پیرمێردی شاعیر له شعرێكیا ده‌ڵێ ..
ئه‌گێرنه‌وه ئه‌ڵێن سه‌رده‌مێ
به‌رخێ تینوو بوو هاته سه‌رچه‌مێ
له‌ولاوه گورگێك به‌فێڵ و درۆ
له‌گه‌ڵ به‌رخه‌كه كه‌وته گفت و گۆ
وتی تۆ كاری چه‌وت و چێڵ ئه‌كه‌ی
به‌رخه‌كه ئاوم له‌سه‌ر لێڵ ئه‌كه‌ی
به‌رخه‌كه وتی : گه‌وره‌م كه‌ی وایه
ئه‌مه‌ی تۆ ئه‌یڵێ ی زۆر ناره‌وایه
ئاوێ له‌لای تۆ به‌ره‌و لای من بێ
ئه‌بێ چۆن چۆنی و چۆنها لێخن بێ
گورگه‌كه وتی به‌رخی ناله‌بار
له‌بیرت نایه جوێنه‌كانی پار
به‌رخه‌كه وتی گه‌وره‌م سه‌ردارم
به‌رخی ئه‌مساڵم نه‌وه‌ك هین پارم
خۆ تۆ فه‌رموت پار پارم نه‌دیوه
ته‌نها سێ مانگم ته‌مه‌ن بریوه
گورگه كه وتی واشبێ ته‌واوه
باوك‌و باپیرت جنێویان داوه
ئه‌بێ ئه‌م تۆڵه‌ت هه‌رپێ برێژم
كه‌ڵبه‌م له دونگی نه‌رمتا بچێژم
له‌سایه‌ی ده‌ستی جه‌وری سته‌مكار
ئه‌چه‌وسێته‌وه بێ ده‌ستی هه‌ژار
ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی كه ئاو ناخواته‌وه ، وه ئه‌گه‌ر خواردییه‌وه ده‌مرێت !!!
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( وجعلنا من الما‌ء كل شئ حي] الأنبياء 30 واته هه‌موو شتێكمان له ئاو دروستكردووه !!!
وه هه‌مووشتێكیش له‌م ژیانه‌دا پێویستی به ئاوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بژێت ، وه ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو زینده‌وه‌رانه .
به‌ڵام زانایان ئاژه‌ڵێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه هه‌رگیز ئاو ناخواته‌وه ، وه ئه‌گه‌ریش خواردییه‌وه ده‌مرێت ..
پیكه‌وه با ئه‌و ئاژه‌ڵه بناسین ..
ئه‌و ئاژه‌ڵه ( كه‌نغه‌ر) ه كه له بیابانه‌كانی ئوسترالیا ده‌ژێت .. هه‌رگیز ئاو ناخواته‌وه و ئه‌شتوانێت بژێت ..
وه كێشه‌كه‌ی له‌نێوان 60 بۆ 70 كیلۆ دایه ..
هه‌ركاتێك ئاوی خوارده‌وه مردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( وجعلنا من الما‌ء كل شئ حي] الأنبياء 30 واته هه‌موو شتێكمان له ئاو دروستكردووه !!!
ئه‌م ئایه‌ته بۆ سه‌رجه‌مه و ناتوانین بڵین هیچی لێ جیابكه‌ینه‌وه ..
ئێستا ده‌چینه سه‌ر زانستی زینده‌وه‌رزانی :
كاتێك لێكۆڵینه‌وه له‌م ئاژه‌ڵه‌ڵه ده‌كه‌ین ده‌بینین كه سه‌ره ڕای هه‌بوونی كۆئه‌دامه‌كانی ( هه‌رس و هه‌ناسه و سوڕان ) كارگه‌یه‌كی تایبه‌تی دروستكردنی ئاوی هه‌یه كارگه‌یه‌ك به‌ته‌واوی واتا كارگه‌یه !!!
ئه‌م ئاژه‌ڵه جۆره خۆراكێك ده‌خوات كه وشكه ( زۆر وشك ) هه‌یچ دڵۆپه ئاوێكی تیانییه !!به‌ڵام دوای هه‌رسكردنی له كۆئه‌ندامی هه‌رسیدا گازی ( هایدرۆجین ) ( H ) ثةيدا دةبێت ،، وه هه‌مووشمان ده‌زانین كه ئاو له دوو گه‌ردی هایدرۆجین و گه‌ردێكی ئۆكسجین پێك دێت (H2O)
ئه‌م ئاژه‌ڵه ئۆكسجین له هه‌واوه وه‌رده‌گریت و له كارگه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ دوو گه‌ری هایدرۆجین تێكه‌ڵی ده‌كات و ئـــــــاو دروست ده‌كات له ناوه‌وه‌ی له‌شیدا ....
مازوه‌ته‌وه بڵێین سوپاس بۆ ئه‌وو خوایه‌ی كه باشترینی دروستكارانه ..
ڕێگربه له‌وه‌ی كـــه فەیسبوکەکەت هاک بکرێت
خۆت لە هاککەرەکان بپارێزە وڕێگربه له‌وه‌ی كـــه فەیسبوکەکەت هاک بکرێت
لە بەشی Login Notificatiosn نسەح ببده لە Email کە هەر کەسێک چوە ئەکاونتەکەتەوە بە ئیمەیڵ ئاگادارت ده‌كاته‌وه ..
لە خوارەوە نوسراوە Trusted Contacts لەوێدا 3 بۆ 5 کەسی سیقە پێکراو هەڵبژێرە کاتێک هاک کرای ئەوكه‌سانه بۆت ئەهێننەوە
لە بەشی Login Approvals.... ئەمە زۆر گرنگە و لەو بەشەدا سەح بدە لە Requies a security code...... ئینجا هەر کەسێک لە برۆوسەرێکی
نادیاروە هاتە ئەکاونتەکەتەوە داوای پرسیارە نهێنیەکەتی لێ ئەکا کە تۆ داوناوە....
بۆ خوشكه‌كه‌م ئامینه...!!
سيد قطبو/ هه‌ردی ئه‌نوه‌ر
ئامینه گیان! له‌م روَژگاره‌دا هه‌ندێك وا حساب ده‌كه‌ن كه داننان به گه‌وره‌ی خوای گه‌وره، به مانای هیچ و پووچی ئینسان و كه‌م بوونه‌وه له رێز‌و حورمه‌تی ئینسانه له‌م بوونه‌دا. توَ بڵێی، خوای گه‌وره و ئینسان له گه‌وه‌ره‌ی و هێزدا دژی یه‌ك بن و مونافه‌سه‌ی یه‌كتر بكه‌ن...! به‌لاَم بڕوای من وایه كه هه‌ر ئه‌ندازه‌ییه‌ك ئێمه‌ی ئینسانه‌كان، هه‌ست به گه‌وره‌ی و خوای گه‌وره بكه‌ین به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ش هه‌ست به رێز‌و و حورمه‌تی خوَمان ده‌كه‌ین، چونكه دورستكه‌راوی ده‌ستی ئه‌م خواییه‌ن!! ئه‌وانه‌ی كه‌وا گومان ده‌به‌ن به ئینكاری كردن و بچوكردنی خوای گه‌وره بتوانن خوَیان به‌رز بكه‌نه‌وه، كه‌سانێكی بێ نرخ و كه‌من كه دیدو بوچَوونیان ئه‌وه‌نده كورته و سنوورداره كه به‌ر پێی خوَیان به زه‌حمه‌ت ده‌بینن...
وه واش ده‌زانن كه ئینسان له كاتی بێ ده‌سه‌لاَتی و بێ توانای پێش گه‌وره بوونی خوَی به ناوی خواوه په‌نای بردوه و ئێستاش كه له ئه‌وپه‌ڕی ده‌سه‌لاَتی و هێزدایه ئیتر پێویستی به‌و نییه و توَ چی ده‌زانی؟! له‌وه ده‌چێ هێزو سه‌روه‌ت په‌رده‌یه‌ك بێت بدرێت به‌سه‌ر چاو و دڵیانه‌وه كه له كاتی بێ توانیاییندا!! به‌لاَم راستیه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه‌و زوَر به‌جێیه، كه ئینسان هه‌رچه‌ند توانا‌و ده‌سه‌لاَتی زوَر بێت، زیاتر هه‌ست به گه‌وره‌یی خوای گه‌وره ده‌كات، چونكه له‌و كاته‌دا هێزێكی گه‌وره له خوَیدا ده‌بینێت، پێویسته سه‌رچاوه‌كه‌شی له بیر نه‌كات! ئه‌وانه‌ی كه‌ئیمان و بڕوایان به گه‌وره‌یی خوای گه‌وره هه‌یه، نه ته‌نیا خوَیان به بچوكی و هیچ و پووچی نایه‌ته پێش چاو به‌ڵكو هه‌ست به عززه‌ت و سه‌ربه‌رزی ده‌كه‌ن.. خوشكه‌كه‌م! هه‌ندێ جار كوَیلایه‌تی، خوَی له پوَشاكی ئازادی‌دا ده‌بینێته‌وه و به‌م شێوه‌یه ئازادی به مانای: ئازادی له هه‌ر قه‌یدو به‌ندێك، ئازادی له هه‌ر یاسا‌و و عورف‌و عاده‌تێك، و ئازاد بوون له هه‌ر جوَره به‌رپرسیارێتیه‌ك له‌م جیهانه‌داو...! هه‌ڵبه‌ت توَش ده‌زانی كه له مابه‌ینی ئازاد بوون له كوَتی زه‌بوونی و زه‌لیلی و فشار و ئازاد بوون له‌هه‌ر به‌رپرسیارێتیه‌ك كه جیاوازیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، چونكه یه‌كه‌می، ده‌ربازبوونێكی راست و دروسته به‌لاَم دووه‌می ده‌ست كێشانه‌وه‌یه له هه‌ر بنه‌ما و پێكاهاته‌یه‌ك كه بناغه‌ی ئیناسه‌نیه‌تی ئینسانه، و مایه‌ی ده‌ربازبوونێتی له هه‌ر فرت و فیڵێك كوت و به‌ندێكی قورسی ئاژه‌ڵیه. ئه‌م جوَره ئازادیه كه تێََكه‌لاَوی غه‌ریزه‌ی ئاژه‌ڵیه بریتیه له(ئازادیه‌كی ده‌مامكدار)، چونكه له راستیدا، كوَیلایه‌تی له به‌رامبه‌ر ئاره‌زووه‌كان و داخوازیه‌كانی ئینسانیه‌ت، ته‌مه‌نی درێژی له رێگه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌وان بردوَته سه‌ر تا له‌و شالاَوه ئاره‌زووانه ده‌رباز بێت و بگاته لووتكه‌ی ئازادی ئه‌سڵَ و ئینسانی خوَی...! به‌ڕاست بوَچی ئینسان له‌وه‌ی كه پێویستیه‌كانی ئاشكرا بكات شه‌رم ده‌كات؟! بوَچی؟! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به فیتڕه‌تی خوَی هه‌ست ده‌كات كه پێویستیه‌كانی كه شایه‌نێتی هه‌یبێت یه‌كه‌مین چینی ئینسانیه‌ته كه رزگار بون له كوَت و به‌نده‌كانی ئازادیه‌كی راست و دروسته و بوَ زاڵ بوون به‌سه‌ر غه‌ریزه ئاژه‌لاَیه‌تیه‌كاندا و زاڵ بوون به‌سه‌ر هوَكاره لاواز و زه‌بونیه‌كاندا هه‌ردووكیان له پێدانی گه‌وره‌ی و سه‌خاوه‌تیدا بوَ ئینسان وه‌ك و یه‌كن!
ئامینه! چه‌نده بوَم قورسه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به مێشكمدا بێت كه ئایا ده‌توانرێ به سوود وه‌رگرتن له هوَكارێكی غه‌یری یاسای بگه‌یته ئامانجێكی پاك و پیروَز؟! چونكه ئامانجی پاك له دڵێكی نوورانی و روحێكی پاك گه‌شه ده‌كات، ئه‌ی چوَن خاوه‌ن ئه‌م دڵ و روحه پاكه بوَ گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌كانی خوَی، ده‌ست له‌م جوَره ئیشانه وه‌ر ئه‌دات و ته‌نانه‌ت به مێشكشیدا بڕوات؟! مه‌گه‌ر ده‌كرێ بوَ روَیشتن بوَ روبارێك له ناو قوڕو سیاناوی دا بڕوَین بێ ئه‌وه‌ی كه به لاشه‌ی ئێمه‌وه بێت؟! له‌سه‌ر ئه‌م رێگایه ئه‌گه‌ر هوَكاری غه‌یری یاسای بگرینه به‌ر ناخمان پیس و په‌ڵه په‌ڵاوی كردووه و شوێنه‌واری ئه‌م پیسیه له‌سه‌ر روح و ده‌رونمان ئاشكرا دیار ده‌بێت، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئامانجه‌ی كه بوَی چوین!!
ئامینه! خوشكه‌كه‌م چه‌ند جار تاقیم كردوَته‌وه و بوَم ده‌ركه‌وتووه كه له‌م دونیایه‌دا هیچ شتێك ناگاته له‌زه‌ت و خوَشی روح به دڵدانه‌وه‌ی كه‌سێك و شادكردنی و یان پشت به‌ستن و هیوا له دڵێدا، ناگات. له‌زه‌ت و خوَشیه‌ك كه به ته‌واوی بونه‌وه هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین..ئه‌م له‌زه‌ت كردنه تام و چێژی ئاسمانی هه‌یه كه له زه‌ویدا بوونی نییه. وه‌ك بڵێی وه‌لاَمێكه بوَ ئه‌و بانگه پڕ گه‌وهه‌ره ئاسمانیه كه له سروشتی ئێمه‌دا بوونی هه‌یه‌و بێ نیازه له‌و پاداشته‌كه‌ی، چونكه خودی ئه‌و چێژ‌و له‌ززه‌ته باشترین و باشترین پاداشته..!!
ئامینه! خوَشكه ئازیزه‌كه‌م، ئیتر له مردن ناترسم گه‌ر به پیریشمه‌وه بێت و لێی ڕا ناكه‌م، چونكه به‌ڕاستی له ژیاندا زوَر شتم وه‌رگرتووه(به‌ده‌ست هێناوه) باشتر وایه بڵێم به‌خشیومه...!جیاوای له نێوان به‌خشین و وه‌رگرتن هه‌موو كات ئه‌وه‌ند ئاسان نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دونیای روح هه‌ردووكیان یه‌ك ما‌نایان هه‌یه هه‌ر كاتێك شتێكم به‌خشیبێ هه‌ر ئه‌وه‌شم وه‌رگرتوَته‌وه!! هه‌ڵبه‌ت نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه كه‌سێك شتێكی به من دابێت به‌ڵكو هه‌ر كاتێك شتێكم به‌خشی بلێت شتێكم وه‌رگرتووه، واته من به ئه‌ندازه‌ی كه‌سانێ كه شتێكم پێی داون خوشحاڵم!! بوَیه ئیتر له مردن ترسێكم نییه ئه‌گه‌ر به‌ره‌و رووشم بێت چونكه هه‌ر شتێك كه له توانامدا بێت و پێم كرابێت كردوومه وه زوَر شتی تر هه‌یه‌كه ئه‌گه‌ر زندوو بمێنم پێم خوَشه ئه‌نجامیان بده‌م، به‌لاَم ئه‌گه‌ر نه‌متوانی بیكه‌م خه‌م و ناخوَشی دڵم ناگرێت چونكه كه‌سانی تر هه‌ن كه ئه‌م ئیشانه بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌تانه شایه‌نی بوون و مانه‌وه‌یان هه‌بێ هه‌رگیز نامرن...چونكه دڵنیام كه‌سێك كه چاودێریكه‌ری ئه‌م بوونه‌وه‌ره ده‌كات هیچ خێرێك یا خوود بیركردنه‌وه‌یه‌كی به سوود نایه‌ڵێ بمرێت و له ناو بچێت. ئیتر له مردن ناترسم ئه‌گه‌ر به پیریشمه‌وه بێت چونكه له رێگای خێر‌و باشه‌دا ئه‌وه‌ی پێم‌كرا بێت و له توانامدا هه‌بووبێت كردم له هه‌ڵه‌و گوناحه‌كانم په‌شیمانم و ده‌یانسپێرم به خوای گه‌وره‌و به‌به‌زه‌یی. ئومێدم به رحم و به‌زه‌یی ئه‌و هه‌یه. ته‌نبێ و گله‌ی كردنی ئه‌و ناراحه‌ت نییه بوَم، چونكه ئازاردانی هه‌رچوَنێك بێت راست و به جێیه. منیش عاده‌تم كردووه كه عوقوبه‌ی كاره‌كانم بگرمه ئه‌ستوَی خوَم و به‌رگری بكه‌م له روَژی دوایشدا، نه‌تیجه‌ی باش و خراپی كرده‌وه‌كانم قبوڵ ده‌كه‌م...
له‌ماڵپه‌ڕی بزاڤ پرێس ه‌وه
رێژەی باران بارین لە ھەرێمی کوردستان
زاڤ پرێس
لەو شەپۆلە بارانەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە ناوچەی دھۆک زۆرترین و سلێمانی کەمترین رێژەی باران بارینیان تێدا تۆمار کراوە.
رادەی بەفر بارینی ئەمساڵ لەچاو ساڵ پار کەمترە بەپێی کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێم.لەو شەپۆلە بارانەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، ناوچەی دھۆک زۆرترین و سلێمانی کەمترین رێژەی باران بارینیان تێدا تۆمار کراوە.
فازڵ ئیبراھیم، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەدوێنێ وە ھەرێمی کوردستان کەوتۆتە ژێر کاریگەریی دوو نزمە پاڵەپەستۆ، وەک پێشبینیی کرابوو، یەکێکیان لەدەریای سپی ناوەڕاست و ئەوی دیکەیان لە دەریای سوور. ئەنجام شەپۆلێک بارانی بە خوڕ شارەکانی ھەرێمی گرتۆتەوە.
کاسیاس بەردەوامە لەریکۆرد شکاندن
ئیستا کاسیاس بوو بە یەکەم گۆڵپاریزی ڕیاڵ مەدرید لە مێژوودا کە زۆرترین کات گۆڵی لێ تۆمارنەکرابیت (658 خولەک و بەردەوام لە زیاد بوندایە توانی ریکۆردی گۆڵ پارێزی پێش‌و بشکێنێت کە بە ناوی بۆیۆیە بە 658 خولەک)
سەرچاوە : ئامارەکانی تۆپی پێ
ڕیاڵ مه‌درید و ڕێكۆردێكی نوێ
بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا ، ڕیاڵ مەدرید لە 8 یاری یەک بە دوای یەکدا گۆڵی لێ تۆمارناکرێت
سه‌رچاوه: ئاماره‌كانی تۆپی پێ
چه‌ند ئامارێك له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و مان سیتی
![]() |
| ئیدن دزیك |
-مان سیتی لەم ساڵدا لە ( 22 یاریدا 3 گۆڵ یا زیاتری کردووە ، لە 14 یاریدا 4 گۆڵ یا زیاتری کردووە ، لە 8 یاریدا 5 گۆڵ یا زیاتری کردووە ) .
-مان سیتی لە دوای 37 یاری 115 گۆڵی تۆمار کردووە بە ( نگریدۆ ، ئەگوێرۆ ،دزیکۆ ، یایا تۆرێ ) 81 گۆڵیان تۆمار کردووە .
-مان سیتی لە 24 لێدان بۆ گۆڵ 5 گۆڵی تۆمار کرد لە یاریەکای ئەم شەو ،لەکاتێکدا چڵسی لە 39 لێدان بۆ گۆڵ نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات .
سه‌رچاوه:په‌یجی ئاماره‌كانی تۆپی پێ.
به‌ڤیدیۆ گۆڵه‌كانی یارییه‌كه ببینه
الاشتراك في:
الرسائل (Atom)





