه‌نگه شههــادهت بێ که کـــوشتهی ده‌ستی دڵـدارم
گــوتم: ئایــا بـــه زاری خۆت ده‌پرســی حــاڵـی زاری مــن ؟
بــرۆی هێنایه یه‌ک، وه‌ک شــکڵی (لا) یه‌عنی که بـــێزارم
عه‌جه‌ب ئه‌ستێره شه‌و هه‌ڵدێ له ترسی خوسره‌وی خـاوهر
به ڕووی تـــۆم دیده هـــهڵنایێ شــه‌و و ڕۆژ، ئــهرچی بێـدارم
گهبیبی من ده‌بـــێ ده‌خڵی هه‌بـێ، صـاحیب ئیشاره‌ت بــێ
مـه‌گـــه‌ر چـــاوت بزانێ من له‌به‌ر چی مـــه‌ست و بیـمـارم!
به سه‌روم وت که ڕاسته سه‌رکه‌ش و به‌رزی، که‌چی له‌رزی:
کـــه فه‌رقیشم بــگاته ئـــاسمان بـــه‌نده‌ی قـــه‌دی یـــارم !
له شیرینیی ئه‌تۆ، ئه‌ی خوسره‌وی تــه‌ختی زه‌مین، ڕه‌نــگه
بـــــگـاتـــه ئـــاسمانــــی بێسـتــوون فه‌رهـــادی هـــاوارم
برۆت باڵی هوما سایه‌ی سـه‌ری سوڵطانی حـــوسنت بــوو
خهگت هات و وتی: من ناسیخی گـــوغــرایــی خـــونــــکارم
سه‌راپـــا هـــه‌روه‌کـــوو حــــه‌ڵقـه‌ی زرێ په‌روێزه‌یی خــوێنم
بــــه یــه‌ک یـــه‌ک تیری مـــوژگـــــانی زرێ دۆزت بـــریندارم
حـــه‌مایێل کــه ده‌مــی تێغت له حه‌ڵقه‌ی گه‌ردنی (( نــالی))
مـــه‌گـــه‌ر تێـراو ببم بـــه‌و ڕه‌نـــگه، تینووی ســـاعیدی یارم

وهگیراوهلهواڵی به‌ڕێز
Ismael Taha
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)