کەمخهوی قه‌باره‌ى مێشكی مرۆڤ بچووك ده‌كاته‌وه
.jpg)
بۆ یه‌كه‌م جار وێنه‌ی "ئیم. ئار. ئای" له‌سه‌ر مێشك نیشانیده‌دات كه نه‌خه‌وتن و بێ خه‌وی ده‌بێته‌هۆی دابه‌زینی خانه خۆڵه‌مێشیه‌كانی مێشك و کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر چالاكی مێشك.
دكتۆر "ئالتنا" له زانكۆی كه‌مبریج ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجام داوه و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت" نه‌خه‌وتن و بێخه‌وی له كاتی شه‌ودا خانه خۆڵه‌مێشیه‌كانی مێشك لاواز ده‌كات و له‌ئه‌نجامدا ته‌نگژه ده‌خاته‌به‌رده‌م چالاكی مێشک.
هه‌روه‌ها دكتۆر "كرامێر" سه‌رۆكی ناوه‌ندی ده‌مارناسی كلۆرادۆ ده‌ڵێت" ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئاشكرای ده‌كات كه نه‌خه‌وتن و خه‌وتنی خراپ زیانی زۆری هه‌یه بۆ مێشك و پێویسته ده‌رمانی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری بێ خه‌وی بدۆزرێته‌وه .