رێژەی باران بارین لە ھەرێمی کوردستان

زاڤ پرێس

لەو شەپۆلە بارانەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە ناوچەی دھۆک زۆرترین و سلێمانی کەمترین رێژەی باران بارینیان تێدا تۆمار کراوە.
رادەی بەفر بارینی ئەمساڵ لەچاو ساڵ پار کەمترە بەپێی کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێم.لەو شەپۆلە بارانەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، ناوچەی دھۆک زۆرترین و سلێمانی کەمترین رێژەی باران بارینیان تێدا تۆمار کراوە.
فازڵ ئیبراھیم، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەدوێنێ وە ھەرێمی کوردستان کەوتۆتە ژێر کاریگەریی دوو نزمە پاڵەپەستۆ، وەک پێشبینیی کرابوو، یەکێکیان لەدەریای سپی ناوەڕاست و ئەوی دیکەیان لە دەریای سوور. ئەنجام شەپۆلێک بارانی بە خوڕ شارەکانی ھەرێمی گرتۆتەوە.